وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر: کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى خه‌ڵکه تاکه‌مترین زیانیان به‌ربکه‌وێت

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، كۆبوونەوەیەك دەربارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەدەچێت.
به‌یار فایه‌ق، وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى خه‌ڵکه تا به‌چ شێوه‌یه‌ک که‌مترین زیانیان به‌رده‌که‌وێت".
باسى له‌وه‌شکرد " به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات ده‌درێته پارێزگاره‌کان و سه‌رپه‌رشتنى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ ئه‌وه‌ى کار ئاسانى بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌کانیان بکه‌ن".
ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا، مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، ھەروەھا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت لە ھەرێمی كوردستان.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 743 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌شت كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیرى ناوخۆ دوێنێ یه‌کشه‌ممه، له 1ى حوزه‌یرانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژ راگه‌یاند.
