پارێزگاى ههڵهبجه جیاواز له پارێزگاکانى دیکهى ههرێم قهدهغهى هاتوچۆى ههڵگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە جیاواز له پارێزگاکانى دیکهى ههرێم بڕیاری دا لە كاتژمێر 6ی بەیانی سبەینێوە هاتووچۆ لە پارێزگاكە ئاسایی بكرێتەوە.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە جیاواز له پارێزگاکانى دیهکى ههرێم که له کاتژمێرى 6ى ئێوارهى سبهینێوه قهدهغهى هاتوچۆ ههڵدهگرن، بریاریدا له کاتژمێر 6ى بهیانیهوه قهدهغهکه کۆتایى بێت چونکه لهههلهبجهدا وهرزى دروێنه و کارکردنى کشتوکاڵیه.
ژووری ئۆپراسیۆنی هەڵەبجە هەشت بڕیاری تایبەت بە دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
ڕونکردنەوەیەک لە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە.
پاڵپشت بە کۆبونەوەی ڕۆژی ٢/٦/٢٠٢٠ لە وەزارەتی ناوخۆ بەسەرپەرشتی بەڕێزان ( وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی) و بە ئامادەبوونی سەرجەم پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ،بە لەبەرچاو گرتنی بژێوی و ژیانی هاووڵاتیان و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، ئەوا بەڕێز وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی بە سەرجەم پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دا بە مەبەستی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و بە پێی تایبەتمەندی هەر پارێزگایەک و ئیدارە سەربەخۆکان، دەتوانن دەستکراوەبن بۆ گرتنە بەری کارئاسانی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. بۆ ئەمەش سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد، بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان :
١- بەهۆی وەرزی دروێنە و سەرقاڵی هاوڵاتیان بەکاری باخداری و کشتوکاڵەوە لە سنووری پارێزگامان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شارو شارۆچکەکانی پارێزگای هەڵەبجە هەڵدەگیرێت، بەڵام تکا و داوامان لەسەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگاکە ئەوەیە ،کە پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و دوور بن لە هەر جۆرە بەریەککەوتنێک و شوێنێک کە قەرەباڵغی تێدابێت.
٢- سەرجەم شوێنە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە، بەمەرجێ پابەندی سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکان بن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و یەکە ئیداریەکانەوە دیاری دەکرێت، وە هەر شوێنێک پابەند نەبێت بە گرتنە بەری ڕێکاری تەندروستی و جێبەجێ کردنی رێنماییەکان، ئەوا غەرامە دەکرێت و شوێنەکانیان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دادەخرێت.
٣-پێویستە سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکان پابەندی سەرجەم رێنماییەکان بن ،کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆیان دەستنیشان دەکرێت.
٤- شوێنە گەشتیاریەکان دەکرێنەوە، بەمەرجێک پابەندی سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکان بن، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار دیاری دەکرێت.
٥- مزگەوتەکان دەکرێنەوە تەنها بۆ کاتی نوێژەکان و نوێژی هەینی، بە پێی رێنماییەکانی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە دیاری دەکرێت.بۆ ئەمەش داواکارین کە جێبەجێکردنی ڕێنمایی تەندرووستیەکان وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی و مرۆیی سەیر بکرێت.
٦- قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە و سەرجەم یەکە ئیدارییەکان، دەسەڵاتی ڕێکخستنەوە و کردنەوە و داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکانیان پێدەدرێت، بەمەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارەکان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەکان.
٧- پێویستە قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار و یەکە کارگێڕیەکان، رۆژانە راپۆرتی پێویست بە ژووری ئۆپراسیۆن پێشکەش بکەن سەبارەت بە جێبەجێ کردن و هەڵسەنگاندن و گرتنەبەری ڕێکارەکان.
٨- خاوەن تاکسیەکانی ناو شار پێویستە پابەندی ڕێنماییەكان بن، کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە وە دەرچووە و پێویستە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەڵەبجە بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، بەبەردەوامی چاودێری جێبەجێکردنی رێنماییەکان بن، و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر.
ئەم ڕاسپاردە و بڕیارانە کاتژمێر ٦ ی بەیانی ڕۆژی ٣/٦/٢٠٢٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوکات پێویستە لیژنەکان بەبەردەوامی هەوڵی هۆشیار کردنەوە و پێدانی ڕێنماییەكان بن بە هاوڵاتیان و کاسبکاران.
بەهیوای پابەندبوون و سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستین.
ئازاد تۆفیق
سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە
