كیم جۆنگ ئون سه‌رکردایه‌تى کۆبونه‌وه‌ى بره‌ودان به که‌رتى پیشه‌سازى ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای وڵاته‌كه‌ی كرد، باس له چۆنێتی بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازیی كیمیایی وڵاته‌كه‌ی كراوه.
میدیاكانی كۆریای باشوور بڵاویانكرده‌وه كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سیاسیی كردووه و تیایدا باس له چۆنێتی بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازیی كیمیایی وڵاته‌كه‌ی كراوه.
ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور ئاشكرایكردووه كه پرسی نێوان هه‌ردوو كۆریا و هه‌ڕه‌شه‌ی كیم یۆ جۆنگی خوشكی له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه و به‌هیچ جۆرێك باسی لێوه نه‌كراوه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا فه‌رمانی بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ كۆریای باشور، له‌لایه‌ن خوشكی كیم ده‌ركرا، فه‌رمانه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو كۆریا دابخرێت كه ده‌كه‌وێته هه‌وارگه‌ی كیسۆنگ-ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆریای باشوردا.
خوشكه‌كه‌ی كیم، به‌رپرسانی سیئۆل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه رێگه‌یان به‌و كه‌سانه داوه كه له كۆریای باكور جیابوونه‌ته‌وه، له كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ی دژبه ده‌سه‌ڵات ره‌وانه‌ی پیۆنگ یانگ بكه‌ن.
