تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا وه‌ک سه‌ره‌تا وایه‌ له‌تواناى توشکردن و خێرا بڵاوبونه‌وه‌ى که‌منه‌بۆته‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌رپرسێكی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیڕایگەیاند، بەراورد بە ئێستا وسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه‌ هێزو توانای لە توشکردن و بڵاوبونەوەی كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه‌.  

ماریا ڤان کیرخۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەرهێزو توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە سەبارەت بە توانای بڵاوبونەوەی و توشکردنی مرۆڤ و تائێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەو بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای له‌ چار سه‌ره‌تادا كه‌مبوه‌ته‌وه‌.

ماریا ڤان کیرخۆف وتیشی، "ئەوە گرنگە کە لە ئێستادا ڕێکاری بەرگرتن و سنوردارکردنی پەتاکە هەیە".  

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە بە پەتایەکی‌ ترسناک و کوشندە پۆلێنکراوە، پەتاکە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیرۆدە کردووە و زیاتر لە 375 هەزار کەسیش بە هۆی توشبونیان بە نەخۆشییەکەوە لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار