نرخی ئەمپێرێك كاره‌بای موه‌لیدە بۆ مانگى ئایار به‌ چوار هه‌زار دیاریکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با بۆمانگی ئایار لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزه‌یرانی 2020، قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 32 دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 120 بۆ 135 کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌ و پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار