پۆمپیۆ: ناتوانین ئارام بگرین به‌رانبه‌ر داعش

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا داواى له هاوپه‌یمانانى واشنتن کرد هه‌وڵه‌کانیان زیاتربکه‌ن بۆ شکستهێنان به رێکخراوى تێرۆریستى داعش و ده‌شڵێت:" ناتوانین ئارام بگرین به‌رانبه‌ر داعش".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا به‌رده‌وامین له جه‌نگ دژ به داعش و له داهاتویه‌کى نزیکدا ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه، چونکه ناتوانین ئارامبگرین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پێوسته به‌رده‌وامبن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى شانه نوستوه‌کان و تۆڕه‌کانى رێکخراوه‌که و هاوکارى پێشکه‌ش بکه‌ن به ناوچه ئازادکراوه‌کانى عێراق و سوریا، به‌مه‌به‌ستى به‌رقه‌راربونى ئاسایش له‌و ناوچانه".
پۆمپیۆ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که راسته په‌تاى کۆرۆنا فشارى زۆر له‌سه‌ر ته‌واوى بودجه‌ى ئه‌مریکا دروستکردووه، به‌ڵام" داوامان له وڵاتانى هاوپه‌یمان کردووه پێکه‌وه زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش کۆبکه‌ینه‌وه له‌مساڵى 2020دا".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که واشنتن پابه‌نده به پێشکه‌شکردنى 100 ملیۆن دۆلار به عێراق.
