هاوڵاتى وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان داوه كه نرخ دابه‌زێنن و خێراییش به‌رز بكه‌نه‌وه به رێژه‌ی 100% . ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "داوامان له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت كردووه، خێرایی ئینته‌رنێت به‌رز بكه‌نه‌وه و نرخه‌كه‌شی كه‌م بكه‌نه‌وه". وتیشی: "ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان پێداوین، كه نرخی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی له 25% كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خێراییه‌كه‌شی به رێژه‌ی 100% زیاد ده‌كه‌ن". سه‌باره‌ت به نرخی كارتی مۆبایلیش كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت: "هاووڵاتیان كارتی 10 هه‌زاری به 12 هه‌زار ده‌كڕن"، ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی: "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م پرسه‌دا نییه، چونكه وه‌ك رایگه‌یاند، له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عیراق جێگیركراوه كه پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت رێژه‌ی له 20%ی فرۆشه‌كانیان وه‌ك باج به حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كراون". ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه وێڕای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت نرخی ئینته‌رنێتیان هه‌رزان نه‌كردووه
هاوڵاتى ئه‌مریکا 25 ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ سێ پارێزگاى عێراق و هه‌ولێر دابین ده‌کات له‌گه‌ڵ 44 لاپ‌تۆپ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که. ئه‌مشه‌و کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا 25 ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ چوار تاقیگه‌ى ته‌ندروستى گشتى له ھه‌ولێر و به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره دابین کرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئامێره‌کان تواناى تاقیگه ته‌ندروستییه گشتییه‌کانى عێراق زیاد ده‌که‌ن بۆ به ووردى ناسینه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنى ئاستى ده‌ستنیشان کردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا. هاوکات ئه‌مریکا 44 لاپتۆپیشیان داوه‌ته تیمه پزیشکییه‌کانى لێکۆڵینه‌وه و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یارمه‌تیدانى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا. له‌هه‌رێمى کوردستان ئامارى توشبوانى کۆرۆنا رووى له زیاد بوون کردووه‌و له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له سلێمانى و هه‌ولێر 25 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند نۆ که‌سى دیکه له پارێزگاى هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون و" پێنج تووشبوو له خێزانێکن و که له وڵاتى تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له که‌ره‌نتین دابوون". ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدادا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه تووشبووه‌کان پیاوێکى ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و دوو ژن ته‌مه‌ن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یه‌ک کچى گه‌نج ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و دوو کوڕى گه‌نج ته‌مه‌ن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ ته‌مه‌ن ١١ و ٧ و ٣ ساڵانن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه پێنج تووشبوو له خێزانێکن و که له وڵاتى تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له که‌ره‌نتین دابوون و دانیشتووى شارى هه‌ولێرن. سێ تووشبوویان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون و دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌ینکاوه‌ن و یه‌ک تووشبووى دانیشتووى شارى هه‌ولێر به‌هۆى بوونى نیشانه‌کان ده‌ستنیشانکرا. هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاندبوو که ١٦ که‌س له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، 16 تووشبووى تر‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکرا. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تووشبووه‌کان هه‌شت پیاو و شه‌ش ئافره‌ت و یه‌ک کچ و یه‌ک کوڕى گه‌نجن، چوارده تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که دوو تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه، ھه‌موویان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ده‌ره‌نجامى نوێ … له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، شازده تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، هه‌شت پیاو و شه‌ش ئافره‌ت و یه‌ک کچ و یه‌ک کوڕى گه‌نج، چوارده تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبووه‌که‌ى تر نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه، ھه‌موویان دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ٢٧ ئایار ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار، وه‌زیرى دارایى هه‌رێم و پارێزگارى سلێمانى له پارکى هه‌وارى شار پرسى لامه‌رکه‌زیه‌تیان تاووتوێکرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له پارکى هه‌وارى شار له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی و توانا که‌مال جه‌لال سه‌رۆکى شاره‌وانیى سلێمانى کۆبووه‌وه و پرسى لامه‌رکه‌زى تاوتوێ کرا به‌پێى میدیاکانى یه‌کێتى. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که خزمه‌تگوزارییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا تاووتوێکران.
هاوڵاتى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتى بڵاوده‌کاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و به هیچ جۆرێک باسى له‌وه نه‌کردووه که قوباد تاڵه‌بانى ئاگاى له 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌که نه‌بێت. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر زارى به‌نده ھه‌واڵێک بڵاو کراوه‌ته‌وه، گوایه وتوومه؛ کاک قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاگاى له‌و 27 ملیار دۆلاره نییه که حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌ڵێت قه‌رزاره". ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وتارێکدا رایگه‌یاند، که هه‌رێمى کوردستان 27 ملیار دۆلار قه‌رزداره، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانیش له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، که هه‌رێمى کوردستان هیچ قه‌رزێکى نه‌کردووه. ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتی "ماڵپه‌رى ناس کورد، له‌سه‌ر زارى به‌نده ھه‌واڵێکیان بڵاو کردۆته‌وه، گوایه وتوومه؛ کاک قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاگاى له‌و ٢٧ ملیار دۆلاره نییه که حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌ڵێت قه‌رزاره. لێره‌وه به‌ھه‌موولایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین که به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک باسى ناوبراومان نه‌کردووه و ئه‌و زانیارییه که به‌ناوى ئێمه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتی"
هاوڵاتى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یه‌ند، تا رۆژى شه‌ممه به‌مشێوه‌یه کاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت که توانیوانه 20 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى بده‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردوه، له‌رۆژانى جه‌ژندا توانرا به سیسته‌مێکى رێکوپێک و به هه‌وڵ و ماندووبوونى ئێشکگرانى کاره‌با 20 کاتژمێر کاره‌با بدرێت به‌هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مهێنانى 3000 مێگاوات کاره‌با که به‌شێوه‌یه‌کى رێکوپێک وزه‌ى کاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستاندا دابه‌شکرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه تا رۆژى شه‌ممه به‌مشێوه‌یه کاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت و بۆ مانگى حوزه‌یرانیش کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن" بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با و هه‌ڵکشانى خواستى به‌کارهێنان هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و بڕیار بدرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند، له‌هێرشکردنیان بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌ناوچه‌ى ماوه‌ت له‌نزیک شارى سلێمانى پێنج گه‌ریلا کوژراون. شه‌وى رابردوو له قه‌زاى ماوه‌ت فڕۆکه‌کانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستانیان کرده ئامانج، به‌و هۆیه‌وه پێنج گه‌ریلا شه‌هیدبوون و زیان به چه‌ند خانوویه‌کى گوندى سه‌فره گه‌یشت و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که‌ش خاپوور بوو. وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند:" ھێرشه‌که له‌یٔه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌ى وردى ده‌زگاى میت و هه‌واڵگرى تورکیا و به‌هاوکارى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا یٔه‌نجام دراوه و له‌یٔه‌نجامى هێرشه‌که‌دا 5 گه‌ریلا کوژراون". له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى تورکیا له‌شاخى گۆیژه له‌شارى سلێمانى دوو گه‌ریلاى په‌که‌که‌یان کرده ئامانج و شه‌هیدیان کردن.
شاناز حه‌سه‌ن بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌ئێستادا ماوه‌ى 10رۆژه‌که ته‌واو بووه و ده‌ستکراوه به فرۆشتنى ئه‌و موڵکانه‌ى که به‌لێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌کان له‌برى قه‌رزه‌که دایان نابوو و ده‌ڵێت" له‌حاڵه‌تێکدا که موڵکه‌که نرخى که‌متر بوو له قه‌رزه‌که ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر موڵک و ماڵه‌که‌ى تری‌دا". یه‌کێک له مادده‌کانى یاساى چاکسازى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانى حکومه‌ته لاى بازرگان و وه‌به‌رھێن و کۆمپانیاکان، ئه‌م مادده‌یه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، حکومه‌ت له رێگه‌ى بانکه بازرگانیه‌کانه‌وه به نووسراو داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانى ده‌کات، ماوه‌ى 10 رۆژیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دیارى کراوه. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا ماوه‌ى 10رۆژه‌که ته‌واو بووه و ده‌ستکراوه به فرۆشتنى ئه‌و موڵکانه‌ى که به‌لێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌کان له‌برى قه‌رزه‌که دایان نابوو". پێش جه‌ژن له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به نوسراو نێردراوه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى بانکه‌کان و بۆ ئه‌وه‌ى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خانوبه‌ره ئه‌و قه‌زا و ناوچانه بنێردرێت که ئه‌و به‌لێنده‌ره موڵکه‌که‌ى هه‌یه و له‌برى قه‌رزه‌که‌ی له ره‌هن دا دایناوه. بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" دواى کردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان ده‌ستده‌کرێت به فرۆشتنى ئه‌و موڵکانه‌ى وه‌ک ره‌هن دانراون و وه له‌و کاته‌دا که ره‌هنه‌که له برى قه‌رزه‌که که‌متربێت ده‌ست ده‌کرێت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئه‌و ماڵ و مڵکه‌ى که خاوه‌ن قه‌رزه‌که هه‌یه‌تى له حاڵه‌تى ته‌واونه‌کردنى ئه‌و موڵکه‌ى که‌دانراوه". له‌دواى کردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌کان نوسراوه‌که ده‌گاته به‌رێوبه‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانوبه‌ره و ده‌ست ده‌کرێت به کردارى فرۆشتنه‌کان، وتیشى" ئه‌وه‌ش که‌وتۆته سه‌ر جۆرى موڵکه‌کان له قه‌زایه‌ک یان ناوچه‌یه‌ک زوو بفرۆشرێت یان دره‌نگتر بفرۆشرێت". له‌باره‌ى ژماره‌ى به‌لێنده‌ره‌کان و برى پاره‌که‌شه‌وه وتى" ده‌ست به ئیجرائاته‌کان کراوه که 55 به‌لێنده‌ر ماون قه‌رزى حکومه‌تیان لایه و نه‌یانداوه‌ته‌وه که برى پاره‌که ده‌کاته 820ملیار دیناره". پێشتریش له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌کردۆته‌وه که حکومه‌ت مافى خۆیه‌تى ئه‌و قه‌رزانه‌ى لاى بازرگان و وه‌به‌رھێن و کۆمپانیاکان هه‌یه‌تى لێیان وه‌ربگرێته‌وه چونکه کاته‌که‌یان ته‌واو بووه و پێشتریش ئاگادارى کردونه‌وه و ماوه‌ى سێ مانگ کاتى پێداون". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانی، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى گه‌یشتنى ئاگادارکردنه‌وه به کۆمپانیاکان، ده‌بێت له ماوه‌ى 10 رۆژ پاره‌که بگه‌ڕێننه‌وه، "ئه‌گه‌ر نا ده‌ست به‌سه‌ر موڵک و ماڵیان ده‌گیرێت و حکومه‌ت ده‌یانفرۆشێت و پاره‌که‌ى خۆى هه‌ڵده‌گرێته‌وه".
هاوڵاتى شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه له گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که و مالێک زیانیان به‌ر که‌وتووه. كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شه‌وی رابردو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له گوندی سه‌فره بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی كوژران". بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه‌كانى توركیا دوو مووشه‌ك بووه، مووشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى په‌كه‌كه كه‌وتووه و مووشه‌كێكى دیكه به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گوندى سه‌فره كه‌وتووه. به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێكى گونده‌كه كه‌وتووه و چه‌ند ماڵێكیش پارچه‌ى بۆدوومانه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ڕای گه‌یاند: "فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا له ناوچه‌ى ئاسۆسی سه‌ر به شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج".
هاوڵاتى حکومەتی ئەفغانستان سەدان زیندانیکراوی بزووتنەوەی تاڵیبانى ئازادکرد که پێشتریش بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبوو لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا ئاگربەست دەبێت. حکومەتی ئەفغانستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27ئایارى2020 رایگه‌یاند" دوێنێ سێشەممە (26-5-2020) سەدان زیندانیی ئەو بزووتنەوەیەی ئازادکرد وەکو نیشاندانی نیازپاکییەک". حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند نیازییەتی نزیکەی 900 زیندانیکراوی تاڵیبان لەسەرانسەری وڵات ئازاد بکات، کە 600ـیان لە زیندانی باگرامن، ئەو زیندانەی دەکەوێتە نزیک کابوول و ناوێکی خراپی هەیە. بزووتنەوەی تاڵیبان وەکو بەشێک لە ئاگربەستەکە داوای ئازادکردنی دوو هەزار زیندانیکراوی کردبوو، ئازادکردنی ئەو زیندانییانەش وەڵامدانەوەی حکومەتی ئەفغانستانە بۆ داواکارییەکانیان.
شاناز حه‌سه‌ن بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌و جۆره ڕاگرتنانه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى یاساش بێت کارئاسانى بۆ بکرێت بۆ ئازادکردن و ده‌ڵێت" ناکرێت خه‌ڵک له‌سه‌ر داواکردنى مافى خۆى به‌ندبکرێت". جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"ئه‌و جۆره ڕاگرتنانه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى یاساش بێت کارئاسانى بۆ بکرێت بۆ ئازادکردن چونکه ناکرێت خه‌ڵک له‌سه‌ر داواکردنى مافى خۆى به‌ندبکرێت". دوای تێپه‌ڕبوونی 11 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری له شاری دهۆك، 11 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایه به زووترین كات ئازاد بكرێت. جه‌لال محه‌مه‌د، وتیشى"ئه‌و 11په‌رله‌مانتاره یاداشتێکمان به‌رزکردۆته‌وه بۆ په‌رله‌مان و وا بریاره رۆژانى ده‌وام بگاته ده‌ستیان و له‌وێوه ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکرێت". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " ئه‌وه له‌ئێستادا خزمه‌ت به حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵکیش ناکات و هه‌ر بۆیه پێمان وایه داواکاریه‌که‌مان ره‌وایه". ئه‌و 11په‌رله‌مانتاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكیان به واژووی خۆیان به‌ناوی "پێویستە بەدەل بەرواری بەزووترین كات ئازاد بكرێت" بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: ئەمڕۆ (26/ 5/ 2020)، 11 رۆژ تێپەڕی بەسەر دەستگیركردن و بە ناهەق هێشتنەوەی مامۆستا "بەدل بەرواری" لە زیندان، كە تۆمەتی دەستگیركردنەكەی و هێشتنەوەی لە زیندان دا، تەنها ئەوەیە بەرگریی لە مافی خۆی كردوە و ناڕەزایی بەرانبەر بە دواكەوتنی موچەكەی دەربڕیوە. شەوی 16/15ی ئایاری 2020، بەدەل بەرواری، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی "كوا پاشه‌كه‌وت؟" لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و تا ئێستاش ئازادنەکراوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆک رۆژی شه‌ممه 16ی ئایارین بۆ رۆژی خۆپیشاندان لە بەرامبەر پێنەدانی مووچە و مافەکانیان دیاریکردبوو، بەڵام بەرپرسانی شارەکە رەتیانکردەوە هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ دابێت.
شاناز حه‌سه‌ن پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكاندنەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێك روویداوە و بەو هۆیەوە گەنجێك كوژراوە، بەڵام تائێستا بكوژ دەستگیر نەكراوە. نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان و وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان چەند گەنجێك كاتێك هەستاون بڕۆن ئوتومبیلێكی دیكەش هاتووە و لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە". وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی رونیكردەوە "لەكاتی دەمەقاڵێكەدا كوژراوە بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبیلەكەی دیكە كە دابەزیوە و بكوژیش دەمانچەی پێ بووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پۆلیسی ئەزمڕ سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین بۆ دەستگیركردنی. شه‌وى ڕابردوو کۆمه‌لێک گه‌نج له ناوچه ده‌باشان له‌سه‌ر ده‌ستشکاندنه‌وه‌ى ئوتۆمبێل ده‌بێته ده‌ماقاڵێیان و له‌ئه‌نجامدا که‌سێکیان ده‌کوژرێت.
هاوڵاتى دەسەڵاتدارانی سعودیە رایگەیاند روداوێکی تەقەکردن کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەیان لە پارێزگایەکی رۆژئاوای سعوودیەی لێکه‌وته‌وه. زەید محەممەد دەباش، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی عەسیر، ئەو ناوچەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، لایەنە ئەمنییەکان پەیوەندییان پێوەکرا و ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن و کوژرانی چەند کەسێک لە پارێزگای ئەموا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون". وتەبێژەکەی ناوچەی عەسیر باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، ژمارەیەک تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە. هەرچەندە پۆلیسی سعوودیە هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەو رووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و، دەگوترێت شەڕەکە لەنێوان دوو خێزان لەسەر پارچە زەوییەک روویداوە.