جۆبایدن به فه‌رمى بووه رکابه‌رى سه‌رسه‌ختى تره‌مپ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن، به فه‌رمى بووه کاندیدى حزبى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه‌ته رکابه‌رییه‌کى توند له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک کاندیدى کۆمارییه‌کان.
بایدن ته‌مه‌نى 77 ساڵه و 36 ساڵ له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا کارى کردووه و دواتر له سه‌رده‌مى باراک ئۆبامادا بووه جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکابووه.
له‌ئێستادا کاندیدى حزبى دیموکراته‌کانه بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت.
جۆ بایدن له‌ماوه‌ى سێ ساڵ و شه‌ش مانگى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مدا به‌رده‌م ره‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌کانى تره‌مپ گرتووه‌و هه‌ندێ جار به که‌سێکى"شێت" وه‌سفى کردووه.
جۆ بایدن له‌کاتى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له رۆژئاڤاى کوردستان له تویتێکدا ره‌خنه‌ى له تره‌مپ گرت‌و رایگه‌یاند:" تره‌مپ سوریاى ته‌سلیمى روسیا‌و ئێران کردووه و پشتى له کورده‌کان کردووه که قوربانى زۆریانداوه دژ به داعش".
ئه‌مه‌ریکا له‌دواى روخانى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت بووه‌ته یه‌که‌مین وڵاتى زلهێز له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌زۆرینه‌ى وڵاته‌کان کاریگه‌رى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و حکومرانى و ئابوورى وڵاتان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ک له رووسیاو چین وه‌ک دوو وڵاتى دیکه‌ى زلهێز له ململانێى ئه‌مه‌ریکادان.
دۆناڵد تره‌مپ، نزیک له چوارساڵه سه‌رۆکى ئه‌مریکایه، له‌ئێستادا جارێکى دیکه کاندیدى کۆماریه‌کانه بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن که له‌کۆتایه‌کانى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت.
