پهکهکه شههیدبونى سهرکردهیهکى راگهیاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوە.
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئهمرۆ دووشهممه، 8حوزهیرانى 2020 رایگەیاند "قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە 27ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامدراوە شەهیدبوە".
پەکەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە هەمو ساتێکى تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەى دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ".
بەهۆی نائارامیی ناوچەکە، لە کۆی 264 گوند، 118 گوندیان چۆڵکراون، رووبەری نائارام ئێستا لەو سنوورە 45 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ساڵی رابردوو چوار کاسبکار بە تۆپباران و بۆردوومان گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش وێڕای زیانە ماددییەکانی خەمڵێندراو بە نیو ملیۆن دۆلار.
لە ماوەی دوو ساڵدا تورکیا بە دروستکردنی 10 قەڵای سەربازی، 30 کیلۆمەتر قووڵایی خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە.
