دوو په‌رله‌مانتارى کورد له‌به‌غدا: مه‌سرور بارزانى له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق پاشگه‌زبۆته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو په‌رله‌مانتارى کورد له به‌غدا ده‌ڵێن دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له‌رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 19ى ئایارى 2020 وه‌ڵامى ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق که بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر دایه‌وه که رازین به‌ناوه‌رۆکى نوسراوه‌که که تا ماوه‌ى یه‌ک مانگ مۆڵه‌ت دراوه بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتن و ته‌نها 10 رۆژ له‌به‌رده‌م هه‌رێمدا ماوه.
رۆژى 19ـى ئه‌م مانگه، عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد که چه‌ند خاڵێکى له‌خۆگرتبو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له نوسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا ئاماژه به‌وه کرابو، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 400 ملیار دینار بۆ مانگى نیسان بۆ هه‌رێمى کوردستان خه‌رج ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ى له رێکه‌وتى خه‌رجکردنى ئه‌و پاره‌یه‌وه نوێنه‌رانى حکومه‌تى فیدراڵى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بچنه نێو گفتوگۆى چێ بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى کۆتایى له‌نێوان هه‌ردولا که له 30 رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020، هه‌ردو په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق، غالب محه‌مه‌د و سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتویانه دواى ئه‌وه "بڕیاربو ده‌ستبه‌جێ شاندى هه‌رێم و به‌غداد بکه‌ونه گفتوگۆى چڕ‌وپڕ، به‌ڵام دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له چه‌ند رۆژى رابردودا مه‌سرور بارزانى پاشه‌کشه‌ى له به‌ڵێنه‌که‌ى کردوه‌و ده‌یه‌وێت قومارێکى تر به داهات و قوتى هاوڵاتییانه‌وه بکات له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیاکانیان له که‌رتى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان، که پێشتر به‌ڵێنى داب‌و به عێراق، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش ڕاده‌ستى عێراق بکات."
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن "به‌ڵام وا (۲٠) رۆژ به‌سه‌ر واده‌که‌ى عێراقدا تێپه‌ڕى و ۱۹ـى ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ئێمه مه‌سرور بارزانى کیتابێکى نوێى بۆ به‌غداد ناردوه‌و نکوڵى له مه‌له‌فى نه‌وتى که‌رکوک ده‌کات، که عێراق ده‌یه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ بکات له نیوان مانگى ته‌موزى ۲٠۱٤ تا ئۆکتۆبه‌رى ۲٠۱۷."
جه‌ختیشیان کردۆته‌وه"فشاره‌کانمان زیاتر ده‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌که‌ین، له‌و بارودۆخه داراییه‌و دواکه‌وتنى موچه و قوڵبونه‌وه‌ى زیاترى کێشه‌کان، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و بێده‌نگییه ترسناکه بشکێنێت و فشاره‌کان چڕبکرێنه‌وه تا چیتر ڕێگه‌نه‌درێت قوتى هاوڵاتییان بکرێته کارتى فشار به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیا حزبییه‌کان."
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى دوو په‌رله‌مانتار:
پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم واز له قومارکردن به قوتى خه‌ڵک بهێنێت
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له رۆژى ۱۹ـى ئایارى ۲٠۲٠ به‌کیتابێکى فه‌رمی، که ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بارزانى کراوه رایگه‌یاند، ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداده‌وه په‌یوه‌سته به رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداد له ماوه‌ى (۳٠) رۆژ، هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى عێراق داواى وردبینى داهاتى ناوخۆیى هه‌رێمى کردبو جگه له ته‌سلیمکردنى نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق موچه نانێرێت.
هه‌مان رۆژ مه‌سرور بارزانى له‌ڕێگه‌ى وه‌زیرى دارایى هه‌رێمه‌وه، ڕازیبونى بێ مه‌رجى به‌سه‌رجه‌م داواکانى وه‌زیرى داراى عێراق ڕاگه‌یاند و بڕیاربو ده‌ستبه‌جێ شاندى هه‌رێم و به‌غداد بکه‌ونه گفتوگۆى چڕ‌وپڕ، به‌ڵام دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له چه‌ند رۆژى رابردو مه‌سرور بارزانى پاشه‌کشه‌ى له به‌ڵێنه‌که‌ى کردوه و ده‌یه‌وێت قومارێکى تر به داهات و قوتى هاوڵاتییانه‌وه بکات، له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیاکانیان له که‌رتى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان، که پێشتر به‌ڵێنى داب‌و به عێراق، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش ڕاده‌ستى عێراق بکات.
به‌ڵام وا (۲٠) رۆژ به‌سه‌ر واده‌که‌ى عێراقدا تێپه‌ڕى و ۱۹ـى ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ئێمه مه‌سرور بارزانى کیتابێکى نوێى بۆ به‌غداد ناردوه و نکوڵى له مه‌له‌فى نه‌وتى که‌رکوک ده‌کات، که عێراق ده‌یه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ بکات له نیوان مانگى ته‌موزى ۲٠۱٤ تا تا ئۆکتۆبه‌رى ۲٠۱۷.
بۆ زانین، له‌و ماوه‌یه‌دا که عێراق داواى ده‌کات، نه‌وتى که‌رکوک له نێوان پارتى و یه‌کێتى دابه‌شکرابو، که ۲۷٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه له کێڵگه‌کانى (باى حه‌سه‌ن و ئاڤانا) له‌لایه‌ن کۆمپانیاى کارى سه‌ر به پارتى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابو ده‌فرۆشرا، ۱٥٠ هه‌زار به‌رمیلى تر کێڵگه‌کانى (باباگوڕگوێ و جه‌مبور و خه‌باز) له‌لایه‌ن کۆمپانیاى شیمال و کۆمپانیاى قه‌یوان و نۆکانى نزیک له یه‌کێتى فرشراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتێک دیار نیه ده‌بێت کۆمپانیاکانى حزب باجه‌که‌ى بده‌ن نه‌ک هاوڵاتییانى هه‌رێم.
له‌به‌رئه‌وه لێره‌وه فشاره‌کانمان زیاتر ده‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌که‌ین، له‌و بارودۆخه داراییه و دواکه‌وتنى موچه و قوڵبونه‌وه‌ى زیاترى کێشه‌کان، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و بێده‌نگى یه ترسناکه بشکێنێت و فشاره‌کان چڕبکرێنه‌وه تا چیتر ڕێگه نه‌درێت قوتى هاوڵاتییان بکرێته کارتى فشار به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیا حزبییه‌کان.
غالب محمد عه‌لی
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
