حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى: گه‌ر پابه‌ندنه‌بن به‌رێنماییه‌کان کۆتوبه‌نده‌کان زۆر توند ده‌که‌ینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی كۆماری ئێران هۆشداری دایه ئێرانییه‌كان گه‌ر پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بن و شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبدات، كۆتوبه‌نده‌كان ده‌سه‌پێندرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: "ئه‌گه‌ر وڵات ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه ئه‌وا كۆتوبه‌نده تایبه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره ده‌سه‌پێندرێنه‌وه".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به جددی وه‌رنه‌گیرێن و دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه زیادببێته‌وه به‌رپرسان ناچار ده‌بن دووباره كۆتوبه‌نده‌كان بسه‌پێننه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی دروست ده‌كات و زیانێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ئابووریی كۆمه‌ڵگه".
له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی داخستنی گشتی وڵاته‌كه‌دا، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كارمه‌ندان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له ئێران دووباره كرانه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج‌دا و دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمه‌كانی خوزستان و سیستان و بلوجستان له باشووری ئێران زیادیكرد، كۆتوبه‌نده‌كانی ڤایرۆسه‌كه سه‌پێندرانه‌وه.
