هاوڵاتى سێ ھەزار پزیشک و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئێران لە ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی ئەو ڤایرۆسه بوون. رەزا جەلیلی، سەرۆكی نەخۆشخانەی تەجریش لە تاران لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماری تووشبووانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بە پەتای كۆرۆنای رایگەیاند " لەسه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمه‌ندی ته‌ندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. جەلیلی ئاماژەی بەوەشدا، بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمه‌ندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن. ئەو ئامارە لە كاتێكدایە، بەرپرسە ئێرانییەکان ئێستاش هۆشداری دەدەن؛ ھێشتا كۆرۆنا لە ئێران‌دا بەربڵاوە و، رۆژانە زیاتر لە هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن. بەپێی دوا ئامارەكان، تائێستا 7 ھەزار و 508 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و، 139 ھەزار و 511 كەسیش تووشی ئەو پەتایە بوون.
هاوڵاتى جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه بكات. دریۆ واڵته‌ر، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی Defense Newsی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكات. پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆس بڵاویكردبوه‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و وڵاته له‌دوای ساڵی 1992ه‌وه، هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌كردوه. گفتوگۆكه‌ی ئه‌مریكا له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی كراوه.
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و راشیگه‌یاند:"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئایارى 2020 مه‌کتبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆنه‌ى "شۆڕش"ى گوڵانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند"سۆز دووباره ده‌که‌ینه‌وه له پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاته‌کان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ى ئێستا، که له‌لایه‌ک په‌تاى کۆڕۆنا و له‌لایه‌کى دیکه قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى له‌ئاستى جیھان به‌گشتى و عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى له په‌ره‌سه‌ندندان". "سازان و رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت" هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "تێپه‌ڕاندنیان به که‌مترین زیان، له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تى مرۆڤایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سه‌رشانمان بین و رێگاى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ھه‌ڵبژێرین و رێگا له که‌ڵه‌که‌بوونى زیاترى کێشه‌کان بگرین". هاوکات، داواشى له ھه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له ئاستى عێراق و کوردستان کردوه که لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ ھه‌ڵده‌نه‌وه و ته‌واوى تواناکانیان سه‌رفى به‌دیھێنانى خۆش ژیانى ھاوڵاتیان بکه‌ن و به‌کردار"به په‌رچه‌کردار کات به‌فیڕۆنه‌درێ و له‌ئاستى ئه‌و پشتیوانى و متمانه‌یه دابن که ھاوڵاتیان به حزبه‌کانیانیان به‌خشیووه". مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو،" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌دیھێنانى ته‌بایى و برایه‌تى و یه‌کڕیزى بگرینه‌به‌ر و سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى له ریزبه‌ندى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بن".
هاوڵاتى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تاقیکردنه‌وه‌کانى کۆتایى ساڵ له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا به‌ڕێوه‌ناچن و نمره‌کانى وه‌رزى یه‌که‌مى خوێندن وه‌ک ئه‌نجامى کۆتایى بۆ خوێندکاران هه‌ژمارده‌کرێن. ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه دراوه". ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا: مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانى ئازیز ى زانکۆکانى کوردستان و دامه‌زراوه‌کانى خوێندنى باڵا سه‌ره‌تا له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زانتان لێده‌که‌م، هیواى ته‌ندروستى باش بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌خوازم و هه‌روه‌ها هیوام وایه کوردستانه‌که‌مان به‌ره‌و ئارامى و سه‌قامگیرى ئابورى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر هه‌نگاو بنێت، وه‌ک ده‌زانن به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى گشتگیرى کۆرۆنا و لیکه‌وته‌کانى و ڕێکاره خۆپارێزیه‌کان و گرفت و قه‌یرانى ئابورى ، هه‌رێمه‌که‌مان به قۆناغێکى دژوار‌دا تێپه‌ێ ده‌بێت، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵى داوه به ره‌چاوکردنى دۆخى ئابورى و سایکۆلۆجى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و پاراستى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى چاره‌سه‌رى واقیعى و گونجاو بۆ پاراستنى خوێندنى ئه‌مساڵ بدۆزینه‌وه، لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى تایبه‌تى مامۆستایانى ئازیز و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆکانى کوردستان بکه‌م که له‌م قۆناغه‌دا سه‌ربارى قه‌یران و گرفته‌کان توانیان به گیانى له خۆبردوویى و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى نیشتیمانى هاوکارى پاراستنى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌م ساڵ بکه‌ن. هه‌ر وه‌ک پێشتر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیارمان دابوو که ئه‌گه‌ر دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێمه‌که‌مان له‌بار بێت ئه‌وا له ٣١/ ٥/٢٠٢٠ ده‌رگاى کامپه‌سى زانکۆکان بکه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامى به پرۆسه‌ى خوێندنى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواگۆڕانکاریه‌کانى دۆخى ته‌ندروستى و ڕێنمایى و ڕاپۆرته‌کانى دامه‌زراوه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێمان ده‌ڵێن که له ئێستادا ناتوانین ده‌رگاى کامپه‌سه‌کانى خوێندن بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکان له شار و شارۆچکه و شوێنه جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه دێن و له نێو به‌شه ناوخۆییه‌کاندا نیشته‌جى ده‌بن، هه‌ر بۆیه له‌ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو کامپه‌س و به‌شه ناوخۆییه‌کان مه‌ترسى بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ئه‌م په‌تایه دروست ده‌کات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه درا : بڕگه‌ى یه‌که‌م: ئه‌و زانکۆیانه‌ى که په‌یڕه‌وى بۆڵۆنیا پرۆسێس ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بڕیاردرا: 1. ئه‌ژمارکردنى هه‌موو ئه‌و کریدیتانه‌ى که خوێندراوه و تاقیکردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئه‌و کریدیتانه‌ى که نه‌خوێندراوه ئه‌وا دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر سیمیسته‌ره‌کانى داهاتوو له ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) و له سیمیسته‌ره‌کانى ساڵانى داهاتوو ده‌خوێندرێت، چونکه به گوێره‌ى سیستمى بۆڵۆنیا ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه ڕێگه‌پێدراوه به پێى بنه‌ماکانى کۆکردنه‌وه‌ى کریدیت. بڕگه‌ى دووه‌م: سیسته‌مى ساڵانه و سیسته‌مى کۆرسات: به‌م شێوه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت: 1. هه‌موو به‌شه‌کان (زانستییه‌کان و مرۆڤایه‌تییه‌کان) ئه‌نجامى تێرمى یه‌که‌میان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستى ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که له ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رنه‌چوون یاخود تاقیکردنه‌وه‌یان نه‌کردوه، ئه‌وا زانکۆکان له ڕێگه‌ى ڕاپۆرتى زانستى یاخود هه‌ر میکانیزمێکى تر‌ى گونجاو هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى قوتابیان و خوێندکاران بگه‌ڕێنه‌وه نێوکامپه‌سى زانکۆکان. 3. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که به‌ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رچوون ئه‌وا سه‌رپشکن که دوباره به‌شداربن له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى که به ڕاپۆرت و میکانیزمه‌کانى تر ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت نمره‌کانى به‌رزبکاته‌وه له پێناو پاراستنى کێبڕکێى زانستی. 4. سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوونى قۆناغه کۆتاییه‌کان ئه‌وا نمره‌کان دابه‌ش ده‌کرێت له نێوان مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیار و یه‌ک مامۆستاى تر‌ى هاوپسپۆر که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌که ئه‌نجام ئه‌دات. 5. سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى کۆتایى کۆلیجه‌کانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان ئه‌وا ده‌نێردرێنه ناو نه‌خۆشخانه‌کان بۆ ته‌واوکردنى لایه‌نى پراکتیکى وانه‌کانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌برى تاقیکردنه‌وه‌ى کۆتایى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). بڕگه‌ى سێیه‌م: بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌درێت به زانکوکان بۆ دارشتنى وورده‌کارى جێبه‌جێکردن له‌پێناو ڕه‌چاوکردن و پاراستنى جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندێتى نێوان زانکۆکان. بڕگه‌ى چواره‌م: زانکۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌کانیش ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن. بڕگه‌ى پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دکتۆرا ئه‌وا به‌پێى بڕیاره‌کانى پێش‌و و پرۆگرامى خوێندنى خۆیان به‌رده‌وام ئه‌بن. له کۆتاییدا هیواى ته‌ندروستى و سه‌رکه‌وتن بۆ یه‌که‌به‌یه‌که‌ى خوێندکاران و قوتابیان ده‌خوازم و له ناخه‌وه سوپاسى دایک و باوک و که‌سوکارى به‌ڕێزیان ده‌که‌م که له پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نه‌کردوه، هه‌روه‌ها جارێکى تر پێ به‌دڵ سوپاسى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌کانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و زانکۆکان ده‌که‌م که هه‌میشه له پێناو خزمه‌تکردن و پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانى نیشتیمانه‌که‌ماندا درێغیان نه‌کردوه. له‌گه‌ڵ هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک. د. ئارام محمد قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی ٢٦/٥/٢٠٢٠
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ره‌وشى هاتوچۆ ئاسایى ده‌کرێته‌وه‌و ده‌شڵێت:" له‌ئاینده بریاره له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن یا سووکرنى هاتوچۆى پارێزگایه‌ک بۆ پارێزگایه‌کى دیکه ده‌درێت". نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 ره‌وشى هاتوچۆ له پارێزگاکان واتا له‌ناو یه‌ک پارێزگادا ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر یا دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ن ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان کراونه‌ته‌وه که کراوه‌بن". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌چوارچێوه‌ى پشووى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا چاوه‌روان ده‌کرێت هاوڵاتیان بچنه شوێنه گه‌شتیارییه‌کان. نادر رۆستى وتیشى:" له رۆژانى ئاینده بریار ده‌درێت هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکان بکرێته‌وه یان سووک بکرێت ئه‌و بریاره‌ش لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌یده‌ن نه‌ک ئێمه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵیاندا". وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له‌ناو پارێزگاکاندا کراوه ده‌بن و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن.
هاوڵاتى بڕیاره ئه‌مشه‌و وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ورده‌کارى بریاره‌کانى تایبه‌ت به زانکۆکان روونبکاته‌وه. به‌پێى بریاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بێت خوێندکارانى به‌شه پزیشکییه‌کان وانه پراکتیکییه‌کان ده‌خوێنن و ئه‌وانى دیکه کۆرسى یه‌که‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌رچووبن تاقیکردنه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن. ئه‌م بریاره‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پاش بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هات که به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌وامى خوێندنگاکان راگیرا و دواتر بریاردرا خوێندکاران ئه‌مساڵ به ده‌رچوو بۆیان هه‌ژمار بکرێت.
هاوڵاتى میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان رایانگه‌یاند، زۆربه‌ى پارته سیاسییه‌کانى رۆژئاڤا له به‌ره‌یه‌کدا به‌ناوى "پارته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کورد" کۆبونه‌وه، ئه‌مڕۆ شاندێکى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کورد (ئه‌نه‌که‌سه) سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئایارى 2020 ئاژانسى هاوارنیوز بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سێمالکا شاندێکى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کورد (ئه‌نه‌که‌سه) سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، وه‌فده‌که هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که و ئه‌و لایه‌نانه‌ى له کوردستان بڕیاره له‌گه‌ڵیاندا کۆببنه‌وه ئاشکرانه‌کردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که شانده‌که‌ى ئه‌نه‌که‌سه پێکهاتوه له نوێنه‌رانى پارتى دیموکراتى کودستان-سوریا، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نه‌که‌سه، سکرتێرى پارتى چاکسازی، سکرتێرى پارتى یه‌کسانى کوردستان و سکرتێرى پارتى یه‌کێتى کورد. رۆژى 19ى ئایار زۆربه‌ى پارته سیاسییه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستان وه‌کو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ داواکارییه‌کانى یه‌کێتى ریزه‌کانى کورد، بڕیاریاندا سه‌رجه‌م کاروچالاکییه‌کانیان له ژێر یه‌که‌یه‌کى رێکخراوه‌یى هاوبه‌شدا به‌ناوى "پارته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کورد" یه‌کبخه‌ن. له راگه‌یه‌نراوى دامه‌زراندنى "پارته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کورد"دا له رۆژئاڤاى کوردستان هاتوه، ، "به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخه‌ى سوریا و ناوچه‌که‌ى پێدا تێده‌په‌ڕێت و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشنیازه‌که‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به ئامانجى یه‌کخستنى ده‌نگى کورد له رۆژئاڤاى کوردستان، پارته‌کانى ناو ئیداره‌ى خۆسه‌رى و ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له قامشلۆ کۆبوینه‌وه". ئه‌وه‌ش هاتوه، ژماره‌ى پارته به‌شداربوه‌کان 25 پارتى سیاسییه له رۆژئاڤاى کوردستان و سه‌رجه‌میان چالاکى و به‌رنامه سیاسییه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانییه‌تى "پارته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کورد" درێژه پێده‌ده‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تووشبوونى 216 که‌س و گیانله‌ده‌ستدانى شه‌ش که‌سى دیکه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا راگه‌یاند و41 توشبوى دیکه چاکبونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق رایگه‌یاند:" شه‌ش که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ناوچه جیاجیاکانى عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه و 216ى دیکه‌ش وه‌ک توشبوى نوێ تۆمارکرا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر و بابل و که‌ربه‌لا و واست و دیاله و دیوانیه و زیقار و موسڵ و سه‌لاحه‌دین تووشبووه‌کان تۆمار کراون و له شاره‌کانى به‌غدا و دیاله‌ش" شه‌ش تووشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق راشیگه‌یاند که سه‌ره‌ڕاى تۆمارکردنى ئه‌و ژماره‌ى گیانلده‌ستدان و تووشبوه نوێیانه، 41 توشبوى دیکه چاکبونه‌ته‌وه. له عێراق چوار هه‌زار و 848 که‌س وه‌ک تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون وۆمارکراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 169 که‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 852ى دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت ئاماده‌یى تێدایه ده‌ستپێشخه‌رى بکات بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و ده‌شڵێت:" هه‌وڵى باپ هه‌یه دواى جه‌ژن پارتى و یه‌کێتى کۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن". مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌کێتیى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێت:" هه‌وڵى باش له‌لایه‌ن یه‌کێتى و پارتى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له‌دواى جه‌ژن هه‌ردوولا کۆببنه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ره‌کردنى کێشه‌کان، ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات من ئاماده‌م ده‌ستپێشخه‌ربم بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کێشه‌کان". به‌هۆى کێشه‌کانى ناوچه‌ى زینى وه‌رتێ و چوونى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 80ى پارتى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ و دروستبوونى ئاڵۆزى له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، کێشه له‌نێوان یه‌کێتى و پارتیدا دروست بووه. مه‌لا به‌ختیار له باره‌ى لامه‌رکه‌زى ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که "لامه‌رکه‌زى بۆ پرسى ده‌سه‌ڵاتى دارایى و ئیدارى له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى پارێزگاکان باشه، به‌ڵام پێویسته نه‌کرێته هۆکارێک بۆ سه‌پاندنى دوو ئیداره‌یى و چه‌ند ئیداره‌یی".
هاوڵاتى نوسینگه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه له‌سه‌ر وتاره‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌دات که رۆژێک پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان داى به گوێى هاوڵاتیاندا و رایگه‌یاند 27 ملیار دۆلار قه‌رزارین. ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ى نوسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له باره‌ى قه‌رز و ئیلتیزاماته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له چه‌ند مانگى ڕابردوودا و له چه‌ندین بۆنه‌ى جیادا به‌ڕێز سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به بابه‌تى قه‌رزه‌کانى ھه‌رێم داوه و ڕوونى کردووه‌ته‌وه که به‌شێکى زۆرى ئه‌و گوژمه‌یه‌ى ئاماژه‌ى پێده‌کرێت، پاشه‌که‌وتى مووچه‌یه و ده‌چێته خانه‌ى ئیلتیزاماتى دارایى ھه‌رێم، که ھۆکاره‌که‌شى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم له به‌غداوه بووه . له راستیشدا ئه‌و کوژمه‌یه ده‌بێته ئیلتیزامى دارایى به‌غداش به‌رامبه‌ر به ھه‌رێم. دواى ئه‌وه‌ى له دوا وتارى به‌ڕێزیان دیسان ئاماژه به‌و بابه‌ته درا، ژماره‌یه‌کى زۆر له که‌س و لایه‌نه‌کان که تا ئێستا بێده‌نگ بوونه، ھاتنه ئاخاوتن و ڕوونکردنه‌وه‌یان داوه که ئه‌و قه‌رزانه به‌شێکى زۆرى پاشه‌که‌وت و ئیلتیزامى داراییه. سوپاسى ھه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌ین که دواجار دانیان به‌و ڕاستیانه دانا که ده‌مێکه باسیان ده‌کرێت، مه‌به‌ستیان له‌و نووسین و ڕوونکردنه‌وانه ھه‌رچى بێت، سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه بووه که ئه‌و قه‌رز و ئیلتیزاماتانه ھه‌ن و ده‌بێت واقعیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بکرێت. وه‌ک جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ڵێنیداوه که له‌گه‌ڵ ھاووڵاتیانماندا شه‌فاف بین، به‌ڕێزیان (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رێوه‌بردن و ھه‌ماھه‌نگى قه‌رزى گشتیى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) راسپاردووه ، تاکو له زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکى ورد له‌سه‌ر ھه‌موو قه‌رز و ئیلتیزاماتى دارایى حکومه‌تى ھه‌رێم ئاماده بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان و ڕاى گشتیى ھه‌رێمیش بکرێت. نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان 2020/5/26
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى (قه‌رزدارى حکومه‌تى هه‌رێم) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کى فه‌رمى خودى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى حه‌وت ملیار دۆلاره‌و ئاماده‌م ته‌حه‌داى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى ده‌که‌م". سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان که له‌لایه‌ن فراکسیۆنى پارتى پێکهاته‌کانه‌وه پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانى لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌یه‌کى زۆره ده‌یڵێته‌وه گوایه 20 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌م ژماره تاکو ئێسته وتراوه‌ته‌وه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خراوه‌ته ڕو له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پاش به‌دواداچونێکى زۆر گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک قه‌رزار نییه، به‌ڵکو له ساڵى 2014 که یه‌که‌م ساڵى قه‌یرانى داراییه‌و 12 موچه‌ى داوه به‌موچه‌خۆران له‌کۆتایى ساڵدا له 31/12/2014 به‌نوسراوى فه‌رمى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ژماره 3539 ى 30/4/2015 که‌ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کراوه، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیش به‌نوسراوى ژماره (ک 1587 له24/5/2015) ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابورى و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مانى کردوه، له‌و نوسراوه‌دا که به‌یاننامه‌ى دارایى بۆ ساڵى 2014 یه، حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک قه‌رزدار نه‌بوه به‌ڵکو خاوه‌نى 8 ترلیۆن و 811 ملیار‌و 89 ملیۆن دینارى نه‌قدى بووه". ورده‌کارى خه‌رجى و داهاته‌کان و پاره نه‌قدییانه‌یه‌ى که سۆران عومه‌ر ئاشکراى ده‌کات: حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 2014 دا به‌کۆى گشتى بڕى 14 ترلیۆن و 809 ملیار‌و 592 ملیۆن دینارى سه‌رف کردوه وه‌ک له‌خشته‌ى ژماره 2 ڕونکراوه‌ته‌وه، به‌م جۆره: بڕى 12 ترلیۆن و 728 ملیار‌و 193 ملیۆن دینارى بۆ موچه‌و خه‌رجى به‌کارخستن سه‌رف کردوه. بڕى 2 ترلیۆن و 81 ملیار‌و 399 ملیۆن دینارى بۆ بوارى وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان خه‌رج کردوه. له‌خشته‌ى ژماره 6 دا ورده‌کارى خه‌رجیه‌کان به‌پێى سه‌رۆکایه‌تى و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و ده‌زگاکان ڕونکراوه‌ته‌وه. بزانین ئه‌و پارانه‌یان له‌کوێ بوه واته 14 ترلیۆنه‌که له‌کوێوه هاتوه : حکومه‌تى هه‌رێم بۆخۆى له‌ساڵى 2014 داهاته‌کانى 9 ترلیۆن و 109 ملیار‌و 589 ملیۆن دیناره وه‌ک له‌خشته‌ى ژماره 4 دا ڕونکراوه‌ته‌وه به‌مجۆره بوه: داهاتى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانى بڕى 4 ترلیۆن و 884 ملیار‌و 786 ملیۆن دینار بوه. ئه‌و پارانه‌ى حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2014 و مانگى 1 و 2 له‌گه‌ڵ مانگى 11 و 12 دا ناردویه‌تى بۆ هه‌رێم بڕى 2 ترلیۆن و 280 ملیار دیناره. داهاتى ناوخۆش 1 ترلیۆن و 944 ملیار‌و 803 ملیۆن دیناره. حکومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2014 دا ده‌ستیدا له سیوله‌ى نه‌قدى بانکه‌کان، به‌بانکى بازرگانى و ئه‌هلى و حکومى واته بڕى 12 ترلیۆن و 761 ملیار‌و 897 ملیۆن دینارى له‌و بانکانه به‌نه‌قدى ده‌رهێناوه، وه‌ک له‌خشته‌ى ژماره 9 دا به‌م جۆره ڕونکراوه‌ته‌وه: سیوله‌ى بانکه ئه‌هلیه‌کان لاى بانکى ناوه‌ندى / لقى هه‌ولێر، بڕى 4 ترلیۆن و 307 ملیار‌و 447 ملیۆن دینارى ده‌رهێناوه. سیوله‌ى بانکه ئه‌هلیه‌کان لاى بانکى ناوه‌ندى / لقى سلێمانی، بڕى 2 ترلیۆن و 469 ملیار‌و 450 ملیۆن دینارى ده‌رهێناوه. سیوله‌ى بانکه بازرگانیه‌کان که‌به‌کارهێنراوه بڕى 3 ترلیۆن و 890 ملیار دینارى ده‌رهێناوه. پاره‌ى هاوڵاتیان له‌بانکه‌کان که‌به توفیرو ودائع و جارى دانرابو له‌بانکه حکومیه‌کان بڕى 2 ترلیۆن و 95 ملیار دینارى ده‌رهێناوه. 1- حکومه‌ت 14 ترلیۆن و 809 ملیار‌و 593 ملیۆن دینارى سه‌رفکردوه. 2- حکومه‌ت 9 ترلیۆن و 79 ملیار‌و 620 ملیۆن داهاتى هه‌بوه. 3- بڕى 12 ترلیۆن و 761 ملیار‌و 897 ملیۆن دیناریشى له‌بانکه‌کان ده‌رهێناوه. که‌واته وه‌ک له خشته‌ى ژماره 11 دا ڕونکراوه‌ته‌وه حکومه‌ت 8 ترلیۆن و 811 ملیار‌و 89 ملیۆن دینار ڕه‌سیدى نه‌قدى هه‌بوه له 31/12/2014 دا . هه‌ر له 2014 دا بڕى 84 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌و 43 ملیار‌و 800 ملیۆنیش بۆ ئاواره‌کانى دهۆک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه سه‌رفکراوه. واته حکومه‌ت که پێ ده‌نێته ساڵى نوێى 2015 بڕى 8 ترلیۆن و 811 ملیار‌و 89 ملیۆن دینار ڕه‌سیدى نه‌قدى هه‌بوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بڕى 500 ملیۆن دۆلاریشى له‌به‌غدا وه‌رگرتوه. حکومه‌ت له‌کۆتایى ساڵى 2014 دا بڕى 8 ترلیۆن و 811 ملیار دینارى خۆیى هه‌بوه‌و 500 ملیۆن دۆلاریشى له‌تورکیا وه‌رگرتوه. له‌ساڵى 2015 له‌مانگى 1 تاکو مانگى 6 به‌غدا ئه‌م بڕه پارانه‌ى بۆ هه‌رێم ناردوه: مانگى 1 بڕى 250 ملیار دینار مانگى 2 بڕى 490 ملیار دینار. مانگى 3 بڕى 523 ملیار دینار. مانگى 4 بڕى 543 ملیار دینار. مانگى 5 بڕى 508 ملیار دینار. مانگى 6 بڕى 166 ملیار دینار . له‌گه‌ڵ 44 ملیار دینار بۆ په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان. به‌کۆى گشتى به‌غدا له‌ساڵى 2015 دا بڕى 2 ترلیۆن و 524 ملیار دینارى بۆ هه‌رێم ناردوه. له 24/6/2015 هه‌رێم بۆخۆى ڕۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى داتاى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم له‌مانگى 6 تاکو مانگى 12ى ساڵى 2015 به‌پێى نوسراوى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ژماره 9425 له 16/12/2015 که بۆ گشت وه‌زاره‌ته‌کانى ناردوه، ده‌ڵێ 78 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان به‌بڕى 3 ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلار فرۆشتوه که‌به‌دنیار ده‌کاته 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار. داهاتى ناوخۆش له‌ساڵى 2015 دا ده‌کاته ترلیۆنێک و 800 ملیار دینار. له‌ساڵى 2015 دا وڵاتى تورکیا وه‌ک قه‌رز بڕى 500 ملیۆن دۆلارى دابه هه‌رێمى کوردستان. کۆى گشتى داهات و پاره‌ى هاتوى به‌غداو قه‌زرى تورکیا بۆ ساڵى 2015 ده‌کاته : بڕى 8 ترلیۆن و 424 ملیار دینار بوه. له‌م ساڵه‌دا حکومه‌ت ته‌نها موچه‌ى 8 مانگى هه‌مو موچه‌خۆران و موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و نیو موچه‌ى مامۆستایانى داوه، واته له‌کۆى گشتى ئه‌و داهاته بڕى 7 ترلیۆن و 170 ملیار دینارى سه‌رفکردوه بۆ موچه، ئه‌و بڕه‌ى دیکه‌ش که ماوه‌ته‌وه له‌و پاره ده‌کاته 1 ترلیۆن و 254 ملیار دینار له‌خه‌رجى به‌کارخستنى وه‌زاره‌ته‌کاندا سه‌رفکردوه. که‌واته حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا به‌بێ پاره‌ى نه‌وتى که‌رکوک و داهاتى ناوخۆى سوته‌مه‌نی، خاوه‌نى 8 ترلیۆن و 811 ملیار دیناره ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌که‌ى تورکیاشى دابێته‌وه ئه‌وه خاوه‌نى 7 ترلیۆن و 600 ملیار دیناره. ئه‌گه‌ر وانیه ته‌حه‌داى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى ده‌که‌م سۆران عومه‌ر / ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان
هاوڵاتى گۆڤارى فۆرن پۆڵه‌سى به‌ناوبانگى ئه‌مریکى ئاشکراى ده‌کات ئاینده‌ى نه‌وتى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕوسیا ده‌بێت" بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 60% فرۆشراوه به کۆمپانیاى روسنه‌فتى رووسى". به‌پێى راپۆرته‌که‌ى گۆڤارى فۆرن پۆڵه‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌هۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى کراون کۆمپانیا ڕوسیه‌کانى بوارى وزه به‌تایبه‌ت ڕوسنه‌فت ڕووبه‌ڕوى قازانجێکى زۆر بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌وکاته‌وه ده‌ستى پێکردووه ئه‌و کۆمپانیایانه ڕووه‌و عێراق هاتوون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه له‌چاره‌کى یه‌که‌مى 2018 ڕوسنه‌فى ڕوسى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد، گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌نجامدانى ژێرخانى وزه‌ى کوردستان. هاوکات باسى له‌وه‌شکردووه که فراوانخوازییه‌کانى ڕوسیا په‌لى هاویشتووه بۆ ژێرخانى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا 60% بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان فرۆشراوه به‌ڕوسنه‌فت که هێڵێکى سه‌ره‌کى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته له‌عێراق. راپۆرته‌که‌ى فۆرن پۆڵه‌سى ئه‌مریکى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که به‌پێى گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هێڵێکى بۆرى غازى سروشتى بنیات ده‌نێن تواناى گواستنه‌وه‌ى 30 ملیار مه‌تر سێجا ده‌بێت، تواناى دابینکردنى له‌سه‌دا 6% غازى سروشتى ئه‌وروپاى هه‌یه.
هاوڵاتى له‌ژێر دروشمى بێ ده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى هه‌موومان له‌ناوده‌بات سبه‌ینێ له گه‌رمیان خۆپیشاندانێکى فراوان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایانکرد" له‌ژێر دروشمى بێ ده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى هه‌موومان له‌ناوده‌بات سبه‌ى گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌کات". هه‌روه‌ها مامۆستایانى ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، که بۆ پشتگیریکردنى هاوپیشه‌کانیان له ده‌ڤه‌رى بادینان و داواى ئازادکردنى (مامۆستا #به‌ده‌ل_به‌رواری) گردبوونه‌وه‌یه‌ک سازده‌که‌ن و داوا له مامۆستایان ده‌که‌ن"به ئاماده‌بوونتان هه‌ڵوێست و داکۆکیکردنه له مافه‌کانمان و له ئازادى و دادپه‌روه‌رى و سه‌ربه‌ستی". وابڕیاره سبه‌ینێ 27 / 5 / 2020 کاتژمێر 4:30 له پارکى به‌رده‌م قوتابخانه‌ى #له‌یلا_قاسم گردبوونه‌وه‌که به‌رێوه‌بچێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایگه‌یاند، بێکارى و هه‌ڵاوسان له وڵاته‌که‌یدا رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بێلانه‌ن و له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین 45% زیادیکردووه‌و زۆربه‌یان له گۆرستانه‌کاندا ده‌ژین. به‌رپرسانى ئێران پێشتر رایانگه‌یاندبوو، 1 ملیۆن و 900 هه‌زار که‌س له ئێران بێلانه‌ن و له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین، به‌ڵام محه‌مه‌د ره‌زا مه‌حبوب فه‌ێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه ئامارى دوو ساڵ له‌وه پیشه و ئێستا رێژه‌ی بێلانه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین 45% ه، واته له ئێران سێ ملیۆن که‌س بێلانه‌ن و به‌هۆى هه‌ژارى و بێکارییه‌وه له قه‌راغى شاره‌کاندا ده‌ژین. هه‌روه‌ها مه‌حجوب ده‌شڵێت:" خۆنیشته‌جێکردنى بێلانه‌کان و ژیانیان له قه‌راغى شاره‌کان و سنورى گۆڕستانه‌کان بووه‌ته دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار". ناوه‌ندى ئامارى ئێران رایگه‌یاندووه، کرێى خان‌و و کرێى شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوون به گشتى 31.6% زیادیکردووه و له مانگى گوڵاندا له تاران به‌هاى یه‌ک مه‌تر چوارگۆشه بۆ شوێنى نیشته‌جێبوون گه‌یشتبووه 17 ملیۆن تمه‌ن، که ئه‌وه‌ش به به‌راورد به مانگى رابردوو دوو ملیۆن تمه‌ن زیادیکردووه. به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاى خانوبه‌ره و هه‌ڵاوسان و گرانى کاڵاکان و هاوکات راگرتنى مووچه و داهات له یه‌ک ئاستدا، که به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر که‌م تیایدا روویداوه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ی ژماره‌ى هه‌ژاران و بێکاران و بێلانه‌کان زیاد بکات.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند دوو کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو دوو تووشبووە پیاون و یەکێکیان دانیشتووی عەنکاوەیە و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی گوندی ئەبو جردەی سەر بە شارۆچکەی گوێرە. لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 110 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ بەرپرسانی تەندروستییش لەوبارەیەوە هۆشداری دەدەن. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان504 توشى کۆرۆنا بون و 403 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و 5حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه.