وەزیری ناوخۆ: لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان ده‌کرێنه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، پسپۆڕان دووپاتییان کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ده‌ڵێت" لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە".

راشیگەیاند، لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە، بەڵام نایشارینەوە کە خەڵک پابەند نەبووە.

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتیشی: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەوە سەلمێنرا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەمان ڤایرۆسی دەرەوەی هەرێمە و زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان نیشانەیان هەیە".

راشیگه‌یاند: هەرکەسێک هانی خەڵک بدات پابەند نەبێت و بڵێت، حکومەت بۆشاردنەوەی هەندێک شت رێکارەکانی راگەیاندووە، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، "بڕیارماندا دەسەڵات بدەینە پارێزگاکان ئاسانکاریی بکەن و هەندێک سێکتەر بکەنەوە".

دووپاتیشکردەوە، ئەگەر پابەندیی نەبێت هاوشێوەی عیراقمان لێدێت و دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار