هه‌ولێر: بڕینى کاره‌باى زیاده‌رۆ له شوێنه‌‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌کانه‌وه‌ دەبێت هاوبەشەکانی ماڵان ناگرێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند ئێستا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ پۆلەکانی بازرگانی گەورە، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبێت، هاوبەشەکانی ماڵان ناگرێتەوە، لەبەرئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی کارەبا دروست دەبێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 8حوزه‌یرانى 2020  لە کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:" ئێستا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ پۆلەکانی بازرگانیی گەورە، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبێت، هاوبەشەکانی ماڵان ناگرێتەوە، لەبەرئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی کارەبا دروست دەبێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر دەشڵێت:" لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 400 سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا هەڵگیران و سەرپێچیکارانیش بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار سزا دراون".

 لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش دەڵێت:" لە سەرەتادا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی بارزگانیی گەورە دەبێت".

 هاوکات له‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ھەولێر وتى "ھەڵمەتەكە لە سەرەتادا لە ناوچە پیشەسازییەكان دەستپێدەكاتەوە، كە ھێڵی كارەبایان بەشێوەی زێدەڕۆ راكێشاوە، دواتر شوێنە بازرگانییەكان و ئەو ماڵانەش دەگرێتەوە كە ھێڵی كارەبایان لە شوێنە گشتییەكان بەشێوەی زێدەڕۆ راكێشاوە، بۆ ئەوەی كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاد بكرێت".

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌:"سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتە بۆ سوودی هاووڵاتییانە، بۆیە داوا لەوانە دەکات کە بە زێدەڕۆ کارەبایان راکێشاوە پێش ئەوەی تیمەکان و مەفرەزەکان کارەباکەیان ببڕن، خۆیان بچن ئاگاداری فەرمانگەکانی کارەبا بکەنەوە بۆ ئەوەی لە سزای یاسایی دووربکەونەوە، چونکە ئەگەر تیمەکان ئەو سەرپێچیانە بدۆزنەوە ئەوا سزای یاسایی و دارایی ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچییەکەیان کردووە، بەڵام ئەوەی خۆی بڕوات بیبڕێت، تەنها غەرامە دەکرێت و کارەباکەی نابڕێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار