هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: خه‌ڵکى کوردى مه‌رد تکایه خۆتان بپارێزن له ڤایرۆسى کۆرۆنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى داوا له خه‌ڵک ده‌کات که خۆیان له په‌تایى کۆرۆنا بپارێزن و ده‌شڵێت:" خه‌ڵکى کوردى مه‌رد تکایه خۆتان بپارێزن له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوک نوسویه‌تى:" خه‌ڵکى کوردى مه‌رد تکایه خۆتان بپارێزن له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، چونکه ته‌نها خۆپاراستن چاره‌سه‌ره بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا".
به‌پێى نوێترین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رێژه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان نزیک بووه‌ته‌وه له هه‌زار که‌س و گه‌یشتووه‌ته 927 که‌س.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار