هەڤاڵ ئەبوبەكر: خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە لە كاتی كار و دەوامدا ڕێنماییەكانی خۆپاراستن جێبەجێ بكەن  و ده‌ڵێت" خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەكەیدا سوپاسی هاووڵاتیان دەكات كە تا ئێستا پابەندبوون بە ڕێنماییەكانەوە رایگه‌یاند “خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن”.

راشیگه‌یاند" سوپاس كە سەدان وێنەی شیاوی ڕاستەقینەی خۆپارێزی خۆتانتان بۆ ناردون، هەموو ئەمانە سەلمێنەری هۆشیاریتانە".

دەقی پەیامەكە:

هەڵمەتی خۆپاراستن
هەڵمەتی هەموومان پابەندین
ئازیزان، سوپاس بۆ پابەندیی و خۆپارێزیتان، سوپاس كە جوامێرانە هاتن بە دەم هەڵمەتی خۆپاراستنەوە، داواخوازم لە ئێوەی بەڕێز بە كرداریی و بەردەوام دوربكەونەوە لە بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغیی، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان هەڵسوكەوت بكەن و هۆكانی خۆپارستن و كەلوپەلی خۆپارێزیی بەكاربهێنن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مێدیاكان و یادگارەكانتان پڕبكەن لە وێنەو نیگارو دیمەنەكانی خۆپارێزیی.

سوپاس كە سەدان وێنەی شیاوی ڕاستەقینەی خۆپارێزی خۆتانتان بۆ ناردون، هەموو ئەمانە سەلمێنەری هۆشیاریتانە.
خۆپاراستن؛ باشترە لە چارەسەركردن..
خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن..
خۆپاراستن؛ تەنها چارەسەرە..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار