هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی 38 و دھۆك 37 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز ھەیە.
هاوڵاتى كەمێك پێش ئێستا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری كەركووك. مستەفا كازمی بە جلی سەربازییەوە سەردانی كەركووكی كردووە، ئامانج لە سەردانەكەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە دژی چەكدارانی داعش. ئەم سەردانەی كازمی بە یەكەم سەردانی دادەنرێت بۆ كەركووك دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق. پێشتر وادەی سەردانەكەی كازمی ئاشكرا نەكراوە.
هاوڵاتى به‌رپرسێكی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیڕایگەیاند، بەراورد بە ئێستا وسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه هێزو توانای لە توشکردن و بڵاوبونەوەی كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه. ماریا ڤان کیرخۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەرهێزو توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە سەبارەت بە توانای بڵاوبونەوەی و توشکردنی مرۆڤ و تائێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەو بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای له چار سه‌ره‌تادا كه‌مبوه‌ته‌وه. ماریا ڤان کیرخۆف وتیشی، "ئەوە گرنگە کە لە ئێستادا ڕێکاری بەرگرتن و سنوردارکردنی پەتاکە هەیە". ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندە پۆلێنکراوە، پەتاکە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیرۆدە کردووە و زیاتر لە 375 هەزار کەسیش بە هۆی توشبونیان بە نەخۆشییەکەوە لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە لە هەولێر گیانی لەدەستدا. وەرزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، کەسەکە دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر- بنەسڵاوە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بووە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. ئێوارەی رۆژی شەممەش، 30-5-2020، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ، باوکی دوو منداڵ، کە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: که‌ره‌نتین و مانه‌وه له‌ماڵ به‌سکى برسى و گیرفانى به‌تاڵ ناکرێت و دوو رێگه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌و رێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌خاته‌به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێم. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌مشه‌و له نوسینێکدا له ژێر ناوى "که‌ره‌نتین و مانه‌وه له‌ماڵ به‌سکى برسى و گیرفانى به‌تاڵ ناکرێ"، وتویه‌تی"به‌ڕاستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر بڕیارێک ده‌دات له‌برى ئه‌وه‌ى له سودى خه‌ڵک بێت، که‌چى وا ده‌رده‌که‌وێت دژبه به‌رژه‌وه‌ندى و بارگرانى بێت بۆسه‌ر شانى خه‌ڵک." سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى نوسیوه که" قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ چى سودێکى هه‌یه؟ ئه‌ى دواى ئه‌وه چی؟ له مانگى شوباته‌وه هه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌نه ژوره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ پلان و هه‌نگاوێکى دیکه هه‌بێ بۆ ڕێگرتن له نه‌خۆشییه‌که‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی." عه‌بدوستار مه‌جید پێشیوایه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه ناکات، ده‌شڵێت:"خۆى له‌خۆیدا گوزه‌ران و ژیان و برسێتى و بێ‌کاری، خه‌ڵکى کوردستانى گه‌یاندۆته ئاستێک هیچى به‌لاوه گرنگ نییه‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ڕه‌فتارو قسه‌ى به‌شێوه‌یه‌ک بوه که خه‌ڵک متمانه‌ى پێ ناکات." عه‌بدولستار مه‌جید، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌و رێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ته‌نها دو ڕێگاى هه‌یه‌و نابێ به سیان که یه‌که‌میان به بڕواى ئه‌و بریتییه له‌وه‌ى حکومه‌ت لێگه‌ڕێت خه‌ڵک کار‌و کاسبى خۆى بکات و خۆى گوزه‌رانى خۆى دابین بکات (به مه‌رجى پابه‌ندى به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان) کاتێک که حکومه‌ت ناتوانێت موچه‌و بژێوى بۆ دابین بکات. هه‌روه‌ها دووه‌م رێگه‌ش پیشانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت موچه‌و گوزه‌ران و نان و خۆراک بۆ خه‌ڵک دابین بکرێت، ئینجا بکرێته ماڵه‌وه ""ناکرێ هیچ مافێکى نه‌ده‌یتێ و داواى ئه‌رکیشى لێ بکه‌یت ." به‌هۆى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه، خۆپیشاندان له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و رانییه‌و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵادزێ ئه‌نجام دراو ئه‌وانه‌ى به‌شداربوون جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه پابه‌ند نابن به بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دوکانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تووشبوانى کۆرۆناى له‌هه‌رێم راگه‌یاند که 35 هاوڵاتیى دیکه تووش بوون و زۆرینه‌یان له پارێزگاى سلێمانییه. ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ژماره (٩٨) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: 1. که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٢٣٣) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٨٨٨) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٤١) له هه‌ولێر، (٦٤) له سلێمانی، (٦٨٣) له دهۆک. وه (١١٣٤٥) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٦٩) هاووڵاتى بوو. 2. پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٣٦٥) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٥٦١) هه‌ولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆک، (٢٤) هه‌ڵه‌بجه، (٢٢) سۆران. ده‌ره‌نجام (٣٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: پارێزگاى هه‌ولێر (١) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٩) ساڵ، نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، دانیشتووى گه‌ڕه‌کى مه‌نتکاوه‌ى شارى ھه‌ولێره. پارێزگاى سلێمانى (٢٨) پۆزه‌تیڤ: • ناو شارى سلێمانى (١٦) پۆزه‌تیڤ: (١٢) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھه‌موویان نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌بووه و پشکنینیان بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، ئه‌وانى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. • ئیداره‌ى گه‌رمیان (١٢) پۆزه‌تیڤ : (٧') ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو ته‌مه‌نیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و کچێکى گه‌نج ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، نۆ له تووشبووان به‌رکه‌وتووى تووشبوانى پێشوون، دوو تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، یه‌ک تووشبوو له شارى به‌غداد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، (٦) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى کفری، (٤) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى که‌لار، (١) تووشبوو دانیشتووى شارى به‌غداد، (١)تووشبوو دانیشتووى شارى تکریت. پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ: پیاوێکى ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵ، ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٤) ساڵ وچوار کچى ته‌مه‌ن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوه‌که نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، پێنج تووشبووه‌که‌ى تر به‌رکه‌وته‌ى تووشبووه‌که‌ى دوێنێ یه، هه‌موویان دانیشتووى ناو شارى دھۆکن. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٧٧٨٧١) پشکنین بووه) 3. ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (٧٤٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (٧) مردن هه‌یه و (٤٢٠) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٣١٨) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى له ناوه‌ندى ئیداره‌ى راپه‌رین خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و کاسپکاران ده‌ستى پێ‌کرد به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ده‌رکراوه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شه‌وى 31ى ئایارى 2020 قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژ راگه‌یاند و ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تى به‌شێک له هاوڵاتیان و کاسبکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه..
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى و کاسبکار گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران دژى بڕیارى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ که له کاتژمێر 6ى ئه‌م ئێواره‌یه‌وه که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و هاوڵاتیان ره‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش دیمه‌نى خۆپیشاندانه‌که‌یه:
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمه نه‌ک به‌غدا و ده‌شڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق رێکنه‌که‌وێت، خه‌تاى هه‌رێمه". به‌پێى نوسراوه فه‌رمییه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق که له 19ى ئایار 2020 ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه ته‌نها 18 رۆژ له‌به‌رده‌م هه‌رێمدایه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن. موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر یاساى 2019ى بودجه‌ى عێراق رێککه‌وتن که حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات، به‌ڵام به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و یاساییه‌وه نه‌توانرا بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکرێت. هاوڵاتى: حکومه‌تى عێراق ماوه‌ى 30رۆژى دیاریکردووه بۆ رێککه‌وتن؟ته‌نها 18 رۆژ له‌به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێمدا ماوه، پێتان وایه ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن؟ موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌وه زیاتر وه‌فدى هه‌رێم ده‌توانن وه‌ڵامى ده‌قیق بده‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بیکه‌ن و ده‌شتوانن بیکه‌ن که خۆیان بیانه‌وێت، چونکه پێشتر هاتون و سه‌ردانیان کردووه و کۆمه‌ڵێک بیرۆکه‌یان پێیه، که ئه‌وه چوارچێوه‌یه‌که بۆ رێککه‌وتن، راسته ده‌بێت به‌یاسا رونکرده‌وه بۆ ده‌ستور بکرێت، به‌ڵام له بنه‌ما ده‌ستوریه‌کاندا به‌شى ئه‌وه‌نده‌ى تێدایه بتوانرێت رێککه‌وتن بکرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه پرسى موچه په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه یان حکومه‌تى فیدڕڵى عێراق؟ موسه‌نا ئه‌مین: پرسى موچه و قوتى خه‌ڵک، پرسى ده‌وڵه‌تى عێراقه به هه‌رێم و به‌غداشه‌وه، وه به پله‌ى یه‌که‌م به‌رپرسیارێتى و ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، ئه‌گه‌ر داهاته‌کانى هه‌رێم له‌حاڵه‌تێکدا به‌شى ئه‌وه نه‌کات موچه‌ى پێدابین بکات، ئه‌وکات ده‌بێت له حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه به‌شى ئه‌وه‌ى بۆ بنێردرێت بتوانێت ئه‌رکه‌کانى خۆى راپه‌رێنێت. هاوڵاتى:پرۆژه بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى2020 گۆرانکارى تێداده‌کرێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه؟ موسه‌نا ئه‌مین: بێگومان بودجه‌ى ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ بودجه‌ى ساڵانى رابردوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داهاتى عێراق وه‌ک خۆى نه‌ماوه، به‌ڵام تائێستا بودجه نیه ته‌نیا ره‌شنوسه و به‌ڵام ماده‌م نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌ى ئێستا زۆرشکاوه له‌چاو جاراندا به دڵنیاییه‌وه گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، چونکه هه‌م داهات گۆراوه و هه‌م خه‌رجیه‌کانیش گۆراون به‌جۆرێکى تر هه‌م رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداش ده‌گۆرێت، بۆیه بودجه‌ى 2020 ره‌نگه جیاوازبێت له بودجه‌ى ساڵه‌کانى پێشووتر. هاوڵاتى: پێتانوایه په‌سه‌ندکردنى بودجه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ حکومه‌تى هه‌رێم و هاوڵاتیان سوودى هه‌بێت؟ موسه‌نا ئه‌مین: سوده‌که‌ى به‌پێى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت تائێستا نه‌کراوه، به‌ڵام خۆى بونى یاساى بودجه بێگومان بۆ عێراق گرنگه و به‌گشتى و بۆ هه‌رێمیش به‌تایبه‌تى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى ئه‌و یاساى بودجه‌یه حکومه‌تى فیدراڵیى داهاتى نه‌وت ده‌دات به هه‌رێمى کوردستان، ئه‌گه‌ر یاساکه نه‌بێت رێککه‌وتنێکى نوێ ده‌وێت بۆیه بونى بودجه باشترینه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌مه‌رجێک وادابرێژرێت له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى هه‌رێم بێت. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا دواکه‌وت یان هه‌ر نه‌گه‌یشته رێککه‌وتن، پێتان وایه به‌غدا هیچ بره پاره‌یه‌کى تر بۆ هه‌رێم بنێرێت؟ موسه‌نا ئه‌مین: به‌پێى کۆتا بریارى حکومه‌تى فیدراڵیى ده‌بێت له‌ماوه‌ى 30رۆژدا رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵدا بکات، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت، حکومه‌تى هه‌رێم هۆکارى رێکنه‌که‌وتنه‌که بێت، بێگومان کێشه دروست ده‌بێت بۆ ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌غداوه دێت. هاوڵاتى: حه‌وت وه‌زاره‌تى کابینه‌که‌ى کازمى ته‌واو نه‌کراوه، په‌رله‌مانى عێراق که‌ى ئه‌م پرسه یه‌کلایده‌کاته‌وه؟ موسه‌نا ئه‌مین:بێگومان رێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر کاندیده‌کان هۆکارى سه‌ره‌کى دواکه‌وتنى ئه‌و کاندیدانه بوو، ده‌نگنه‌دان پێیان سه‌ربارى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و کاندیدانه‌شى که هێنرابون، هه‌ندێکى ره‌تکرانه‌وه و هه‌ندێکیان هه‌ر کاندیدى بۆ نه‌هێنرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌ر نه‌کرابو هه‌ندێکیشى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنیش کرابوو له‌ناو په‌رله‌ماندا ره‌تکرانه‌وه. نازانرێت که‌ى ده‌کرێت، به‌ڵام ده‌بێت به زوترین کات بکرێت، حکومه‌ت ئێستا به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى به‌رێوه‌بردنى کۆبونه‌وه‌کان و بریاره‌کانى هه‌یه، چونکه دوو له‌سه‌ر سێى حکومه‌ت پێکهاتووه، ئه‌و سێ یه‌که‌شى که‌ماوه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌م نزیکانه کاندیدى بۆ ئاماده‌بکرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. هاوڵاتى: تائێستا له کابینه‌که‌ى کازمى ته‌نها یه‌کێتى و پارتى پۆستى وزاریان هه‌یه و به‌شدارن، ئایا لایه‌نه کوردستانیه‌کانى تر‌ى ناو په‌رله‌مانى عێراق به‌شداریان پێناکرێت؟ موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌وه ئه‌و یه‌کریزییه هاوپه‌یمانیه ناراستیه‌یه که هه‌موو جارێک پارتى و یه‌کێتى باسى ده‌که‌ن، کاتێک که دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى که بیانه‌وێت شتێک ده‌ستخه‌ن له‌به‌غدا باسى یه‌کریزى ده‌که‌ن و هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه و کۆه‌ملێک به‌لێن ده‌ه‌دن و کۆمه‌لێک دارشتنى جوان به‌کارده‌هێنن، به‌ڵاک کاتێک دێته سه‌ر دابه‌شکردنى پۆسته‌کان، و بگره دواى وه‌رگرتنى سه‌یر ده‌کرێت له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌کرێت، واش خۆیان له‌نێوان خۆیاندا ناکۆکیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ناکۆکیه بوه هۆکارى ئه‌وه‌ى له حکوه‌متى پێشوو 5وه‌زاره‌تمان هه‌بێت له‌م حکومه‌ته 3وه‌زاره‌تمان هه‌بێت، تائێستاش یه‌کێکیان دانرابێت. هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى دوو وه‌زاره‌تى کورد ماوه و کاندیدى بۆ دانه‌نراوه، هیچ رێککه‌وتنێک له‌نێوان ئێوه و لایه‌نه‌کانى تردا نیه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کان؟ موسه‌نا ئه‌مین: ئێمه له‌راستیدا چاو‌دێر نه‌بوین له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆست، و پۆستى وزاریمان هه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته‌ش زۆر هه‌وڵمان نه‌داوه، هه‌میشه گفتوگۆکانى ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى پرسى موچه و بودجه و ده‌ستکه‌وته‌کانى خه‌ڵک بوه نه‌ک باسى پشکى حزبى، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ش حه‌قى شه‌رعى هه‌ڵبژاردنه و مافى ده‌نگده‌ره‌کانى ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دوو حزبه‌ى تر که‌له‌کاتى هه‌ڵبژاردنیشدا ته‌زویریان کرد، ئێستاش هه‌ر به‌و ده‌نگه ته‌زویرانه ده‌چن له‌وێش پۆسته‌کان بۆ خۆیان داده‌نێن به‌بێ حساب کردن به‌داخه‌وه بۆهێزه سیاسییه‌کانى تر.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: 12 حاڵه‌تى دیکه‌ى توشبون به کۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان تۆمارکرا. ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشکرایکرد: له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و توشبوان، 12 توشبوى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌ستنیشانکران. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به تووشبوه‌کان کردووه که حه‌وت ئافره‌ت و چوار پیاو و کچێکى گه‌نج، نۆ له توشبوان به‌رکه‌وتوى توشبوانى پێشون، دو توشبو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، یه‌ک توشبو له شارى به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و 12 توشبوه‌ى له گه‌رمیان تۆمارکراون دانیشتوى ئه‌م شوێنانه‌ن: شه‌ش توشبوو دانیشتوى قه‌زاى کفری. چوار توشبوو دانیشتوى قه‌زاى که‌لار. یه‌ک توشبوو دانیشتوى شارى به‌غداد. یه‌ک توشبوو دانیشتوى شارى تکریت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 429 که‌سی تری به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگه‌یاند و به‌غدا زۆرترین تووشبووى هه‌یه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له 24 کاتژمێری رابردوودا 10 هه‌زار و 495 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: "له پشکنینه‌کاندا 429 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا". تووشبووه‌کان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر شاره‌کاندا دابه‌شبوون: به‌غدا/ ره‌سافه: 80 تووشبوو به‌غدا/ که‌رخ: 47 تووشبوو شاری پزیشکی به‌غدا: 45 تووشبوو نه‌جه‌ف: 6 تووشبوو به‌سره: 22 تووشبوو سلێمانی: 102 تووشبوو دهۆک: 2 تووشبوو که‌ربه‌لا: 11 تووشبوو دیاله: 4 تووشبوو واسیت: 41 تووشبوو بابل: 4 تووشبوو دیوانیه: 8 تووشبوو میسان: 38 تووشبوو موسه‌نا: 13 تووشبوو نه‌ینه‌وا: 6 تووشبوو ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له هه‌مان ماوه‌دا 10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه که دووانیان له به‌غدا- ره‌سافه و یه‌کێک له به‌غدا- که‌رخ و چواریان له شاری پزیشکی و له شاره‌کانی میسان، ئه‌نبار و سلێمانی-ش یه‌کی تووشبوویه‌ک گیانی له‌ده‌ست داوه. راشیگه‌یاند که تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 868 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوه که سێ هه‌زار و 275یان چاکبوونه‌ته‌وه و 215یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وانی تر له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که"هه‌رێمى کوردستان له مه‌ترسى گه‌وره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنادایه"، و ده‌شڵێت:" ئاماره‌کان تا دێت زیاد ده‌بن و چونه ده‌ره‌وه به‌بێ ده‌ستکێش و ماسک مه‌ترسییه‌و نازانرێت کێ هه‌ڵگرى ئه‌م ڤایرۆسه‌سه". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر بووه‌و ئاماره‌کان ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ن که له چه‌ند رۆژى رابردوودا رێژى تووشبوان زیادى کردووه به‌جۆرێک ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى بکرێت، هه‌رکه‌سێک که له ماڵکه‌که‌ى ده‌چێته ده‌ره‌وه پێویسته ده‌ستکێش و ماسک به‌کاربهێندرێت چونکه نازانرێت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه یان ناو دیار نییه کێتووش بووه". ناوبراو مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ ئه‌وه گه‌رانه‌وه که له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن له‌ناو کۆمه‌ڵگادان" هیوادارین دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى کردووه که هاوڵاتیان پێویسته پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و ماوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یانددووه پێویسته هاوڵاتیان پێوه‌ى بابه‌ند بن، وتیشى:" ئاماره‌کانى ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پێمان ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ درێژده‌کرێته‌وه یان نا". ده‌رباره‌ى پێداویستییه پزیشکییه‌کان که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه به‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌وه گله‌یی له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌که‌ن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتى:" هه‌موو ئه‌و هاوکارییه پزیشکیانه‌ى هێندراونه‌ته هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان و له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتوان و زۆنى شوێنى تووشبوان هاوکارییه پزیشکییه‌کان ده‌گه‌یه‌ندرێت و هاوکارى پزیشکیش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى ته‌ندروستیدا هه‌یه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له مارکێته‌کاندا قه‌ره‌باڵغى زۆرى هاوڵاتیان ده‌بیندرێت و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ناکرێت، محه‌مه‌د قادر وتى:" وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوامان له لیژنه‌کانى قایمقامییه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاکان کردووه چاودێرى بکه‌ن و ئه‌وانیش تیمه‌کانیان له کاردان، به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بینین به‌داخه‌وه پێویسته هاوڵاتیان له دوورى مه‌ترو نیوێک له یه‌که‌وه بن و رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن".
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى کۆرۆنا له‌پارێزگاى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و پابه‌ندبوونى خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک راگه‌یاند. بڕیاره قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ئه‌مڕۆ 1ى حوزه‌یرانى 2020 بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک جێبه‌جێ بکرێت، ته‌نها کارمه‌ندانى هێزه ئه‌منییه‌کان و راگه‌یه‌ندنه‌کان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنی ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕیی و ئارامیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، دیاریكرا. به كۆی ده‌نگی به‌شداربووان ئه‌م بڕیار‌و داخوازییانه په‌سه‌ند كران: ١-به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو نووسراوی ژماره (٧٢٥٣ و ٧٢٥٤)ی ڕۆژی (١/ ٦/ ٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن‌و پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ته‌واوی هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه بن. ٢-پێویسته هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار‌و ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و ڕۆڵی شیاوی خۆیان له پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خه‌ڵكدا ببینن. ٣-داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێرو كه‌سایه‌تییه ئایینی‌و سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن‌و، ڕۆڵی شایان و پێویستی خۆیان له پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی و ته‌ندروستیی گشتیدا ببینن‌و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌واداره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه، كه مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میی‌و به‌كه‌مگرتنێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی‌و مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه. ٤-داوا له هه‌موو ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕۆڵی مێدیایی‌و نیشتمانیی‌و مرۆیی خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوون‌و خۆپارێزیی هاووڵاتیاندا ببینن‌و وه‌ك هه‌میشه چاودێرێكی وردی سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك‌و ڕێكاره یاساییه‌كان، هه‌ركه‌س‌و كه‌ناڵێك گیانی سه‌ركه‌شیی‌و بێباكیی‌و گومانی به‌كه‌مگرتن‌و شێواندنی ڕاستییه‌كان بڵاوبكاته‌وه، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه ڕێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٥-دادگاكان‌و دادوه‌ران‌و لێكۆڵه‌ره دادییه‌كان به‌پێی پلانی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی‌و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، له ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌بن. ٦-فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (ته‌ندروستی، ئاو، كاره‌با، كشتوكاڵ، خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانیی، خزمه‌تگوزاریی سیتییه‌كان، چاودێریكردنی زیاده‌ڕۆیی، چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌و شێڵته‌رو گرتووخانه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئینته‌رنێت، سوته‌مه‌نیی‌و پاڵاوگه‌كان، كارگه پیشه‌سازییه قورسه‌كان، ژینگه‌پارێزو كارگوزاری دارستان‌و باخچه‌و كێڵگه‌كان)، به‌پێی نووسراوی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیاندا به‌پێی ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات، رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٧-پێویسته شۆفێران پابه‌ندی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بن‌و هه‌ر شۆفێرێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بشكێنێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تا ڕۆژی (٧/ ٦/ ٢٠٢٠) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. ٨-هه‌ركه‌سێك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی نایاسایی ببه‌زێنێت، یان هه‌وڵی به‌قاچاخ هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٩-بازگه‌و تیمی گه‌ڕۆكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌درێژایی سنوره‌كانی خانه‌قین هه‌تا كه‌ركوك له ئه‌ركدا ده‌بن‌و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه له پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی جگه له بازگه‌كانی (بانی مه‌قان و ده‌ربه‌ندیخان) بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ١٠-هه‌ر كه‌س‌و شوێنێك بڕیار‌و ڕێنمایی‌و ڕێكاره ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان په‌یوه‌ست به كۆرۆنا پێشێل بكات، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه داوای یاسایی به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی ته‌ندروستیی‌و زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی گشتیی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. ١١-لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی هاوبه‌ش له هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، له (نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت، هێزه هاوبه‌شه‌كانی لیژنه‌ی ئارامیی، نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وقاف، گه‌شتوگوزار، شاره‌وانی) له ئه‌مڕۆوه له‌ژێر چاودێری قائمقامی قه‌زاكاندا پێكده‌هێنرێت‌و ڕێكاری ڕاسته‌وخۆو خێرا به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌س‌و شوێنێكی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌به‌ر. هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هه‌موو توانستمانه‌وه له ئه‌ركدا ده‌بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان و تێپه‌ڕاندنی شیاوانه‌ی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌و ئومێدمان پابه‌ندیی و ئاستی به‌رزی خۆپارێزیی و ته‌ندروستیتانه. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ١ / ٦ / ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند له مانگی رابردوودا داهاتى فرۆشتنى نه‌وتیان 2 ملیار‌و 91 ملیۆن دۆلار بووه و زیاتر له 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کردووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له ئایاری رابردوودا تێکڕا 96 ملیۆن و 39 هه‌زار و 852 به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات هه‌نارده‌کراوه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه سێ ملیۆن و 545 هه‌زار و 431 به‌رمیل نه‌وتی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک هه‌نارده‌کراوه. هاوکات جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رۆژانه 3 ملیۆن و 212 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراوه که به‌رمیلێک نه‌وت به 21.005 دۆلار فرۆشراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که کۆی داهاتی نه‌وت له مانگی رابردوودا دوو ملیار و 91 ملیۆن دۆلار بووه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ته‌حه‌دیاته گه‌وره‌که‌ى بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و ده‌ستکارى کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت پله باڵاکان ده‌ستپێکردووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت یه‌ک ملیۆن فه‌رمانبه‌ر بگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌وانى له میدیاکانى عێراق بڵاوکراوه‌ته‌وه و باس له‌و قه‌یرانانه ده‌کات که به‌رۆکى عێراقى گرتووه. راپۆرته‌که ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى کۆرۆنا و قه‌یرانى سیاسى و ئه‌منی، کێشه‌ى دارایى و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، یه‌کێکه له دیارترین ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ته‌نگى به حکومه‌ت هه‌ڵچنیووه. له راپۆرته‌که‌دا هاتووه که حکومه‌ته‌که‌ى کازمى تاکه بژارده بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان و ئه‌وانه‌یه که دوو موچه‌یان هه‌یه که ژماره‌یان زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س ده‌بێت و به‌ر ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون که مسته‌فا کازمى وه‌ک ته‌حه‌دیاتێکى گه‌وره ده‌ستى پێکردووه. راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ساڵانه له عێراق به خاوه‌ن دوو مووچه و سێ مووچه ده‌درێت ده‌گاته زیاتر له 12 ملیار دۆلار. راپۆرته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌که له به‌رنامه‌ى کازمیدا مووچه‌ى بندیواره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ش ببڕێت که له مووچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه و ژماره‌یان ده‌گاته نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن مووچه‌خۆر، ئه‌مه‌ش حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى روبه‌رووى ململانێیه‌کى توند ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌ر ئه‌و چاکسازى و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون.