هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 429 که‌سی تری به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگه‌یاند و به‌غدا زۆرترین تووشبووى هه‌یه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له 24 کاتژمێری رابردوودا 10 هه‌زار و 495 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: "له پشکنینه‌کاندا 429 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا". تووشبووه‌کان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر شاره‌کاندا دابه‌شبوون: به‌غدا/ ره‌سافه: 80 تووشبوو به‌غدا/ که‌رخ: 47 تووشبوو شاری پزیشکی به‌غدا: 45 تووشبوو نه‌جه‌ف: 6 تووشبوو به‌سره: 22 تووشبوو سلێمانی: 102 تووشبوو دهۆک: 2 تووشبوو که‌ربه‌لا: 11 تووشبوو دیاله: 4 تووشبوو واسیت: 41 تووشبوو بابل: 4 تووشبوو دیوانیه: 8 تووشبوو میسان: 38 تووشبوو موسه‌نا: 13 تووشبوو نه‌ینه‌وا: 6 تووشبوو ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له هه‌مان ماوه‌دا 10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه که دووانیان له به‌غدا- ره‌سافه و یه‌کێک له به‌غدا- که‌رخ و چواریان له شاری پزیشکی و له شاره‌کانی میسان، ئه‌نبار و سلێمانی-ش یه‌کی تووشبوویه‌ک گیانی له‌ده‌ست داوه. راشیگه‌یاند که تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 868 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوه که سێ هه‌زار و 275یان چاکبوونه‌ته‌وه و 215یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وانی تر له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که"هه‌رێمى کوردستان له مه‌ترسى گه‌وره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنادایه"، و ده‌شڵێت:" ئاماره‌کان تا دێت زیاد ده‌بن و چونه ده‌ره‌وه به‌بێ ده‌ستکێش و ماسک مه‌ترسییه‌و نازانرێت کێ هه‌ڵگرى ئه‌م ڤایرۆسه‌سه". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر بووه‌و ئاماره‌کان ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ن که له چه‌ند رۆژى رابردوودا رێژى تووشبوان زیادى کردووه به‌جۆرێک ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى بکرێت، هه‌رکه‌سێک که له ماڵکه‌که‌ى ده‌چێته ده‌ره‌وه پێویسته ده‌ستکێش و ماسک به‌کاربهێندرێت چونکه نازانرێت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه یان ناو دیار نییه کێتووش بووه". ناوبراو مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ ئه‌وه گه‌رانه‌وه که له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن له‌ناو کۆمه‌ڵگادان" هیوادارین دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى کردووه که هاوڵاتیان پێویسته پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و ماوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یانددووه پێویسته هاوڵاتیان پێوه‌ى بابه‌ند بن، وتیشى:" ئاماره‌کانى ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پێمان ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ درێژده‌کرێته‌وه یان نا". ده‌رباره‌ى پێداویستییه پزیشکییه‌کان که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه به‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌وه گله‌یی له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌که‌ن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتى:" هه‌موو ئه‌و هاوکارییه پزیشکیانه‌ى هێندراونه‌ته هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان و له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتوان و زۆنى شوێنى تووشبوان هاوکارییه پزیشکییه‌کان ده‌گه‌یه‌ندرێت و هاوکارى پزیشکیش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى ته‌ندروستیدا هه‌یه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له مارکێته‌کاندا قه‌ره‌باڵغى زۆرى هاوڵاتیان ده‌بیندرێت و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ناکرێت، محه‌مه‌د قادر وتى:" وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوامان له لیژنه‌کانى قایمقامییه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاکان کردووه چاودێرى بکه‌ن و ئه‌وانیش تیمه‌کانیان له کاردان، به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بینین به‌داخه‌وه پێویسته هاوڵاتیان له دوورى مه‌ترو نیوێک له یه‌که‌وه بن و رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن".
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى کۆرۆنا له‌پارێزگاى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و پابه‌ندبوونى خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک راگه‌یاند. بڕیاره قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ئه‌مڕۆ 1ى حوزه‌یرانى 2020 بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک جێبه‌جێ بکرێت، ته‌نها کارمه‌ندانى هێزه ئه‌منییه‌کان و راگه‌یه‌ندنه‌کان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنی ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕیی و ئارامیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، دیاریكرا. به كۆی ده‌نگی به‌شداربووان ئه‌م بڕیار‌و داخوازییانه په‌سه‌ند كران: ١-به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو نووسراوی ژماره (٧٢٥٣ و ٧٢٥٤)ی ڕۆژی (١/ ٦/ ٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن‌و پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ته‌واوی هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه بن. ٢-پێویسته هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار‌و ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و ڕۆڵی شیاوی خۆیان له پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خه‌ڵكدا ببینن. ٣-داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێرو كه‌سایه‌تییه ئایینی‌و سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن‌و، ڕۆڵی شایان و پێویستی خۆیان له پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی و ته‌ندروستیی گشتیدا ببینن‌و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌واداره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه، كه مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میی‌و به‌كه‌مگرتنێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی‌و مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه. ٤-داوا له هه‌موو ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕۆڵی مێدیایی‌و نیشتمانیی‌و مرۆیی خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوون‌و خۆپارێزیی هاووڵاتیاندا ببینن‌و وه‌ك هه‌میشه چاودێرێكی وردی سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك‌و ڕێكاره یاساییه‌كان، هه‌ركه‌س‌و كه‌ناڵێك گیانی سه‌ركه‌شیی‌و بێباكیی‌و گومانی به‌كه‌مگرتن‌و شێواندنی ڕاستییه‌كان بڵاوبكاته‌وه، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه ڕێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٥-دادگاكان‌و دادوه‌ران‌و لێكۆڵه‌ره دادییه‌كان به‌پێی پلانی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی‌و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، له ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌بن. ٦-فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (ته‌ندروستی، ئاو، كاره‌با، كشتوكاڵ، خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانیی، خزمه‌تگوزاریی سیتییه‌كان، چاودێریكردنی زیاده‌ڕۆیی، چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌و شێڵته‌رو گرتووخانه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئینته‌رنێت، سوته‌مه‌نیی‌و پاڵاوگه‌كان، كارگه پیشه‌سازییه قورسه‌كان، ژینگه‌پارێزو كارگوزاری دارستان‌و باخچه‌و كێڵگه‌كان)، به‌پێی نووسراوی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیاندا به‌پێی ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات، رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٧-پێویسته شۆفێران پابه‌ندی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بن‌و هه‌ر شۆفێرێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بشكێنێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تا ڕۆژی (٧/ ٦/ ٢٠٢٠) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. ٨-هه‌ركه‌سێك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی نایاسایی ببه‌زێنێت، یان هه‌وڵی به‌قاچاخ هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ٩-بازگه‌و تیمی گه‌ڕۆكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌درێژایی سنوره‌كانی خانه‌قین هه‌تا كه‌ركوك له ئه‌ركدا ده‌بن‌و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه له پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی جگه له بازگه‌كانی (بانی مه‌قان و ده‌ربه‌ندیخان) بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. ١٠-هه‌ر كه‌س‌و شوێنێك بڕیار‌و ڕێنمایی‌و ڕێكاره ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان په‌یوه‌ست به كۆرۆنا پێشێل بكات، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه داوای یاسایی به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی ته‌ندروستیی‌و زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی گشتیی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. ١١-لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی هاوبه‌ش له هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، له (نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت، هێزه هاوبه‌شه‌كانی لیژنه‌ی ئارامیی، نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وقاف، گه‌شتوگوزار، شاره‌وانی) له ئه‌مڕۆوه له‌ژێر چاودێری قائمقامی قه‌زاكاندا پێكده‌هێنرێت‌و ڕێكاری ڕاسته‌وخۆو خێرا به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌س‌و شوێنێكی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌به‌ر. هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هه‌موو توانستمانه‌وه له ئه‌ركدا ده‌بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان و تێپه‌ڕاندنی شیاوانه‌ی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌و ئومێدمان پابه‌ندیی و ئاستی به‌رزی خۆپارێزیی و ته‌ندروستیتانه. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ١ / ٦ / ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند له مانگی رابردوودا داهاتى فرۆشتنى نه‌وتیان 2 ملیار‌و 91 ملیۆن دۆلار بووه و زیاتر له 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کردووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له ئایاری رابردوودا تێکڕا 96 ملیۆن و 39 هه‌زار و 852 به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات هه‌نارده‌کراوه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه سێ ملیۆن و 545 هه‌زار و 431 به‌رمیل نه‌وتی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک هه‌نارده‌کراوه. هاوکات جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رۆژانه 3 ملیۆن و 212 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراوه که به‌رمیلێک نه‌وت به 21.005 دۆلار فرۆشراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که کۆی داهاتی نه‌وت له مانگی رابردوودا دوو ملیار و 91 ملیۆن دۆلار بووه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ته‌حه‌دیاته گه‌وره‌که‌ى بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و ده‌ستکارى کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت پله باڵاکان ده‌ستپێکردووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت یه‌ک ملیۆن فه‌رمانبه‌ر بگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌وانى له میدیاکانى عێراق بڵاوکراوه‌ته‌وه و باس له‌و قه‌یرانانه ده‌کات که به‌رۆکى عێراقى گرتووه. راپۆرته‌که ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى کۆرۆنا و قه‌یرانى سیاسى و ئه‌منی، کێشه‌ى دارایى و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، یه‌کێکه له دیارترین ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ته‌نگى به حکومه‌ت هه‌ڵچنیووه. له راپۆرته‌که‌دا هاتووه که حکومه‌ته‌که‌ى کازمى تاکه بژارده بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان و ئه‌وانه‌یه که دوو موچه‌یان هه‌یه که ژماره‌یان زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س ده‌بێت و به‌ر ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون که مسته‌فا کازمى وه‌ک ته‌حه‌دیاتێکى گه‌وره ده‌ستى پێکردووه. راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ساڵانه له عێراق به خاوه‌ن دوو مووچه و سێ مووچه ده‌درێت ده‌گاته زیاتر له 12 ملیار دۆلار. راپۆرته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌که له به‌رنامه‌ى کازمیدا مووچه‌ى بندیواره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ش ببڕێت که له مووچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه و ژماره‌یان ده‌گاته نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن مووچه‌خۆر، ئه‌مه‌ش حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى روبه‌رووى ململانێیه‌کى توند ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌ر ئه‌و چاکسازى و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یه ده‌که‌ون.
هاوڵاتى لە باکووری کوردستان لە گەڕەکێكی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. دوا ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هاونیشتمانییەکی گەڕەکی سەرپ گوزەلی لە کایاپناری ئامەد پۆزەتیڤ دەرچوو، تیمەکانی تەندروستی دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنینی ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبووەکە. لە ئەنجامی پشکنینەکاندا 54 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران و تەواوی گەڕەکەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتینکرا. لەلایەکی دیکەوە لە 4 شارۆچکەی پارێزگای روها، دوای ئەوەی چەند تووشبوویەکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران 7 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران. لە پارێزگای مێردینیش دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی تەپەباشی سەر بە شارۆچکەی قۆسەر پۆزەتیڤ دەرچوو، ئەو باڵەخانەیەی ماڵی تووشبووەکەی لێدەمایەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین کرا. بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، تائێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان 163 هەزار و 942 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیە 4 هەزار و 540 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 973 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
هاوڵاتى گه‌ردونناسێكی هندستان پێشبینیی كرد له مانگی ئایاردا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام دوای تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا. رۆژنامه‌ی تایمز ئۆن نیوز-ی هندستان هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی بی‌جان داروالا، گه‌ردوونناسی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكره‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆی بڵاوده‌كرده‌وه و باسی له هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و كاتی كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرد. بی‌جان ده‌یوت "كۆرۆنا به‌هۆی چاوبرسێتی و خۆپه‌رستیی مرۆڤه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل هاتوه‌ته ناو خولگه‌ی زه‌وییه‌وه". ده‌شیوت كه له مانگی ئایاردا كۆرۆنا كۆتایی دێت، چونكه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له نه‌خشه‌ی تایبه‌ت و خولگه‌ی گۆی زه‌وی ده‌چێته ده‌ره‌وه، پێویسته هه‌مووان له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه تا له كۆرۆنا به‌دوور بن". سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆچوونانه، داروالا خۆی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هه‌ربه‌هۆی ڤایرسه‌كه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات و دەڵێت " یەکێتی هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ". مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد و رایگه‌یاند " یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان". هه‌ر له په‌یامه‌که‌یدا راشیگه‌یاندووه " پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوکاربن تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە." رۆژی 01-06-2020 ، 45 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت. دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم . یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە. مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/5/31
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند نانه‌واکان کراوه‌ده‌بن به‌ڵام ناتوانن راسته‌وخۆ نان بفرۆشن ته‌نیا له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندیکردن و گه‌یاندنه‌وه ده‌بێت کاربکه‌ن. گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" به‌پێى بارودۆخى تازه‌ى سنورى سلێمانى و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا ته‌نیا نانه‌واکان و عه‌لوه‌کان ده‌توانن کراوه‌بن و ئه‌وانه‌ش به‌رێنمایى تازه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوربین له‌هه‌ر قه‌ره‌باڵغیه‌ک و زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا". رونیکرده‌وه و وتى" نانه‌واکان ته‌نیا ده‌توانن رۆژانه له 8بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ کراوه‌بن و خه‌ڵک په‌یوه‌ندیان پێوه بکات و ئه‌مانیش به گه‌یاندن نانه‌که بگه‌یه‌ننه ده‌ست هاوڵاتى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ک دروست نه‌بێت". گۆران قادر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" له‌م ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه‌دا سۆپه‌رمارکێته‌کان ناکرێته‌وه، تا رۆژى شه‌شى حوزەیران، دواى ئه‌وه رێنمایى تازه ده‌رده‌کرێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه عه‌لوه‌کان به‌رده‌وام کراوه ده‌بن و وتى" خاوه‌ن توێتا و شت فرۆشه‌کان ده‌توانن تا کاتژمێر 6ى ئێواره به کۆڵانه‌کاندا بگه‌رێنن، به‌ڵام به ره‌چاوکردنى وردى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان". سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌ت باسى له‌وه‌شکرد له‌به‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان ده‌رمانخانه ئێشکگره‌کان ده‌توانن کراوه‌بن و کاربکه‌ن. شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی حوزەیرانەوە تا کاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند كه مێشی ناو ماڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ ناگوازێته‌وه، به‌وه‌ش رێكخراوه‌كه ئه‌و مشتومڕه‌ی كۆتایی پێهێنا كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرا. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند كه په‌تای كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له رێگه‌ی ئه‌و دڵۆپه شله‌مه‌نییانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه كه له كه‌سی توشبوه‌وه به‌ر كه‌سێكی ساغ ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش كاتێك ئه‌و توشبوه قسه ده‌كات یان ده‌كۆكێت یان ده‌پژمێت. وه‌ڵامی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان دوای ئه‌وه هات كه زۆرێك پرسیاریان له‌لا دروست ببوو كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مێروو زۆر ده‌بێت، ئایا كۆرۆنا له مێش و مێشووله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گواسترێته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، زانایانی روسیا ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌و مێرووانه به‌دوورزانیووه و رایانگه‌یاندوه كه مێشی ناوماڵ و مێشووله ڤایرۆسه‌كه ناگوازنه‌وه. قوسته‌نتین كیتاییڤ، زانای روسیی بواری مێروو وتویه‌تی "پێویست ناكات نیگه‌ران بن، چینیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یان كردوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و مێرووانه‌ی خوێن ده‌مژن، ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگوازنه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستی عیراق هۆشدارى ده‌دات له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا و ده‌ڵێت "دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌چونه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه، تاكه رێگه‌ى خۆپاراستنن له ڤایرۆسه‌كه". حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستی عیراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌چونه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه تاكه رێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له توشبون به كۆرۆنا، به‌ڵام شه‌وى رابردو له‌كاتى گه‌ڕان به‌ناو به‌غدا بینیمان ژماره‌یه‌كى زۆر له فرۆشیاری ده‌ستگێڕ بڕوایان به ڤایرۆسه‌كه نییه و هیچ خۆپارێزییه‌ك به‌كارناهێنن". ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دانیشتوانی ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان زۆرترین حاڵه‌تی توشبونیان به كۆرۆنا تێدا تۆماركراوه، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه ده‌ترسێت، كه به‌ڕێوه‌یه. وه‌زیرى ته‌ندروستی عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌ى گشتگیرى هاتوچۆ به‌پێى گۆڕانكارییه نوێیه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بڕیارى لیژنه‌ى باڵاش له‌و باره‌یه‌وه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى وڵات ده‌گرێته‌وه.
هاوڵاتى بەهۆی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شوێنی پاراستنی سەرۆک لە ژێرزەمینی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا گوازرایەوە. سەرۆکی ئەمەریکا شەوی هەیینی رابردوو، نزیکەی کاتژمێرێک لەو ژێرزەمینە ماوەتەوە. میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا و بارۆنی کوڕیان بەهەمان شێوە گوازراونەتەوە بۆ ژێرزەمینەکە، بەپێی دوو سەرچاوەی CNN لە کۆشکی سپی و هێزە ئەمنییەکان. میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی شکاندنی بەربەستەکانی کۆشکی سپی و نزیکبوونەوەیان لە کۆشکەکە، شەوی هەیینی 29-5-2020 هێزی نهێنیی کۆشکی سپی، ناچاربوون ئەو رێوشوێنەبگرنەبەر. دۆناڵد ترەمپ، لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد بۆ پاراستنی کۆشکی سپی پشت بە پاسەوانی نهێنی دەبەستێت، گوتیشی چەک و سەگەکان لەنێو دەرگاکانی کۆشکی سپی چاوەڕێی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران دەکەن. ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپی‌پێست، کە بەبەرچاوی کامێراکان و خەڵکەوە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچ لەسەر ملی دادەنێت، تاوەکو هەناسەی دەبڕێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، بەدرووشمی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە" خۆپیشاندانی تووندوتیژ لە چەندین شاری ئەمەریکا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بۆ رێگریکردنیش لە تەشەنەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانەکان، قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا راگەیەندراوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوی له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ راگه‌یاند و ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانیش راگیرا. پاش ئه‌وه‌ى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاۆرى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ کرد که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆو ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان رابگیرێت، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا جێبه‌جێى بکات بۆ هه‌موو پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان :" رایگه‌یاند بۆ موچه‌ى مانگى یه‌ک قه‌رزمان کردوه و کاریش ده‌که‌ن بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى دوو". ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 31ى ئایارى 2020 جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌و 400 ملیار دیناره کرد که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عیراقه‌وه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و رایگه‌یاند" بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى فه‌رمانبه‌ران له هه‌ندێک لایه‌ن قه‌رزمان کردووه بۆ دابه‌شکردنى موچه و ئێستاش کارده‌که‌ین بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران." هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا وتى:" پێشتریش باس له‌وه کراوه که شاندى حکومه‌تى هه‌ریم بۆ به‌غدا ده‌چن و دانوستان ده‌که‌ن، هه‌رێمى کوردستانیش پابه‌ندى لێکتێگه‌یستنى کۆتایى ساڵى 2019یه که باسى بودجه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى تێدا کراوه، پابه‌ندیشه به بنه‌ما یاساییه‌کان تا هه‌رێم شایسته داراییه‌کانى خۆى وه‌ربگرێت". هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌روو گفتوگۆیه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بن وهه‌رکاتێکیش گونجاوبێت شاندى هه‌رێم ده‌چنه‌وه به‌غدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشکرای کرد"هیچ بڕه پاره‌یه‌کی تر بۆ هه‌رێمی کوردستان نانێرن تا ئه‌و کاته‌ی رێککه‌وتنی ته‌واو له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کرێت". له راگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به‌بڕیاری ناردنی موچه بۆ هه‌رێم به نوسراوی ژماره 802 له به‌رواری 19\5\2020 کراوه، له‌گه‌ڵیشیدا رونکراوه‌ته‌وه که "چیتر تا هه‌رێم و به‌غدا به فه‌ڕمی له‌سه‌ر کێشه ئابورییه‌کانى نێوانیان ڕێکده‌که‌ون پاره نانێرن". هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا داواکراوه، که ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ دۆخی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی ڕووبه‌روی حکومه‌ت بۆته‌وه. دوێنێ ئه‌و 400 ملیار دیناره گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی کوردی به‌غداش داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دابین بکرێت.