وه‌زیرى دارایى هه‌رێم: چاکسازى ئه‌وله‌ویه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌مه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌وله‌ویه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم چاکسازییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020 به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به میواندارى وه‌زیرانى پلاندانان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچون و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (5)ى ئاسایى خۆى له دیوانى وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدرا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری، ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بو به پرۆسه‌ى چاکسازى و جێبه‌جێکردنى په‌یره‌وى یاساى چاکسازی.
ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" پرۆسه‌ى چاکسازى له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که فاکته‌رى سه‌ره‌کیه له پرۆسه‌ى به‌گژداچونه‌وه‌ى ئاڵنگاریه ئابورى و داراییه‌کان".
له کۆبونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى دارایى و ئابوری، ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ى چاکسازى له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که فاکته‌رى سه‌ره‌کیه له پرۆسه‌ى به‌گژداچونه‌وه‌ى ئاڵنگاریه ئابورى و داراییه‌کان.
هه‌روه‌ها دۆخى دارایى و ئابورى ئێستاى کوردستان و بژارده‌کانى به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى قه‌یرانه‌کان و سه‌رکه‌وتن له بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی تاوتوێ کراوه.
