35 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تووشبوانى کۆرۆناى له‌هه‌رێم راگه‌یاند که 35 هاوڵاتیى دیکه تووش بوون و زۆرینه‌یان له پارێزگاى سلێمانییه.
ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
ژماره (٩٨)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
1. که‌ره‌نتین
تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٢٣٣) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٨٨٨) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٤١) له هه‌ولێر، (٦٤) له سلێمانی، (٦٨٣) له دهۆک. وه (١١٣٤٥) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٦٩) هاووڵاتى بوو.
2. پشکنین
له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٣٦٥) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٥٦١) هه‌ولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆک، (٢٤) هه‌ڵه‌بجه، (٢٢) سۆران. ده‌ره‌نجام (٣٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
پارێزگاى هه‌ولێر (١) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٩) ساڵ، نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، دانیشتووى گه‌ڕه‌کى مه‌نتکاوه‌ى شارى ھه‌ولێره.
پارێزگاى سلێمانى (٢٨) پۆزه‌تیڤ:
• ناو شارى سلێمانى (١٦) پۆزه‌تیڤ: (١٢) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھه‌موویان نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌بووه و پشکنینیان بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، ئه‌وانى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
• ئیداره‌ى گه‌رمیان (١٢) پۆزه‌تیڤ : (٧') ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو ته‌مه‌نیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و کچێکى گه‌نج ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، نۆ له تووشبووان به‌رکه‌وتووى تووشبوانى پێشوون، دوو تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، یه‌ک تووشبوو له شارى به‌غداد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، (٦) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى کفری، (٤) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى که‌لار، (١) تووشبوو دانیشتووى شارى به‌غداد، (١)تووشبوو دانیشتووى شارى تکریت.
پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ: پیاوێکى ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵ، ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٤) ساڵ وچوار کچى ته‌مه‌ن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوه‌که نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، پێنج تووشبووه‌که‌ى تر به‌رکه‌وته‌ى تووشبووه‌که‌ى دوێنێ یه، هه‌موویان دانیشتووى ناو شارى دھۆکن.
(کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٧٧٨٧١) پشکنین بووه)
3. ئامارى گشتی
کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (٧٤٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (٧) مردن هه‌یه و (٤٢٠) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٣١٨) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
١ حوزه‌یران ٢٠٢٠
