رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لهکێشانى جگهره و نێرگهله دهدات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی زۆربونی ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا دەدات، هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی پەتاکە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە دەگەڕێنێتەوە، دەڵێت" جگەرە و نێرگەلە هۆکارن بۆ زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا".
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بهیاننامهیهکدا لە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەتی خۆی هۆشداریدا لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا و رایگهیاند"داوا لە وڵاتانی جیهان دهکهم ئەو کارە قەدەغە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێز رێکخراوی تەندروستی جیهان رێنمایی دەردەکات بە قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
ڤایرۆس کۆرۆنا لەساڵی رابردو لەشاری وهانەوە سەریهەڵدا و 11ی ئازاری ئەمساڵ لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە پەتایەکی جیهانی ناوبرا، تا ئێستا بەهۆیەوە حەوت ملیۆن توشبوی پەتاکە لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراون.
بڵاوبونەوەی پەتاکە وڵاتانی جیهانی ناچارکرد سنورەکانیان بەڕوی یەکتردا دابخەن و چەند رێکارێکی نائاسایی لە وڵاتەکە بگرنەبەر بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
