بۆچونى ناکۆک له‌سه‌ر کشانه‌وه‌و مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه
هاوڵاتى ورده‌کارى کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و لایه‌نه‌کان ئاشکرا ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و نوێنه‌رى فراکسیۆن و لایه‌نه‌کان و پێکهاته‌کانى شیعه‌و سونه‌و کورد باسى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا و پرسى دارایى بووه.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێشنیارى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق( کۆمار، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، په‌رله‌مان) له‌گه‌ڵ شیعه‌و سونه‌و کورد کۆبونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا و دۆخى دارایى عێراق به گشتى.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ شیعه‌و سونه‌و کورد کۆبونه‌ته‌وه.
له‌ناو کورد دا نوێنه‌رى لایه‌نه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به‌شداریان کردووه، به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو کۆبونه‌وه‌که ده‌ستى که‌وتووه‌و پێیان باش بوو ناویان نه‌هێندرێت، ورده‌کاریه‌کانیان ئاشکرا کرد.
له‌ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا له‌باره‌ى پرسى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکادا، حه‌شدى شه‌عبى توند بووه‌و داکۆکى کردووه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى ئه‌مریکا بکشێنه‌وه‌و ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ى که "به مته‌وازنى" بیرده‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون به ستراتیژ و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بکرێت.
له‌باره‌ى کورد‌و سونه‌وه، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که نوێنه‌رى یه‌کێتى له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که گرنگه هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌خاکى عێراقدا بمێننه‌وه‌و باسى مه‌ترسییه‌کانى داعشى کردووه له‌سه‌ر عێراق و باسى له‌وه‌کردووه که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان هاوکاربوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش.
ده‌رباره‌ى بۆچونى، نوێنه‌رى پارتى له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که هیچ قسه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌کردووه‌و بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه.
له‌باره‌ى بۆچونى سونه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه که سونه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هێزه‌کانى ئه‌مریکا هاوکارى عێراق بێت تا ئه‌و کاته‌ى داعش نامێنێت" هیچ که‌سێکى سونه به راشکاوى باسى ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که هێزه‌کانیان بمێننه‌وه یان نا".
له‌باره‌ى دۆخى دارایى عێراقه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌ندێ ئامار‌و زانیارى بۆ به‌شداربووه‌کان خستۆته‌روو له‌سه‌ر داهاتى وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که موچه‌ى پله باڵاکان که‌مده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بێت رووبه‌روى قه‌یرانه‌که ببنه‌وه.
