هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 22 که‌سى دیکه له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون که 12 پیاو 9 ژن و کوڕێکى گه‌نجن. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه که له به‌رده‌وامیى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، 12 پیاو، 9 ژن و کوڕێکى گه‌نج. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که هه‌شت له تووشبووه‌کان به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون، 14ى دیکه‌یان نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌که‌یان ھه‌بووه و پشکنینیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه. ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که 21 له تووشبووه‌کان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین و تووشبووه‌که‌ى دیکه‌شیان دانیشتووى وارماوه‌یه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند که بودجه‌ى عێراق به رێژه‌ى 70% که‌میکردووه و 40%ى هاووڵاتییانیش له ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار به‌شداریکرد له کۆبوونه‌وه‌ى باڵا سه‌باره‌ت به‌دابینکردنى بودجه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا، له‌سه‌ر بانگهێشتى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا و جامایکا. سه‌رۆک کۆمار له وته‌که‌یدا که له‌رێگه‌ى کۆڕبه‌ندێکى ته‌له‌فیزیۆنییه‌وه پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند، گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له‌سه‌رده‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنادا ئه‌رکێکى گرنگ و هه‌نوکه‌ییه بۆ جیهان. له میانى ئه‌و کۆڕبه‌نده‌دا که هه‌ر یه‌ک له ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا و جوزیبى کۆنتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیتاڵیا و ده‌یڤد مالباس سه‌رۆکى بانکى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌کى دیکه له سه‌رکرده‌ى وڵاتانى جیهان به‌شداربوون، سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وه‌ک کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاڵنگارییه‌کى گه‌وره و کتوپڕن، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م ئاڵنگاریانه که‌م بکرێنه‌وه به‌و هه‌وڵه یه‌کگرتوو و زۆره‌ى که داومانه که به‌شێک پێیان وایه ئه‌مه بابه‌تێکى ناوخۆییه و لێگه‌ڕێن هه‌ر ده‌وڵه‌تێک چاره‌سه‌رى کێشه‌ى خۆى بکات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که ناخۆییه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که قه‌یرانێکى جیهانییه، بۆیه پێویستى به کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق: خوشک و برایانى ئازیز به‌ڕێزان... ئه‌مه‌وێت سوپاسگوزارى ستایشى قوڵى خۆم بگه‌یه‌نم به سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا و جامایکا و سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێکخستنى ئه‌م کۆبوونه‌وه گرنگه. گۆرینه‌وه‌ى بیروڕا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له‌سه‌رده‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنادا ئه‌رکێکى گرنگ و هه‌نوکه‌ییه بۆ جیهان له کاتێکدا که رووبه‌ڕووى ئه‌م په‌تاو به‌ڵایه ده‌بێته‌وه‌و ئاسته‌نگى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له دواى خۆى جێ ده‌هێڵێت، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وه‌ک کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاڵنگارییه‌کى گه‌وره‌و کتوپڕن به تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندوو که کاریگه‌رییه‌کانى ڤایرۆسه‌که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ تر به‌رده‌وام بێت و زه‌ره‌ر و زیانى زیاترى لێبکه‌وێته‌وه چونکه کاریگه‌ریه‌کانى ژێرخانى ته‌ندروستى ده‌خاته به‌ر ئه‌رکێکى قورس. به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م ئاڵنگاریانه که‌م بکرێنه‌وه به‌و هه‌وڵه یه‌کگرتوو و زۆره‌ى که داومانه که به‌شێک پێیان وایه ئه‌مه بابه‌تێکى ناوخۆییه و لێگه‌ڕێن هه‌ر ده‌وڵه‌تێک چاره‌سه‌رى کێشه‌ى خۆى بکات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که ناخۆییه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که قه‌یرانێکى جیهانییه بۆیه پێویستى به کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، ئێمه پێویستمانه کۆده‌نگ بین له پابه‌ندبوونمان له به‌گژداچوونه‌وه‌ى Covid 19 به دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسین بۆ ئه‌و په‌تایه و چاککردنه‌وه‌ى بارى ئابووریمان هه‌نگاو به هه‌نگاو، ھاوکات ئه‌و بابه‌تانه‌ى که باس ده‌کرێن له‌م کۆڕبه‌نده‌دا بابه‌تى جه‌وهه‌رین بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه. وڵاته‌که‌ى ئێمه له هه‌وڵدایه به به‌رده‌وامى شانبه‌شانى ده‌وڵه‌تانى دیکه له ته‌واوى جیهان به مه‌به‌ستى کێشانى کاروانى ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى که گرتوومانه‌ته به‌ر بۆ سنوردارکردنى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چوارچێوه‌ى سنوره‌کانمان ئه‌گه‌ر به‌روارد بکرێت پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کى رێژه‌یى تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌ستمان به کاریگه‌رى زۆر کردووه که ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ئابوورى دروستیکردووه و داواکارییه‌کان بۆ لێکدورخستنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى که به‌شێکى زۆر له که‌رته‌کانى ئابوورى بوه‌ستێنێت، ھه‌روه‌ھا به گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى بانکى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ى عێراقییه‌کان ئه‌وانه‌ى له ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن که‌متره له 20% له ساڵى 2019 دا و وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٪40 له ئێستادا، بۆیه عێراق ڕووبه‌ڕووى چه‌ند ئاسته‌نگێک بووه‌ته‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ى داواکارى ناوخۆیى به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى سه‌پێنراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى Covid19، دابه‌زینى بێسنوورى نرخى نه‌وت له مانگى ئازاره‌وه، هه‌روه‌ها دابه‌زینى ته‌واو له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له عێراق که به رێژه‌ى 23% که‌میکردووه وه‌ک به‌شێک له رێککه‌وتننامه‌ى ئۆپێک له مانگى نیساندا. بۆیه پشتبه‌ستنمان به داهاته‌کانى نه‌وت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رچاوه‌ى داهات و بودجه‌که‌مان به رێژه‌ى 70% که‌میکردووه ئه‌گه‌ر به‌روارد بکرێت به ئاستى پێش قه‌یرانه‌که، به‌و پێیه ده‌مانه‌وێ که رێوشوێنى به‌په‌له بگرینه به‌ر بۆ چاره‌سکردنى ئه‌و دۆخه، ھاوکات پێویسته وه‌ک ده‌ره‌نجامێکى دیار که خه‌رجییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه و به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌مساڵدا کورتهێنانى بودجه دروست ده‌بێت، بۆیه به راکێشانى پاشکه‌وت و زیادکردنى قه‌رز چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئابووریه‌که‌مان به نزیکه‌ى 10% بۆ 2020 کورتبهێنێ و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له ساڵى 2021 دا تا ڕاده‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بارى ئاسایی. ئه‌م دۆخه هه‌مووى له کاتێکدایه که عێراق به دۆخێکى هه‌ستیاردا تێئه‌په‌ڕێت، عێراق تائێستا به دۆخى راگوزه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، توانیومانه به‌سه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ و توند و تیژى و تیرۆر زاڵ بین به تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامی، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵه‌کان بۆ دووباره بونیادنانه‌وه به‌رده‌وامه. خۆپیشاندانه میللییه‌کان له به‌ھار و زستانى رابردوودا و ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره که لێیکه‌وته‌وه کاره‌ساتباربوو، بیرهێنانه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌بوو که دان به‌خۆدا گرتنى گه‌لى عێراق سنوورداره. خه‌ڵک ئاماده‌یه قوربانى بدات به ژیانى خۆى له‌پێناو به‌دیهێنانى داهاتوویه‌کى خۆشگوزه‌ران و باشتر، بۆیه ئه‌رکى ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تى کورت ده‌که‌ینه‌وه له به‌دیهێنانى داواکاریه‌کانیان که ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکى ئاسان نییه، وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کى گشتى نزیکه‌ى ساڵانه 350000 که‌س ده‌چنه ناو ته‌مه‌نى کارکردنه‌وه زۆرینه‌شیان به‌ده‌س دۆزینه‌وه‌ى کارێکه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌ت به‌شێکیان دابمه‌زرێنێت به‌ڵام به‌هۆى کێشه‌ى داراییه‌وه که بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژه عێراق گیرۆده‌ى بووه دامه‌زراندن بووه به ئه‌رکێکى ئه‌سته‌م. به‌دیهێنانى داهاتوویه‌کى خۆشگوزه‌رانترو چاره‌سه‌رکردنى که‌موکوڕى ئابوورى عێراق به‌ڵێنێکه که حکومه‌تى نوێ له به‌رنامه‌ى نوێى حکومى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ موسته‌فا کازمى داویه‌تى و پابه‌ندبووه به ده‌ستکردن به پرۆسه‌ى چاکسازى پێکهاته‌ى عێراق، ئه‌ویش له رێگه‌ى پته‌وکردنى رۆڵى که‌رتى تایبه‌ت و زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و به‌هێزکردنى سه‌روه‌رى یاسا و پته‌وکردنى دامه‌زراوه‌کانمان له رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى پێکهاته‌ى دامه‌زراوه‌یى و چالاککردنه‌وه‌ى که‌رتى گشتیمان و به‌کارهێنانى سه‌رچاوه سروشتییه‌کانمان به شێوه‌یه‌کى زۆر به‌رهه‌مدار تر. ئێمه ده‌زانین که ئه‌و رێگایه له پێشمانه دورو سه‌خته، به‌ڵام هیچ بژارده‌یه‌کى تر جگه له زاڵبوون و سه‌رکه‌وتن له به‌رده‌ممان نییه، بۆیه پێویسته به‌وپه‌ڕى گرنگى و تواناوه ئه‌و ده‌ره‌نجامانه به‌دیبهێنین و ئه‌گه‌ر واشنه‌که‌ین ئه‌وا له به‌رده‌م گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌تیش لاوه‌کانمان شه‌رمه‌زار ده‌بین. ناتوانین ئومێدى سه‌رکه‌وتن بخوازین به‌بێ هه‌ماهه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وڵاتانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵمان نه‌بن، قه‌یرانى دارایى و قه‌یرانى نه‌ختینه که رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه ئاسته‌نگێکى دروستکردووه له به‌دیهێنانى دابینکردنى دارایى بنه‌ڕه‌تى و پابه‌ندبوون و قه‌رزه‌کانمان، هیوادارین که کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى ئه‌م هه‌وڵه بکات، که ببێته مایه‌ى یارمه‌تیدانمان له دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ى ئابوورى و یارمه‌تیدانمان له به‌دیهێنانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان که هه‌وڵێکى گرنگه بۆ بونیادنانى ژێرخانى ئابوورى و پارێزگاریکردن له خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و دروستکردنى هه‌لى کار. بۆ وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندووى وه‌کو عێراق که رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى ده‌بێته‌وه تواناى به‌کارهێنانى هۆکارى خێرا یارمه‌تیمان ده‌دات له زامنکردنى سیوله‌ى ناوخۆى و تواناش ئه‌دات به که‌رتى تایبه‌ت قه‌رز به‌ده‌ست بێنێت به‌مه‌ش راسته‌وخۆ که‌موکوڕى قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ که‌م ئه‌کاته و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت که ئه‌مانه هۆکارى گرنگن که ئه‌م زامنکردنه‌مان ویست به‌بێ کاریگه‌رى قه‌یرانى ئێستا سنووردارکردنى تواناکانمان له کاراکردنى چاکسازى داواکرا و به شێوه‌یه‌کى گرنگ له مه‌ودایه‌کى دوور، پێویستمان به میکانیزمى ڕاگوزه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به زووى بیخه‌ینه گه‌ێ بۆ سیاسه‌ته‌کانى پارێزگاریکردنى دارایى و تاوه‌کو ده‌ربازمان بکات له بازنه‌یه‌کى داخراو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین جێگیرى کاروبارى دارایى و ئابوورى به‌ده‌ست بهێنین و بتوانین رووبه‌ڕووى کاریگه‌رییه‌کانى Covid 19 ببینه‌وه. دواتریش بتوانین وه‌ک سه‌کۆیه‌ک به‌کارى بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بژارده‌ى خه‌رجى زیره‌ک له داهاتوودا بخه‌ینه گه‌ێ که ببێته مایه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابووری، به‌رده‌وام بوون و تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه کاریگه‌رى گرنگ و سه‌ره‌کین بۆ بونیادنانى داهاتووییه‌کى باشتر بۆ ته‌واوى گه‌لانى عیراق، پێویسته زامنى په‌ره‌پێدانى ئابوورى بکه‌ین و ئابوورى گه‌شه پێبده‌ین به‌بێ رێگه‌دان به‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه ببێته بژارده‌یه‌ک له نێوان ژیانى مرۆڤ و سه‌رچاوه‌ى ژیانیان یاخود ببێته هۆیه‌ک بۆ پێکدادانى کۆمه‌ڵایه‌تى یاخود توندوتیژى و تیرۆر که هه‌ڕه‌شه له دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت بکات. به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌رمان که تیشکى زیاتر بخینه سه‌ر پره‌نسیپى جێگیر تاکو بونیادى له‌سه‌ر بنێین و له‌م کۆڕبه‌نده‌دا بڕوانینه گفتوگۆى بیرۆکه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌کان تا یارمه‌تیمان بدات له به‌دیهێنانیان. زۆر سوپاس بۆ ھه‌مووان
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێک ناکات و ده‌شڵێت:" گه‌ڕانه‌وه‌ى شکۆى په‌رله‌مان به محاسه‌به‌کردنى سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌زیره‌کان و لێکۆڵینه‌وه له 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌که ده‌کرێت". کاروان گه‌زنه‌یى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مانى کوردستان ناکات تا شکۆ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه". ناوبراو وتیشى:" گه‌رانه‌وه‌ى شکۆى په‌رله‌مان به محاسه‌به‌کردنى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر 27 ملیار دۆلار قه‌رز که باسى کردووه‌و پرسى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌و بژێوى ژیانى خه‌ڵک و لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌کان و پرسى داهاته‌کانى ئه‌م وڵاته ده‌بێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و پرسه هیچ په‌یوه‌ندى به کۆبونه‌وه‌و کۆنه‌بونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتییه‌وه نییه‌و وتى:" سه‌رۆکى په‌رله‌مان خۆى بریاریداوه تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌رێته‌وه سه‌رۆکایه‌تى هیچ دانیشتنێک ناکات و بانگێشتى په‌رله‌مانتارانیش ناکات".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به هۆى جێبه‌جێنه‌کردن و ره‌چاونه‌کردنى ڕێنماییه‌کانى خۆپاراستن، مه‌ترسییه‌کانى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر بووه. سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم دواى پێشوازیکردنى له وه‌فدێکى حکومه‌تى ئیمارات و وه‌رگرتنى بڕى حه‌وت تۆن پێداویستى پزیشکى و هاوکارى ته‌ندروستی، له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ستایشى هاوکارییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کرد. هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژیان ئاسایى بوه‌ته‌وه‌و به‌شێک له هاوڵاتییان ره‌چاوى رێنماییه‌کانى خۆپارێزى ناکه‌ن، مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا زیاتر بووه". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له هه‌رێمى کوردستاندا، به به‌راورد به مانگى ئادارو نیسانى رابردو، بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاى کۆرۆنا زیاتر بووه.
هاوڵاتى سوپاى تورکیا سنوورى ده‌ڤه‌رى برادۆست سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرى تۆپباران و بۆردومان کرد. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپاى تورکیا گونده‌کانى (بێرکم و بیرکه‌یان) له ده‌ڤه‌رى برادۆست تۆپباران کرد و به هۆیه‌وه ده‌غڵودانى جووتیارانى ناوچه‌که سووتا. هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا گونده‌کانى سنیان و بندێوانیان له برادۆست و خواکوڕک بۆردومان کرد. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێکى له‌سه‌ر تۆپباران و بۆردومانه‌کانى تورکیا رانه‌گه‌یاندووه. سوپاى توریا به بیانووى بوونى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌یان کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و ده‌یان باره‌گاى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى هه‌یه.
هاوڵاتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا پاداشتى هه‌رکه‌سێک ده‌کات به سێ ملیۆن دۆلار که زانیارى له‌باره‌ى سه‌رکرده‌یه‌کى داعشه‌وه ده‌دات. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مریکا بڕیاریانداوه هه‌رکه‌سێک زانیارى له‌باره‌ى محه‌مه‌د خزر مو‌سا که ناسراوه به ئه‌بوبه‌کر غه‌ریب سه‌رکرده‌ى داعش پێ بدات سێ ملیۆن دۆلارى پاداشت ده‌کات. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا چه‌ندین جار خه‌ڵاتى دارایى دابین کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌و شوێنى سه‌رکرده‌کانى داعش.
هاوڵاتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرایکرد: بکوژى گه‌نجه‌که‌ى نزیک پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى شارى دایک که له‌سه‌ر ره‌ماش لێدان کوژرابوو ده‌ستگیرکراوه". عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلیمانى ڕایگه‌یاند:"بکوژى ئه‌و گه‌نجه‌ى 26ى ئه‌م مانگه له‌نزیک پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى شارى دایک له‌سلێمانى کوژرا، ده‌ستگیرکرا و له‌لاى ھێزه‌کانى پۆلیس راگیراوه". رۆژى 27ى ئایار نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاندبوو، دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک گه‌نج بۆ کاتبه‌سه‌ربردن له ده‌باشان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌کاتى رۆشتنه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزه‌ر ده‌ست ده‌شکێنێته سه‌ر ئۆتۆمبێلى ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌وانیش چه‌ند ره‌ماشێکى بۆ لێده‌ده‌ن و دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ناو ئۆتۆمبێله لاندکرۆزه‌ره‌که‌وه ته‌قه ده‌کرێت و یه‌کێک له گه‌نجه‌کان فیشه‌کێکى به‌رده‌که‌وێت و تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا، 322 حاڵه‌تى نوێى توشبون به کۆرۆنا تۆمارکراوه که زۆرترین رێژه‌ى توشبوونى رۆژانه‌یه به‌و ڤایرۆسه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار و 104 پشکنینى کۆرۆنا له ماوه‌ى 24 کاژێرى رابردودا ئه‌نجامدراون و ئه‌نجامى پشکنینى 322 که‌سیان پۆزه‌تیڤ، بوون به‌جۆرێک ته‌نها له به‌غدا 224 توشبو تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه 61 حاڵه‌تى دیکه‌ى له که‌ربه‌لا، بابل، واست، موسه‌نا، زیقار، میسان، به‌سره، سه‌لاحه‌ددین، نه‌جه‌ف، دیوانیه و که‌رکوک بوون و 37 توشبوى دیکه‌ى له پارێزگاکانى سلێمانى هه‌ولێر بوون، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راگه‌یه‌نرابوو. هاوکات، به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق، 67 توشبووى کۆرۆناش چاکبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه که هه‌موویان له به‌غدا بوون. ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ئێستا دوو هه‌زار و 307 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانن.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ڕۆژانى داهاتودا کامێرا گه‌ڕۆکه‌کان ده‌خرێنه‌وه کار‌و ده‌شڵێت:" کامێرا جێگیره‌کانیش ده‌خه‌ینه‌وه کار". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى به‌رادیۆى ترافیک ئێف ئێمى ڕاگه‌یاند:" پێش هاتنى کۆرۆنا به‌نیازبوین کامێرا جێگیره‌کان بخه‌نه‌وه کار، به‌ڵام به‌هۆى ڕاگرتنى ده‌وامه‌وه دوامانخستۆتووه بۆ دواى جه‌ژن ، له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرین‌و له‌داهاتویه‌کى نزیکدا ده‌یخه‌ینه‌وه کار". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ژماره‌ى کامێرا جێگیره‌کان 21 کامێرایه‌و راسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به کاره‌باى نیشتمانییه‌وه. هاوکات، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر راشیگه‌یاند:" ده‌بێت ڕۆژانه کارمه‌ندانى هاتوچۆ داتاى کامێرا‌کان به‌یٔامێرێکى گوازه‌ره‌وه‌ى یٔه‌لیکترۆنى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌رى یٔه‌و گرفته‌ش هه‌یه". به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى داواى له شۆفێران کرد پابه‌ند بن به رێنماییه‌کانى هاتوچۆوه‌و وتى:" پێمان خۆش نییه به‌هۆى ڕوداوى هاتوچۆوه، هیچ ماڵێک پرسه بگێڕێت، یان شۆفێرێک زیان به‌هاوڵاتیانى تر بگه‌یه‌نێت".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان بۆ هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشتوه‌ته 35 دۆلار‌و 45 سه‌نت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 35 دۆلار و 45سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 2.35% به‌رزبووه‌ته‌وه به‌راورد به دوێنێ چوارشه‌ممه. هاوکات نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش به 32 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت دواى ئه‌وه دێت 20ى نیسانى ئه‌مساڵ، نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا بۆ ناقس 37 سه‌نت له خوار سفره‌وه دابه‌زی.
هاوڵاتى سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، درێژ کردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆ له نێوان پارێزگاکانى ھه‌رێمدا بۆ رێگرتنه له خۆپیشاندانی هاوڵاتیان. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 هادی عه‌لی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی له تویتێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، که"درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆ له نێوان پارێزگاکانى ھه‌رێم به‌هۆی گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه نییه، به‌ڵکو بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه:"درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان کارێکى نا لۆژیکییه، چونکه نیگه‌رانى و ناره‌زایه‌تییه‌کانى جه‌ماوه‌ر ھه‌موو سنوره‌کانى به‌زاندووه". 27ی ئه‌م مانگه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 15ی مانگی داهاتوو درێژکرده‌وه و سزای مادیشی بۆ ئه‌و که‌سانه دیاریکردووه که سه‌رپێچى رێنماییه‌کان ده‌که‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن. هاوڵاتى راوێژکارێکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت هه‌فته‌ى ئاینده کازمى ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ى بریارى له‌سه‌ردابوو ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتیش ده‌ڵێت:"ته‌نها بۆ موچه خه‌رج ده‌کرێت". سه‌ره‌راى بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ ناردنى 400 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام هێشتا بانکى ناوه‌ندى عێراق لقى هه‌ولێر ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌و پاره‌یه بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم. راوێژکارێکى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌یوست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" خۆتان ده‌زانن ئه‌م هه‌فته‌یه به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه پشوو بووه له هه‌رێمى کوردستاندا، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى حکومه‌ت به‌غدا هه‌فته‌ى ئاینده بڕیاره بانکى ناوه‌ندى عێراق لقى هه‌ولێر ئاگادار بکاته‌وه که بڕى 400 ملیار دینار بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به گه‌یشتنى وه‌زاره‌تى دارایى وه‌ک خشته‌ى پێشتر ده‌ست ده‌کاته‌وه به دابه‌شکردنى موچه‌و یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى رایگه‌یاند هه‌رکات 400ملیاره‌که هات بۆ موچه ته‌رخانده‌کرێت. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" 400ملیار دیناره‌که تائێستا نه‌گه‌یشتووه، نازانرێت که‌ى ده‌گاته ده‌ست هه‌رێم". هه‌روه‌ها هه‌ورامى وتیشى" تا ئه‌و پاره‌یه نه‌گات هیچ شتێک روننیه، به‌ڵام به گه‌یشتنى ئه‌و 400ملیار دیناره له به‌غداوه بۆ هه‌رێم بۆ موچه ته‌رخانده‌کرێت، چونکه دابه‌شکردنى موچه ئه‌وله‌ویاته ".
هاوڵاتى ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند، هه‌ركات بڕیار له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درا، ته‌نها پله باڵاكان ده‌گرێته‌وه. ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "قه‌یرانی دارایی وڵات واقیعه و شاراوه نییه و هه‌موو گه‌ل به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن و ده‌بێت هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌پێناو ده‌ربازبوون لێی". وتیشی: "لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سه‌ره‌وه رێككه‌وتووه". ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه: فه‌رمانبه‌ره پله ئاساییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بن و رێگه‌ناده‌ن ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان ببرێت. ئه‌حمه‌د جبوری، باسی له‌وه‌شكرد كه، "مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار دابه‌شكرا و له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی داهاته‌كانی باج، گومرك و قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پاره‌ی ئه‌و مووچه‌یه دابین بكات". ئه‌حمه‌د جبوری ئاشكرایكرد كه، "مووچه‌ی مانگی شه‌ش به‌بێ هیچ بڕینێك دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن دوورن له راستیه‌وه". ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند: "له ئێستادا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌نانه‌برێته‌به‌ر بژارده‌ی پاشه‌كه‌وتكردن و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه بارودۆخه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته قه‌یرانێك كه ناچاربین تاووتوێی ئه‌و بژارده‌یه بكه‌ین". به‌هۆی كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، داهاتی عیراق رووی له دابه‌زینێكی زۆر كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه بژارده‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێته‌وه به‌رباس.
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند هەر کەسێک و هەر لایەنێک، ناوخۆیی یان دەرەکی بێت و بیەوێت ئارامیی پایتەختی هەرێمی کوردستان تێکبدات، رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر. پارێزگاری هەولێر زنجیرەیەک سەردانی بۆلای لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر دەستپێکردووە و لە میانی سەردانی بۆ مەڵبەندی سێی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " هەر کەسێک و هەر لایەنێک، ناوخۆیی یان دەرەکی بێت و "بیەوێت ئارامیی پایتەختی هەرێمی کوردستان تێکبدات، ئێمە رێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر.. هێز و لایەنە سیاسییەکانیش هەموو پشتیوانمانن". فرسەت سۆفی رایگەیاند، "پێویستە ئیدارەی پارێزگا و هەموو لایەنە سیاسییەکان سەقامگیری و ئاسایشی هەولێر و هەرێمی کوردستان وەکو چاوی خۆیان بپارێزن. رێگەنادەین هیچ کەسێک لەژێر هیچ تایتڵێت و خۆشاردنەوە لەژێر هیچ ناونیشانێک سەقامگیریی ئەم شارە تێکبدات". پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، باوەڕی تەواویان بە ئازادیی رادەربڕین و خۆپێشاندان هەیە "بەڵام ئەوەش کات و سات و میکانیزمی خۆی هەیە". لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە خۆیان بپارێزن، گوتی "پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر ببێت. هاونیشتمانیان پێویستە لە ماڵەکانی خۆیان خۆیان بپارێزن، چونکە ئەرکەکە ئێستا لەسەر ئەوانە". لەبارەی کردنەوەی بازاڕەکانیش، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەنێوان دوو دۆخی دژ بە یەکدابووین، نەدەکرا لەوە زیاتر دووکان و بازاڕ و کاروکاسبی خەڵک رابگرین، "چونکە برسیەتیش هیچی لە کۆرۆنا کەمتر نییە.. بەڵام ڤایرۆسەکەش وەکو ئەوە نییە کە کۆمەڵێک کەس پێیان وایە مەترسیدار نییە، بەڵکو ڤایرۆسێکی مەترسیدارە و ئێستا مەترسیی بڵاوبوونەوەکەی زیاترە".
هاوڵاتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی سنوری برادۆستیان كرد و زیانیان به كاره‌بای گونده‌كان گه‌یاند. به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی سنیان و بندێوانیان له ناوچه‌ی برادۆست و ناوچه‌ی خواكورك له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تائێستا زۆر به‌نزمی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه جگه له زیانگه‌یاندن به سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه، كاره‌بای هه‌ردوو گوندی سنیان و بندێوان له ناوچه‌ی برادۆست بچڕاوه و له‌ئێستادا ئه‌و دوو گونده بێ كاره‌با ماون.