فەرەنسا: لهم سێ مانگهدا ئابوریهکهمان بهتهواوى وهستاوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگهیاند لهدواى بڵاوبنهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جیهاندا بهتایبهت لهم سێ مانگهى رابردودا بهتهواوى ئابوریهکهمان وهستاوه، چونکه کهرتى گهشتیارى تهواو راگیراوه که سهرچاوهى داهاتى وڵاتهکهمان بوو.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگهیاند "حکومەت هەموو رێگەیەکی ئابووریی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشی نەخۆشانی کۆرۆنا بێت و ژیانیان رزگار بکات، جا لەڕووی ئابوورییەوە چەند لەسەرمان بکەوێت".
برونۆ لو مێر، وەزیری دارایی و ئابووریی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە، 2 حوزهیران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی RTLـی فەرەنسی ئاشکرای کرد "خراپترین (رەوشی ئابووری) هێشتا لەبەردەممانە، شۆکی ئەو قەیرانە زۆر خراپ بوو لەسەر فەرەنسا. ئابوورییەکەمان لەو سێ مانگەی دوایی بەتەواوی وەستاوە".
برونۆ لو مێر لەبارەی ئەوەی هێشتا لەسەر بنەمای قسەکانی ماکرۆن بڕیار دەدەن، وتی "بەدڵنیاییەوە"، باسی لەوەش کرد "ئێمە، ئێستا پاڵپشتییەکی زۆری ئەو سێکتەرانەی دەکەین کە (بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا) زۆر زیانمەند بوون، بۆ ئەوەی رێگربین لە زۆربوونی مایەپووچبوون".
فەرەنسا، یەکێکە لە خاوەن بەهێزترین ئابوورییەکانی جیهان، دووەم بەهێزترین ئابووریی هەیە لە دوای ئەڵمانیا لە کیشوەری ئەوروپا.
فەرەنسا یەکێک لە دیارترین سەرچاوەکانی، گەشتوگوزارە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە، لەو سێ مانگەی دواییدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و "بەتەواوی وەستاوە".
