قه‌ره‌یلان: ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌کانى نه‌یتوانیوه ئامانجه‌کانیان له کوردستان به‌ده‌ستبهێنێت
"پێنج ساڵه به‌هه‌موو هێزیانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلا ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یانه‌وێت ناتوانن به‌ده‌ستى بهێنن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل رایگه‌یاند ": ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌کانى له کوردستان نه‌یانتوانى چۆک به په‌که‌که دابده‌ن، نه‌یانتوانى رێبه‌ر ئاپۆ ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن، ماوه‌ى پێنج ساڵه به هه‌موو هێزیانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یانه‌وێت ناتوانن به‌ده‌ستى بهێنن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020 موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل له‌گه‌ڵ رادیۆ ده‌نگى وڵات رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵات له تورکیا حکومه‌تێکى ئاسایى نییه. هه‌وڵ ده‌دات به کوده‌تا، فاشیزم و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نى خۆى درێژ بکاته‌وه. به‌گوێره‌ى خۆى سیستمێک، رژێمێک و ده‌وڵه‌تێکى پۆلیسیى دروستکردووه. بێگومان ئه‌وه‌ش به هاوپه‌یمانیى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ناو ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام ده‌دات".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد رژێمێکه، که به کۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئاکه‌په – مه‌هه‌په- پارتى وه‌ته‌ن – ئه‌رگه‌نه‌کۆن – نه‌ته‌وه‌په‌رست – فاشیست و نه‌ژاپه‌ره‌ستى دامه‌زراوه. ئامانجى بنه‌ڕه‌تیى ئه‌و رژێمه ئه‌وه‌یه، که چۆک به هه‌موو که‌س دابدات." هه‌ر له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى نێوانیانیاندا پلانێکیان بۆ سه‌ر پێ دانه‌واندن هه‌یه. ئه‌و پلانه‌یان له تورکیا هه‌ندێک سه‌رخست، به‌ڵام له کوردستان نه‌یانتوانى چۆک به په‌که‌که دابده‌ن و نه‌یانتوانى رێبه‌ر ئاپۆ ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن".
موراد قه‌ره‌یلان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌کانى ماوه‌ى پێنج ساڵه به هه‌موو هێزیانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یانه‌وێت ناتوانن به‌ده‌ستى بهێنن.
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد ئه‌که‌په که مه‌به‌ستى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغانه به شێوه‌یه‌کى "فاشیستیانه له دژى گه‌ل و سیاسه‌تى دیموکراتیک ده‌جوڵێنه‌وه و له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه به قورسى په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش ناتوانن ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فوشاره قورسانه، ئه‌شکه‌نجه و پاکتاوکارى و سڕینه‌وه‌کانیان ناتوانن یه‌ک هه‌نگاو پاشه‌کشه به یه‌ک که‌س بکه‌ن".
