وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: حاڵه‌ته‌کانى ئێستا به‌شى زۆریان پێویستیان به‌ئۆکسجینه
"پێنج بۆ شه‌ش حاڵه‌تى زۆر خراپمان هه‌یه له‌وانه‌یه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌ک پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردبێت"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند حاڵه‌ته‌کانى ئێستا به‌شى زۆریان پێویستیان به ئۆکسجینه که‌به‌بێ ئۆکسجین ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن و ده‌ڵێت" حاڵه‌تى زۆر خراپمان هه‌یه که ژماره‌یان له‌هه‌ولێر و له سلێمانى، که له‌وانه‌یه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌ک پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت".
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حاڵه‌ته‌کانى ئێستا به‌شى زۆریان پێویستیان به ئۆکسجینه که زیاتر له 50 حاڵه‌تن، که‌به‌بێ ئۆکسجین ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن".
هاوکات وتیشى" له‌ئێستادا ته‌نیا دوو حاڵه‌ت پێویستى به‌هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکر هه‌یه و به‌ڵام حاڵه‌تى زۆر خراپمان هه‌یه که ژماره‌یان پێنج بۆ شه‌ش که‌س ده‌بن، له‌هه‌ولێر و له سلێمانى، که له‌وانه‌یه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌ک پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت بارى ته‌ندروستیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگیر نیه، به‌ڵام نه‌کراونه‌ته ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد چونکه له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به چاره‌سه‌رى پاڵپشتى دیکه هه‌یه".
محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد جیاوازه و حاڵه‌تێکى توندتره که نه‌خۆشه‌که له چاودێرى توند داده‌نرێت و ئێستا ته‌نیا یه‌ک بۆ دوو حاڵه‌تمان هه‌بوو پێویستى به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه".
له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان روی له‌زیادبونه‌و به‌تایبه‌ت له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌ک له شه‌و رۆژێکدا 100 حاڵه‌ت تۆمارکرا.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستانه وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه و به‌پێى پێویستى پارێزگاکانیش ده‌سه‌ڵاتدراوه به به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى و پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و جۆره رێنماییه‌ى ئه‌وان پێیان باشه جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام وه‌کو وه‌زاره‌ت مه‌ترسیه‌که له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێم به‌یه‌ک شێوه ده‌بینین".
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
