ئه‌مریکا سزاى نوێى که‌رتى نه‌وتى ئێران‌دا سه‌پاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا لیستى سزاکانى سه‌ر ئێرانى فراوان کرد و سزاى نوێى به‌سه‌ر که‌رتى نه‌وتى تاران‌دا سه‌پاند که 123 که‌شتى نه‌وتى ئێرانى و دوو کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که سزاى نوێیان به‌سه‌ر 123 که‌شتیى نه‌وتیى ئێران و دوو کۆمانیاى ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه که له که‌رتى نه‌وتدا کار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا هه‌ریه‌ک له کۆمپانیاکانى هێڵى که‌شتیوانیى ئێران و کۆمپانیاى ئیسایڵ بۆ که‌شتیوانیى خستوه‌ته لیستى سزاکانییه‌وه که به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندویه‌تی.
هاوکات، کۆشکى سپى حکومه‌ته‌که‌ى تاران به گه‌وره‌ترین پشتیوانى تیرۆر ده‌زانێت و ئه‌مریکا له‌رێى لاوازکردنى ئابورییه‌که‌یه‌وه زۆرترین فشارى خستوه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته
دواى ئه‌وه‌ى ئێران که‌شتییه‌کى نه‌وتى ره‌وانه‌ى وڵاتى فه‌نزوێلا کرد، ئه‌مه‌ریکا پلانى دارشتنى سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ى دارشتووه.
