مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى ژوورى عه‌مه‌لیاتى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌کات
24 که‌سى دیکه له عێراقدا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زار و 115 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى عێراق رایه‌گه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زار و 115 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوه و مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى ژوورى عه‌مه‌لیاتى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 115 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که 24 که‌سى دیکه به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌فته‌یه‌که له‌عێراقدا ئاماره‌کان رۆژانه له‌سه‌رو هه‌زار تووشبوو تۆمار ده‌کرێت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که پێویسته هاوڵاتیان رێکارو رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.
میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که به فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ژوورى عه‌مه‌لیات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێکهێندراوه‌و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ى که‌مته‌رخه‌مى ئه‌نجام ده‌ده‌ن رووبه‌روى لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه.
هاوکات، ئه‌وه‌ش ئاشکراوه که حکومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه داواى کۆمه‌کى ده‌رمان و ماسکى کردووه له چه‌ند وڵاتێک تا که‌مترین قوربانى به‌هۆى کۆرۆناوه رووبدات.
