شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند کێشه گه‌وره‌که‌ى به‌غدا بۆ دابینکردنى موچه له مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌ستپێده‌کات چونکه قه‌یرانى ئابورى وڵاتان به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌و مانگانه‌دا کاریگه‌ریه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێت" بۆ هه‌ر مانگێک 4 ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که به‌غدا بۆ دابینکردنى موچه‌ى هه‌ر مانگێک پێویستى به 6ترلیۆن دینار زیاتر هه‌یه‌و وتى" تائێستا به‌داهاتى ناوخۆشه‌وه داهاتى عێراق ناگاته دوو ترلیۆن دینار بۆیه مانگانه 4 ترلیۆن دینار کورتهێنانى ده‌بێت". هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت عێراق کێشه گه‌وره‌که‌ى بۆ دابین کردنى موچه له‌مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌ست پێده‌کات؟ شیروان میرزا: کێشه‌که له موچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت دا به‌جدى دروست ده‌بێت، چونکه فرۆشتنى نه‌وتى ئه‌م دوو مانگه و تا گه‌راندنه‌وه‌ى پاره‌که‌ى بۆ عێراق نزیکه‌ى 40 بۆ 45 رۆژى پێده‌چێت، چونکه ئه‌و مانگانه کاریگه‌ریه‌کى ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێت که کۆرۆنا له‌ئاستێکى به‌رزدابوو و نرخى نه‌وتیش زۆر دابه‌زیبوو نه‌وتى عێراق نه‌ده‌فرۆشرا و ئابورى وڵاتان راوه‌ستابوو بۆیه عێراقیش ده‌مێکه هه‌وڵده‌دات بتوانێت موچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت چاره‌سه‌ر بکات. هاوڵاتى: بۆ دابینکردنی مووچه‌و خه‌رجییه‌کانی تری ده‌وڵه‌تی عێراق پێویستیان به 5 ترلێۆن دینار هه‌یه، له‌کاتێکد مانگی ئایار 2 ترلێۆن دینار داهاتیان هه‌بووه؟ که‌واته ئه‌و کورتهێنانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ شیروان میرزا: له‌و کاته‌ى فرۆشتى نه‌وت گه‌یشته خوار 20دۆلار، فرۆشى نه‌وتى عێراق هه‌مووى نه‌ده‌گه‌یشته ترلیۆنێک و500 ملیار دینار، به داهاتى ناوخۆشه‌وه واته داهاته‌که‌ى ناگاته دوو ترلیۆن دینار، بۆیه به دڵنیاییه‌وه عێراق بۆ دابین کردنى موچه و دابینکردنى بودجه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌موو پێویستیه‌کان زیاتر له شه‌ش ترلیۆن دینارى پێویسته، که‌واته له‌م دوو مانگه‌ى داهاتوودا له‌وانه‌یه بۆ هه‌ر مانگێک چوار ترلیۆن کورتهێنانى هه‌بێت ئه‌مه کێشه گه‌وره‌که‌یه که عێراق ده‌بێت به رێگایه‌ک ئه‌م پاره‌یه دابین بکات. هاوڵاتى: ئه‌م گرفته ته‌نیا بۆ ئه‌و دوو مانگه‌یه یاخود بۆ مانگه‌کانى تریش به‌رده‌وام ده‌بێت؟ شیروان میرزا: ئێستا که سه‌یر ده‌کرێت هه‌م نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و وه له‌ووانه‌یه فرۆشى نه‌وتى عێرقیش ورده ورده بچێته‌وه ئاستى خۆى، ئه‌مه واده‌کات بۆ مانگه‌کانى تر بارودۆخه‌که باشتر ببێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا بازاره‌کانى دنیا له کڕینى نه‌وت وه‌ک جارانى لێبێته‌وه، و بچێته‌وه ئاستى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ئه‌وکات به دڵنیاییه‌وه نه‌وتى عێراق ده‌فرۆشرێت و که‌واته بۆ مانگى 8 و 9 بارودۆخه‌که باشتر ده‌بێت ئه‌و قورساییه‌ى نامێنێت که له دو مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌یبێت. هاوڵاتى: حکومه‌تى عێراقى بۆ دابین کردنى موچه‌ى مانگى نیسان و ئایار قه‌رزى ده‌ره‌کى یاخود ناوه‌کى کردووه؟ شیروان میرزا: له‌راستیدا به دیاریکراوى نازانرێت عێراق چه‌ندى قه‌رز کردووه، به‌ڵام به‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌وانى له یه‌ک بۆ دوو بانکى ناوخۆیى قه‌رزى کردووه و چونکه ناتوانێت قه‌رزى ده‌ره‌کى بکات چنوکه ئه‌وه پێویستى به‌یاسا هه‌یه، به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى حکوه‌مت ناتوانێت له‌خۆیه‌وه قه‌رزى ده‌ره‌کى بکات، پێویستى به رێگه‌پێدان هه‌یه، هه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش حکوه‌مت پرۆژه یاسایه‌کى ئاماده‌کردووه که دواى جه‌ژن ده‌ینێرێته په‌رله‌مان داواى رێگه‌پێدان ده‌کات بۆ قه‌رزکردنى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ته‌نیا ده‌توانێت قه‌رزى ناوخۆیى بکات، هاوڵاتى: راوێژکارێکى کازمى باس له پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک ده‌کات بۆ رێکخستنه‌وه‌ى موچه و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌باڵاکان، ئه‌م لیژنه‌یه په‌رله‌مانییه ؟ ورده‌کاریه‌که‌ى چۆنه؟ شیروان میرزا: لیژنه‌که په‌رله‌مانى نییه، به‌ڵکو ته‌نیا راوێژکاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراین وه پێم وابێت له وه‌زاره‌تى نه‌وتیش نوێنه‌رایه‌تى تێدابێت، ئه‌مانه ماوه‌یه‌که گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌م گرفتانه ده‌که‌ن و ئه‌و قه‌یرانه‌ى که عێراقى تێکه‌وتووه و به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته بریارى کۆتایى، ئایا بریارى کۆتایى ئه‌وه‌یه ده‌ستکارى موچه بکه‌ن یان قه‌رز بکه‌ن یان سه‌نه‌د و حه‌واڵه بفرۆشن واته رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه، که یه‌کێک له پێشنیاره‌کان ده‌ستکاریکردنى موچه‌یه به‌تایبه‌ت موچه‌ى پله‌باڵاکان، وه ه‌دستکاریکردنى ده‌رماڵه‌کان به‌ڵام ئه‌مانه پێشنیارن و هیچیان نه‌بونه‌ته بریارى کۆتایى بۆیه له‌وه ده‌چێت له‌کۆتایدا به‌پێى ئه‌و داهاتانه‌ى حکومه‌ت ده‌ستى ده‌که‌وێت یان ئه‌و پێشنیاره‌ى ده‌بێته بریار به نمونه بریار بدات قه‌رز بکات به‌ڵام بروام وانییه عێراق ده‌ستکارى موچه بکات، به‌ڵام ده‌ستکاریکردنى موچه بۆ ئه‌م قۆناغه، ئه‌گه‌ر نا له 2019وه ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان داوامان له حکوه‌مت کردووه خشته‌ى نوێى موچه‌مان بۆ بنێرێت، به‌و پێیه‌ى که یه‌کسانى زیاترى تێدابێت، که هه‌موومان ده‌زانیین موچه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێکى تر زۆر جیاوازى تێدایه، جیاوازیه‌کى زۆر له‌نێوان فه‌رمانبه‌راندا هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى ئیداره‌ى مالى داوامان کردووه ریزبه‌ندى و خشته‌ى موچه به‌ریزبه‌ندى تازه بۆمان بنێردرێت به‌ڵام خۆپیشاندانه‌کان به‌سه‌رداهات و گۆرانکاریه‌کان هاتن و به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا به‌جۆرێکى تر ده‌ستکاریکردنى موچه به‌شێوه‌یه‌ک دادگه‌رى زیاترى تێدابێت بێته‌وه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. چوار شه‌ممه20ى ئایارى 2020 حکومه‌تى عێراق بریاریدا بڕى 400 ملیار دینارى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات که پێشتر 453 ملیار دینار بووه‌و بڕى 53 ملیاره‌که‌ى لێ که‌مکراوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: دواى ئه‌وه‌ى کازمى ره‌زامه‌ندى پیشاندا له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دینار بۆ هه‌رێم، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم دواى رۆژێک رایگه‌یاند 400 ملیاره‌که نه‌گه‌یشتووه? شیروان میرزا: حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى به زاژۆى وه‌زیران بریارى ناردنى ته‌مویلى وه‌زاره‌ته‌کان دراوه بۆ پارێزگگاکان و له‌ناویشیدا ئه‌و 400ملیاره‌ى بۆ هه‌رێم ره‌زامه‌ند داوه، به‌ڵام هاتنه‌که‌ى که‌مێک رۆتناتى هه‌یه، چونکه دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نوسراو ده‌کات بۆ بانکى مه‌رکه‌زى و بانکى مه‌رکه‌زى لقى کوردستان که ئاگاداریان ده‌کاته‌وه بۆ ناردنى بۆ سه‌ر حسابى هه‌رێمى کوردستان، بۆیه گرنگ بریاره‌که‌یه له‌وه‌ده‌چێت له یه‌ک دوو رۆژى داهاتوودا که‌به‌هۆى جه‌ژنه‌وه نه‌بێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى باسکردووه که ئاماده‌ن رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکه‌ن تا شایسته داراییه‌کان بنێردرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵوگۆرى کابینه‌ى حکومه‌تى عێراق تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌و ته‌نها پرۆژه پێشنیار له‌نێوان وه‌فدى هه‌ولێرو به‌غدا ئاڵوگۆرکراوه. هاوڵاتى: پێتان وایه ئه‌مه دواین بره پاره‌ده‌بێت له‌لایه‌ن کازمیه‌وه بۆ هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت؟ شیروان میرزا: پاره‌که کۆتا مانگ ده‌بێت یان نا نازانرێت، چونکه ئه‌م 400ملیاره ده‌بێته ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه و دانوسانه‌کانى دواى جه‌ژن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش لێک دور نین، به‌تایبه‌ت که هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات و وه ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆش گفتوگۆ بکات و خاڵه‌سنوره‌یه‌کان و که ئه‌مه پێشهاتێکى ئه‌رێنى باشه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستانه‌کان دواى جه‌ژن، رێککه‌وتنیشیان دور نییه، به‌ڵام که هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات به دڵنیایه‌ه‌و ره‌زامه‌ند نابێت له‌سه‌ر ناردنى هیچ بره پاره‌یه‌کى تر.
هاوڵاتى یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە قۆناغى یەکەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوو بوو، دەرکەوت کاریگەر و گونجاوە، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت سیستەمی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە چالاکبکات. پرۆفیسۆر وێی چێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین، دەڵێت گرنگی ڤاکسینەکە ئەوەیە کە لەماوەی 14 رۆژ لە بەکارهێنانی، لە جەستەی بەشداربوواندا دەژەتەن و خانەکانی T دروستدەکات، کە ئەمانەش یارمەتیدەرن بۆ دروستبوونی بەرگری لەدژی کۆرۆنا. سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین روونیدەکاتەوە دەبێت بەدواداچوونی زیاتر بکرێن، چونکە قۆناخی یەکەم لەسەر 108 کەسی ساخ بووە، دەبێت لە قۆناخی دووەم نزیکەی 500 کەس بەشداربن و کاتێكی زیاتر بۆماوەی 6 مانگ دەخایەنێت. پرۆفیسۆر وێی چێن دەڵێت ڤاکسینەکە بریتیبووە لە بەکارهێنانی ڤایرۆسی ئەدینۆ، کە بۆماوە ماددەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەڵگرتبوو، دەرکەوت دوای 14 رۆژ سیستەمی بەرگری بەکارهێنەرانی چالاکدەکات. پرۆفیسۆرە چینییەکە دەشڵێت ئەوەی جێگەی بایەخە کە ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی زۆر کەمی هەبوون لەماوەی 28 رۆژی بەکارهێنانیدا، تەنیا هەندێك لە تووشبووان تا، ژانی ماسولکەکان و ژانەسەریان هەبووە. چین که به وڵاتى ناوه‌ندى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناوده‌برێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لێکۆڵینه‌وه‌داین بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌که و زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانیش جۆرى جیاوازیان گرتۆته‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێکوته‌یه‌کى بنبڕکه‌رى ڤایرۆسه‌که و تائێستا هیچى به‌ته‌واوى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایگه‌یاند سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیاره‌کان به بریار داده‌خرێت به‌و پێیه‌ى که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تلى راگه‌یاندراوه و هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت" به‌کردنه‌وه‌ى گه‌شته ناوخۆییه‌کان که‌رتى گه‌شتیارى بوژاندنه‌وه‌ى باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ده‌توانین ئه‌مه وه‌ک هه‌لێک به‌کاربهێنین بۆ بوژاندنه‌وه‌ى که‌رتى گه‌شتیارى له‌هه‌رێمدا". نادر روستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا بریاره به‌ڵکو ئه‌و بریارانه‌ى که له حکوه‌متى هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ قه‌ه‌دغه‌ى هاتوچۆ له‌ناویشیدا بۆ که‌رتى گه‌شتوگوزاریش وه‌ک یه‌که و هه‌مووى ده‌گرێته‌وه بۆیه هه‌موویان داده‌خرێن". نادر روستى وتیشى" که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌بێت بێگومان خه‌ڵک رێگه‌ى نییه بچێته شوێنه گه‌شتیاره‌کان، بۆیه کردنه‌وه‌شیان هیچ سودێکى نابێت". وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد" پێشتر که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که‌مێک شل کرایه‌وه به بریارێک هه‌ندێک شوێن کرانه‌وه به‌ڵام به هه‌ندێک مه‌رج که نه‌بنه شوێنى قه‌ره‌باڵغى زۆر به‌ڵام له‌دواى توشبونى ئه‌و حاڵه‌ته تازانه، بریارى نوێ درا و به‌ته‌واوى هه‌موو شوێنه‌کان داده‌خرێن له‌ئێستادا". نادر روستى به گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد "دڵنیاین دەستپێكردنەوەی گەشتی دەرەكی بۆ دەرەوەی عێراق كاتی زیاتری دەوێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە ناوخۆی عێراقدا بەو جۆرە نەبێت، ئەگەر دۆخەكە لەڕووی تەندروستییەوە باشبێت دەتوانین ئەو گەشتیارانەی لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەنیازی گەشتكردن بوون بۆ دەرەوە، وایان لێبكەین گەشت بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئێمە بكەن به شێوه‌یه‌کى رێکخستن که ئه‌وه‌ش واده‌کات بوژانده‌نه‌وه دروست ببێت و که‌رتى گه‌شتیارى ورده ورده بگه‌رێته‌وه بارى ئاسایى خۆى". وتیشى"تائێستا نه‌مانزانیوه زیانى ئه‌م سێ مانگه‌ى که‌رتى گه‌شوگوزار چه‌ند بووه چونکه پێویسته که‌رته‌که بکه‌وێته‌وه سه‌ر کار و دواى ئه‌وه کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه "له بۆنه‌یه‌کى وه‌ک نه‌ورۆزدا زیاتر له 243هه‌زار گه‌شتیار له نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته هه‌رێمى کوردستان و که داهاته‌که‌ى ده‌کاته 73ملیۆن دۆلار بووه" . ماوه‌ى زیاتر له 3مانگه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌یره‌و ده‌کرێت و به‌هۆیه‌وه شوێنه گه‌شتیاره‌کان به‌ته‌واوى داخراون. به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له‌ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار وه‌ریگرتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزى ساڵى رابردوودا 243هه‌زار گه‌شتیار له نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته هه‌رێمى کوردستان و که داهاته‌که‌ى ده‌کاته 73ملیۆن دۆلار. هاوکات لەچەند ساڵی رابردوو لەجەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ رۆژەكەی جەژن قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیاندووە. لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکرێت
هاوڵاتى فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی ھیزانکەی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدی كرد. بۆردومانەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستیپێكرد، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان كران، كە نزیكن لە ئاوەدانی، ئەمش وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت". لەماوەی ساڵێکدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نزیک ئەو گوندە بوردومان دەکەن.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند هێزه‌کانى پۆلیس به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان و ده‌ڵێت" قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ له‌یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه ده‌ستپێده‌کات". نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان و قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، هێزەكانمان لەئامادەباشیدان". له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى رۆژانى جه‌ژنه‌وه وتى" قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه که ده‌کاته به‌یانى یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات بۆ شه‌وى سێیه‌م رۆژى جه‌ژن". پێشتریش جێگرى به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى هێرش سه‌لیم، له چاوپێکه‌وتنێکدا به هاوڵاتى وت"بۆ رێگریکردن له زیاتر بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جه‌ژندا سه‌ردانیکردنى یه‌کتر و یادکردنه‌وه‌ى بۆنه‌کان و نۆجه‌ژنه و سه‌رقه‌بران قه‌ه‌دغه‌یه". هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی تەواوە.
هاوڵاتى سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام کۆتایی ئەم مانگە دەوامی فەرمانگەکان لە ئێران دەستپێدەکاتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە. حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە 30 ئایار بە لەبەرچاوگرتنی رێکارە تەندروستیەکان دەوامی فەرمانگەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە. روحانی رایشیگەیاندوە، شوێنە گشتیەکان و تایبەت مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە. سەرۆک کۆماری ئێران جەختیش دەکاتەوە، مەترسیەکانی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆ ئەوەش داوا دەکات تا سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا هاووڵاتییان پابەندنی رێکارە تەندروستییەکان بن.
هاوڵاتى لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە فەرەنسا دەکات هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پێنج "جیهادی"ـی فەرەنسی لە عێراق. لیژنەکە رۆژی هەینی (22-5-2020) لە نامەیەکدا داوا لە فەرەنسا دەکات "هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر کە لە توانایدایە بۆ پارێزگاری جەستەیی و دەروونی حوکمدراوەکان" و رێگە بگرێت لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان. ئەو داعشە فەرەنسییانە ناویان: ئیبراهیم نەجارە، بیلال کەباوی، لویۆنارد لۆپیز، فازڵ تاهر و عوەیدات مورادە، کە لە مانگی حوزەیران لە عێراق حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. نەبیل بودی، پارێزەری ئەو چەکدارە داعشانە لەبارەی رەوشیان دەڵێ: "ئەوان لە زیندانەکانی عێراق، مامەڵەیەکی نامرۆڤانە و شەرمەزارکەرانەیان لەگەڵدا دەکرێت"، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "فەرەنسا دەزانێت رەوشیان چۆنە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ئەوەی سنوورێکی بۆ دابنێت". بەگشتی 11 فەرەنسی لە ساڵی 2019 لە سووریا دەستگیرکرابوون و دوای ئەوەی رەوانەی عێراق کران، لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، سێ فەرەنسیی دیکەش کە دووانیان ژنن، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی 35 و دھۆك 32 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده رایگه‌یاند لەگەڵ ئەنەكەسە لەسەر چەند خاڵێك ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێككەوتنێك لەنێوانیان واژۆ نەكراوە. ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) رایگەیاند، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك نه‌كراوه. موسلیم، جەختیكردەوە: "لە ھەندێك خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێككەوتنێك واژۆ نەكراوە، ئومێد دەكەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی كۆتایی و رێككەوتن واژۆ بكەین". ئه‌مه له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له رێككه‌وتنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرا.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەمریکا پێویستیان به کردنه‌وه‌ى کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن کرد و ده‌ڵێت" ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن بە زووترین کات بکرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو خزمەتەی کە ئەم شوێنانە پێشکەشیدەکەن خزمەتێکی سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان. هاوکات، ترەمپ هۆشداریدا بە پارێزگاری ویلایەتەکانی ئەمریکا بەوەی هەرکەسێک کردنەوەی ئەو شوێنانە و دەستکردنەوە بە ئەرکەکانی پەرستن و نوێژکردن رەتبکاتەوە، ئەوا دەسەڵاتی کەمدەکرێتەوە. وتیشی: "لە ئێستادا لە ئەمریکا پێویستمان بە زیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی". ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ماوەی چەند مانگێکە نوێژکردن لە شوێنەکانی پەرستن وکەنیسە و مزگەوتەکان لە ئەمریکا قەدەغەکراوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند پرۆسه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه که موچه‌کانیان له سه‌رو 500 هه‌زار ینارى مانگانه‌وه‌یه. عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ میدیاکانى عێراق ئاشکرایکرد که بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حکومه‌ت ده‌ستکاریى موچه ده‌کات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ى که موچه‌کانیان 500 هه‌زار دینار یان که‌متره، موچه‌کانیان که‌م ناکرێته‌وه و جگه‌له‌وان، که‌مکردنه‌وه و ده‌ستکاریکردن، هه‌موو موچه‌خۆرێک ده‌گرێته‌وه که نیوه‌ى بودجه‌ی حکومه‌ت ده‌بات به‌تایبه‌ت موچه به‌رزه‌کان". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له ده‌رماڵه‌ى پله باڵاکاندا هه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌ک هه‌بێت، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه. وه‌زیرى دارایى عێراق، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له پله پێنجه‌وه نزیکن، "هه‌وڵده‌ده‌ین به رێگه‌ى که‌مکردنه‌وه یان پاشه‌که‌وت یان به‌ستنه‌وه‌ى به بیمه‌ى ته‌ندروستى و نیشته‌جێبوونه‌وه چاره‌سه‌ریان بکه‌ین".
هاوڵاتى له‌په‌یامى ڤیدیۆیى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که داهاتى مانگێکى نه‌وت 30 ملیۆن دۆلار بووه‌و ناوخۆش 60 ملیۆن دۆلار و ده‌شڵێت:" کاتى ئه‌وه هاتووه چه‌وتییه‌کان راستبکه‌ینه‌وه". هاوڵاتى به چه‌ند به‌شێک په‌یامه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى بڵاوکرده‌وه‌و له ئێستادا ده‌قى قسه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه. ده‌قى په‌یامه ڤیدیۆییه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى: به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست سه‌ره‌تا به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و هیودارام کاتێکى خۆش له رۆژانى جه‌ژندا به سه‌ر ببه‌ن، داواشتان لێده‌که‌م بۆ پاراستنى خۆتان و که‌سوکار و کۆمه‌ڵگه‌که‌تان، رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن. وه‌ک ئاگادارن هه‌رێمى کوردستان و زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به هۆى لێکه‌وته ئابوورییه‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهاندا، رووبه‌ڕووى دۆخێکى سه‌ختى ئابوورى بوونه‌ته‌وه. ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ى ویست و خواستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه. هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه‌ش ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه و به‌رده‌وامیشین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانیى له سه‌ر هاووڵاتییان که‌م بکه‌ینه‌وه. هاونیشتمانیانى به‌ڕێز: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێکمان خسته گه‌ێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له گه‌ڵ به‌غدا و له هه‌مانکاتیشدا کارمان له سه‌ر ئه‌وه کرد، ئابوورى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانى پشت به‌ستن به تاکه سه‌رچاوه‌یه‌کى داهات رزگار بکه‌ین. به‌شێکى زۆرى ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ش، ئه‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ته‌نیا پشت به‌ستن به داهاتى ناجێگیرى نه‌وته. له باره‌ى په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه به جیدیه‌ته‌وه هه‌نگاومان نا. هه‌ر له دواى ده‌ستبه‌کاربوونمان له مانگى ته‌ممووزى ساڵى رابردوو، یه‌که‌مین سه‌ردانمان بۆ به‌غدا بوو، هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیشمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و چه‌ندین پێشنیازیشمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى تایبه‌ت به نه‌وت پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه، دۆخى به‌غدا شڵه‌ژا و سه‌ره‌نجام حکومه‌تى عێراق له ژێر فشارى ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانى خه‌ڵک، ده‌ستى له کارکێشایه‌وه و ئیدى خۆى به به‌رپرسیار نه‌زانى به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه و ماف و شایسته ده‌ستوورییانه‌ى هه‌رێمى کوردستان، که له ساڵى 2005ه‌وه جێبه‌جێى ناکه‌ن. ئێستاش که حکومه‌تى نوێى عێراق به سه‌رۆکایه‌تى به‌ڕێز موسته‌فا کازمى ده‌ستبه‌کار بووه، دووباره ئاماده‌یى خۆمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کان ده‌رده‌بڕین، به جۆرێک که ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى فیدرالى دانپێدانراو له ده‌ستوورى عێراقدا، دابین بکرێت. له دوا هه‌وڵه‌کانیشماندا له‌م ماوه‌یه‌دا، سێ جار شاندى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردووه و له‌م دانوستانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، تا به ئه‌نجامێکى دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستوورییانه ده‌گه‌ین. کوردستانیانى به‌ڕێز: ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، سوورترمان ده‌کات له سه‌ر درێژه‌دان به ستراتیجى فره‌چه‌شنکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و له هه‌مانکاتدا زیاتر هانمان ده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر درێژه‌دان به پرۆسه‌ى چاکسازى و چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو ئه‌و کێماسیانه‌ى له رابردوودا له بوارى کارگێڕى و داراییدا هه‌بووه. به‌ڵام هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستمان ده‌زانن ڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو چه‌وتییه و دامه‌زراندنى بنه‌ماى ئابوورییه‌کى سه‌قامگیرتر، کاتى زیاتر و هاوکاریى هه‌موولایه‌کى پێویسته. وه‌ک ئاگادارن له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان کرد و پلانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى داراییمان په‌سه‌ند کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕیارى گرنگمان له باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌رکرد، که ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونمان، جه‌ختمان له سه‌ر گرنگیى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاکسازى کردووه‌ته‌وه، که به‌شێکى گرنگى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مه. ئێمه سوورین له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ئه‌نجامدانى چاکسازى و رێگریکردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتی. بێگومان له جێبه‌جێکردنى چاکسازیدا، به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵکانێک که سه‌رپێچى و گه‌نده‌ڵیان کردووه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌وڵى په‌کخستنى ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگى بۆ دروست ده‌که‌ن. به‌ڵام چاکسازى داواکارى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانه و منیش له به‌ره‌ى هاووڵاتییان ده‌مێنمه‌وه و به پاڵپشتى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست له چاکسازى به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز لێى پاشگه‌ز نابینه‌وه. بێگومان ده‌بێ چاکسازیش گشتگیر و سه‌رتاسه‌رى بێت و هه‌مووان بگرێته‌وه و نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێک له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى حیزبى و شه‌خسى رێگرى له پرۆسه‌ى چاکسازى بکات. لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م، به گیانى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، هاوکارمان بن و یه‌کڕیزى ناوخۆیى بپارێزن و یارمه‌تیده‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بن له رێکخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى ئابوورى و کارگێڕیى و چاککردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها به تایبه‌تى داوا له نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌که‌م، به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى شه‌خسى و ململانێى حیزبایه‌تى به‌لاوه بنێن و هاوهه‌ڵوێست بن له داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. دۆخى سه‌ختى دارایى هه‌رێم به‌رئه‌نجامى چه‌ندین هۆکارى سیاسى و مێژووییه. ئه‌مه جیا له بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له لایه‌ن حکومه‌تى عێراق و قه‌یرانى دارایى جیهانی، به‌ڵام ئه‌م دۆخه سه‌خته نابێ بکرێته که‌ره‌سته‌ى ململانێى سیاسى و یه‌کترشکاندن و په‌رته‌وازه‌کردن و دابڕاندنى ناوچه‌کانى هه‌رێم له یه‌کتر له ژێر ناوى جۆراوجۆر. له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا، به راشکاوى ئاماژه به‌وه دراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کار ده‌کات بۆ چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیداریى پارێزگاکان، که گونجاو بێت له گه‌ل سیسته‌مى یاسایى و کارگێڕى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تى به پێى یاسا و له ژێر چاودێرى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت، دابه‌ش ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکرێت له ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و سه‌رهه‌ڵدانى فره‌چه‌شنى ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ى داموده‌زگاکانى هه‌رێم. بۆیه ئێمه له گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیه‌تى کارگێڕین، به‌مه‌رجێک له چوارچێوه‌ى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمدا بێت. ئێمه هه‌موو تواناکانمان چڕکردووه‌ته‌وه بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانى هاووڵاتییان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له نۆ مانگى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌میشدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه و ته‌نیا مووچه‌ى مانگێک دواکه‌وتووه. چه‌ندین بڕیاریشمان ده‌رکردووه بۆ سووککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى به هۆى رێکاره‌کانى خۆپارێزى زیانمه‌ند بوون. به‌ڵام بێگومان ده‌بێت خۆمان له گه‌ڵ هه‌ر دۆخێکى نه‌خوازراودا، که دێته پێش بگونجێنین. به‌پێى داهات و توانا داراییه‌کانى هه‌رێم پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه داناوه و بودجه و خه‌رجیى داموده‌زگاکانى هه‌رێم و مووچه‌خۆران رێکده‌خه‌ینه‌وه و ره‌چاوى یاساى چاکسازى په‌یوه‌ست به‌م بواره ده‌که‌ین. هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست: له گوتارى ده‌ستبه‌کاربوونم له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌م به‌وه‌دا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزاره، که بڕى 27 ملیار دۆلاره، به‌شێکى زۆرى ئه‌و قه‌رزانه‌ش له ئه‌ستۆى حکومه‌تى فیدراله، به هۆى نه‌ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانى پێشووى عێراق، هه‌ربۆیه‌شه به‌داخه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى هیچ یه‌ده‌گ و پاشه‌که‌وتێکى دارایى نییه، که‌واته ئیمه ته‌نیا پشت به‌و سه‌رچاوه داراییانه ده‌به‌ستین که مانگانه دێته به‌رده‌ستمان، ئه‌مه‌ش واده‌کات له هه‌ر قه‌یرانێکى دارایى رووبه‌ڕووى کێشه ببینه‌وه. ئه‌م راستییه‌ش زۆربه‌ى خه‌ڵکى شاره‌زا لێى ئاگادارن و شتێکى شاراوه نییه، که‌چى به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌و راستییانه و هه‌موو پرسه سیاسى و نیشتمانییه‌کان پشتگوێ ده‌خرێن و ته‌نیا باسى مووچه ده‌کرێت، له کاتێکدا هه‌مووشمان ده‌زانین سه‌رچاوه‌کانى مووچه چین. بۆ ئاگادارى ئێوه‌ى به‌ڕێز، کاتێک داهاتى مانگانه‌ى فرۆشتنى نه‌وت 700 ملیۆن دۆلار بوو، له‌م بڕه داهاته زیاتر له 400 ملیۆن دۆلارى بۆ تێچووى ده‌رهێنانى نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان خه‌رجکراوه و ئه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 300 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌روه‌ها ته‌نیا 383 ملیۆن دۆلاریش وه‌ک به‌شه بودجه‌یه‌ک له به‌غدا ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به‌شى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى نه‌ده‌کرد و ناچار رێژه‌یه‌کى به‌رچاوى داهاتى ناوخۆش وه‌ک ته‌واوکه‌رى پێوستیى مووچه خه‌رج کراوه. وێڕاى ئه‌مه‌ش خه‌رجیى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه‌کان له داهاتى ناوخۆ دابین کراوه و ئینجاش مانگانه 60 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هه‌بووه. ئێستاش نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیوه، بۆ نموونه له مانگى رابردوودا کۆى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت که بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 30 ملیۆن دۆلار بووه، داهاتى ناوخۆش نزیکه‌ى 60 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى له به‌غداش دێت دواکه‌وت. بێگومان ئه‌م دۆخه سه‌خته داراییه، نه‌ک هه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو هه‌موو جیهانى گرتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتیشى تووشى داڕمانى دارایى کردووه. ئاشکرایه له خه‌رجکردنى داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا، نادادپه‌روه‌رییه‌کى زۆر و بێ پلانى هه‌بووه 80%ى داهاتى هه‌رێمى کوردستان بۆ مووچه‌خۆران ته‌رخانکراوه، مووچه‌خۆرانیش 20%ى دانیشتووانى هه‌رێمن. ئه‌م رێژه‌یه‌ى مووچه‌خۆران به پێى ستاندارده باوه‌کان چه‌ندین به‌رابه‌رى پێداویستییه‌کانى هه‌رێمه. له باشترین بارودۆخى داراییدا، له بودجه‌ى هه‌رێم 15%ى بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارى ته‌رخان کراوه و ته‌نیا که‌متر له 5% بودجه بۆ په‌ره‌پێدانى وڵات ده‌مێنێته‌وه. له‌م دابه‌شکارییه ناته‌واوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمدا، هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاینده و نه‌وه‌کانى داهاتوو نه‌کراوه. بێگومان ئه‌م وڵاته ته‌نیا به مووچه‌دان پێشناکه‌وێت، به‌ڵکو پێویستیمان به ژێرخانێکى پته‌وتر هه‌یه. ناکرێ هاووڵاتى مووچه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ئاو و کاره‌باى نه‌بێت، قوتابخانه‌ى باشى نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌بێت، ڕێگه‌وبانێکى باشترى نه‌بێت، به گشتى کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌بێت. حوکمڕانى ته‌نیا دابه‌شکردنى مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه به هاووڵاتى و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه، بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێک گه‌ر له دۆخێکى باشى ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌کانمان بۆ مووچه ته‌رخان بکرێت، پێویسته به‌شێکى به‌رچاوى بودجه بۆ پێشخستنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و ژێرخانى ئابوورییمان بێت. هیچ حکومه‌تێک ناتوانێت ته‌واوى هاووڵاتیانى له سیسته‌مى ئیداریدا دابمه‌زرێنێت و مووچه‌یان بۆ دابین بکات، به‌ڵکو ته‌نیا به پێشخستنى ژێرخانى ئابووریمان و په‌ره‌پێدان به وه‌به‌رهێنان، ده‌رفه‌تى کارى زیاتر ده‌ره‌خسێندرێن، که‌واته ده‌بێت داهات و سه‌رمایه‌ى وڵات له‌م ئاراسته راست و ڕه‌وایه‌دا خه‌رج بکرێت. ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه پلانمان بۆ ده‌رچوون له‌م سیسته‌مه داراییه‌ى ئێستا هه‌بێت. ئه‌مه بڕیارێکى ئاسان نییه، به‌ڵام بۆ هه‌رێم بڕیارێکى چاره‌نووسسازه له نێوان دوو ڕێگه‌ى پێشکه‌وتن و پاشکه‌وتندا. ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى گه‌شتر بۆ هه‌رێم زۆر گرنگه و نابێت ببێت به که‌ره‌سته‌ى ململانێ و موزایه‌ده‌ى سیاسی. هاونیشتمانیانى به‌ڕێز: ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئێستا که به پێى پێشبینى شاره‌زایان ره‌نگه تا ماوه‌یه‌کى دیکه‌ش به‌رده‌وام بێت. له هه‌موومان ده‌خوازێت هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ تێپه‌ڕاندنى و سووککردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتییانى که‌مده‌رامه‌ت. لێره‌دا دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، حکومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه، پلانى دابینکردنى ئاسایشى خۆراک و ده‌رمانى دانا، هه‌ر به‌پێى ئه‌و پلانه له کۆگاکانى حکومى و که‌رتى تایبه‌ت، لانیکه‌م تا کۆتایى ئه‌مساڵ پێداویستى خۆراک و ده‌رمان دابین کراوه و کێشه‌ى خۆراک و ده‌رمان له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا دروست نابێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى به تایبه‌ت له بوارى خۆراک و ده‌رمان به‌رده‌وامه. هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا حکومه‌تى هه‌رێم جیا له به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاووڵاتیان، له ماوه‌یه‌کى نزیکدا، ده‌ست ده‌کات به دابه‌شکردنى خۆراک به سه‌ر خانه‌واده که‌مده‌رامه‌ته‌کان. ئێمه له هه‌رێمدا زوو ده‌ستمان به رێکاره‌کانى خۆپارێزى کرد، چونکه خۆپارێزى باشترین چاره‌سه‌ره. سوپاسى پێگیرى و پابه‌ندبوونتان ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا هه‌ست ده‌کرێت پابه‌ندبوونه‌کان سستیى تێکه‌وتووه، ئێمه له سه‌ختیى بار و گوزه‌رانتان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت بزانین له هه‌موو جیهاندا مه‌ترسیى ئه‌م په‌تایه به‌رده‌وامه، ده‌بێت رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ئاستى تاکدا، وه‌ک به‌کارهێنانى ده‌مامک و شوشتنى ده‌ست و خۆ دوورگرتن له قه‌ره‌باڵخى به‌رده‌وام بێت. هه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌رپرسیار ده‌بێت له دروستکردنى مه‌ترسى له سه‌ر خۆى و که‌سوکارى و هه‌موو هاووڵاتییان. به شایه‌تى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و خه‌ڵکێکى زۆر، ئه‌زموونى حکومه‌تى هه‌رێم له جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزیى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌وڵانه که‌مبایه‌خ و ناشرین بکه‌ن. سه‌ڕه‌ڕاى هه‌موو ئه‌و قه‌یران و فشارانه‌ى رووبه‌ڕووى حکومه‌تى هه‌رێم بوونه‌وه، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنادا، نموونه‌یه‌کى زۆر سه‌رکه‌وتووى نیشاندا .لێره‌دا ئێوه‌ى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، که حکومه‌تى هه‌رێم له هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر له خه‌مى ژیان و بژێوى ئێوه دایه، بۆیه هیوادارم نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى دروشم و پڕوپاگه‌نده‌ى ناڕاست و ناواقیعی. ئێمه گوێ له هه‌موو ره‌خنه و تێبینیه‌کانى ئێوه ده‌گرین و داواکارییه واقیعى و مه‌نتیقییه‌کانیش له به‌رچاو ده‌گرین و لێیان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پێویسته ئێوه‌ش تێگه‌یشتنى ته‌واوتان بۆ ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئێستا هه‌بێت. سوپاسى خۆڕ‌اگرى و قوربانیدانتان ده‌که‌م و دڵنیاشم به پشتیوانى خواى گه‌وره و ئێوه‌ى به‌ڕێز، ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ش تێده‌په‌ڕێنین و کوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، ئه‌و کاته‌ش شه‌ریکى سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کان زۆر ده‌بن. له کۆتاییدا دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت و داواتان لێده‌که‌م پابه‌ندبن به خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، چونکه خۆپارێزى ئه‌رکێکى نیشتمانیى و ئایینى و مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر پارێزراو و ته‌ندروست بن.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان رایگه‌یاند، به‌پێى رێکاره خۆپارێزییه‌کان به‌رامبه‌ر کۆرۆنا ناتوانرێت نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجامبدرێت، باشتروایه به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بدرێت. عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له سه‌رده‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنادا که له مزگه‌وته‌کان قه‌ده‌غه‌کراوه، له روانگه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه ئاسانکارى له‌م پرسه‌دا کراوه و نوێژخوێنان ده‌توانن نوێژى جه‌ژن به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" موسڵمانان ده‌توانن به‌ته‌نها یان به کۆمه‌ڵ نوێژى جه‌ژن ئه‌نجام بده‌ن" ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که: بسم الله الرّحمن الرّحیم حوکمى شه‌رعى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى هه‌بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا (کۆڤید -19) پرسیارى زۆر ده‌کرێ ده‌رباره‌ى چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کانى به‌هۆى ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵاى کۆرۆناوه داخراون و نوێژیان تێدا ئه‌نجام نادرێ. وه‌ڵامه‌که ئه‌مه‌یه: سوپاس و ستایش بۆ خواى گه‌وره درود و صه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا و له‌سه‌ر خانه‌واده‌و هاوه‌ڵانى و شوێنکه‌وتووانی، پاشان: یه‌که‌م: به‌دڵنیایى که نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که (ره‌مه‌زان و قوربان) لاى زۆرینه‌ى فیقهناسان سوننه‌تێکى موئه‌ککه‌ده، له‌نێویشیاندا مالیکى و شافیعییه‌کان، به‌ڵام فیقهناسانى حه‌نه‌فى واده‌بینن که واجبه، ئه‌مه‌ش پله‌یه‌کى باڵاترى هه‌یه له سوننه‌تێک که کردنى ویستراوه‌و زۆرباشه (مستحبه)، پله‌ى له خوار فه‌رزه‌وه‌یه. حه‌نبه‌لییه‌کان واده‌بینن فه‌رزى کیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێ که‌س هه‌ستن به ئه‌نجامدانى ئیتر فه‌رزه‌که له سه‌رشانى خه‌ڵکانى تر نامێنێ(1) نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که له سروت و په‌رستشه گه‌وره‌کانى ئیسلامن، هه‌مووان پیاوان و ئافره‌تان به‌شدارده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که له حاڵه‌تى سوڕى مانگانه‌دان بۆیان هه‌یه به‌شدارى بکه‌ن تیایدا..(2) کاته‌که‌ی: له‌دواى هه‌ڵاتنى خۆره له رۆژى جه‌ژن و به‌رزبوونه‌ى به‌ڕاده‌ى (ڕم)ێک، یان دوو (ڕم)، واته دواى 15 خوله‌ک له هه‌ڵاتنى خۆر، کاتى ته‌واوبوونى ماوه‌که‌شى به 20 خوله‌که له‌پێش کاتى نوێژى نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر هاتوو کاته‌که‌شى تێپه‌ڕى بێت ئه‌وا دروسته به کۆمه‌ڵ یان تاک تاک ئه‌نجامبدرێ. شوێنه‌که‌ی: هه‌موو شوێنێکى پاکوخاوێن نوێژى تێدا ده‌کرێ ئیتر مزگه‌وت بێت یان هه‌ر شوێنێکی‌تر. چۆنێتى ئه‌نجامدانی: فیقهناسانى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لى ده‌ڵێن واجبه که ده‌بێ نوێژى جه‌ژن به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجامبدرێ، لاى مه‌زهه‌به‌کانى تریش به تاک ده‌کرێ، رکاتى یه‌که‌م به حه‌وت الله أکبر (یان که‌متر) ده‌ستپێده‌کات و رکاتى دووه‌میش به پێنج یان سێ الله أکبر ده‌ستپێده‌کات. چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌کانى گردبوونه‌وه تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه: ده‌کرێ له حاڵه‌تى بوونى ئه‌م به‌ڵایه‌دا نوێژى جه‌ژن له‌ناو ماڵه‌کاندا ئه‌نجامبدرێ، باشتر وایه‌و راستتر دروستتره که به کۆمه‌ڵ بکرێ، ئه‌وکات له‌نێو ئه‌و نوێژخوێنانه‌دا کامیان قورئانخوێندنى باشتره ببێته پێشنوێژ و نوێژى جه‌ژنیان بۆ بکات، له رکاتى یه‌که‌مدا له‌دواى الله أکبر ى ده‌ستپێکردن شه‌ش الله أکبر ده‌کات، پاشان سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، له رکاتى دووه‌میشدا له سه‌ره‌تاوه پێنج الله أکبر ده‌کات ئینجا سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، دواى ته‌واوبوونى نوێژه‌که وتارێکى کورت و پڕمانا ده‌خوێنێته‌وه. له کتێبى پوخته‌ى (اڵام) ى مه‌ده‌نى فیقهناس که له پێشه‌وا شافیعییه‌وه ده‌یگوێزێته‌وه هاتووه ده‌ڵێ: (نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که به شێوه‌ى تاک له ماڵه‌که‌یدا ده‌کات، رێبوار و ئافره‌تیش هه‌روه‌ها.....)، فیقهناسانى مالیکى و حه‌نبه‌لیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، که ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژى جه‌ژنى له‌گه‌ڵ ئیمامه‌که‌دا له‌ده‌ستچوو ئه‌وا بۆى هه‌یه به کۆمه‌ڵ یان به ته‌نها خۆى ئه‌نجامیبدات، ئیبن قودامه له کتێبى (المغنی)دا ده‌ڵێ: (ئه‌و خۆى سه‌رپشکه‌و ئازاده ده‌توانێ به ته‌نیا بیکات، ده‌شتوانێ به کۆمه‌ڵ نوێژه‌که بکات). به‌م پێیه ئه‌وا سوپاس بۆ خواى گه‌وره مه‌سه‌له‌که فراوانیى و ئاسانکاریى تێدایه، که‌واته قورسى مه‌که‌ن له‌سه‌ر خۆتان، بۆیه له حاڵه‌تى قه‌ده‌غه‌ى گردبوونه‌وه‌کان و داخستنى مزگه‌وته‌کان باشتره وایه نوێژه‌که به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجامبدرێ، با هه‌مووان له خواى گه‌وره بپاڕێینه‌وه ئه‌م به‌ڵایه له‌سه‌رمان هه‌ڵبگرێ تا بگه‌ڕێینه‌وه ناو مزگه‌وته‌کانمان و سروت و په‌رستشه‌کانمان تیایاندا ئه‌نجامبده‌ین، اللهم ێ‌مین وصلى الله على سیدنا محمد وعلى ێ‌له وصحبه وسلم نوسینی: ئاتاج به به‌زه‌یى په‌روه‌ردگاری پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان 1 - سه‌یری: بدائع الصنائع (1/274-275)، هه‌روه‌ها الهدایه (1/60)، المجموع للنووى (أ/503)، المغنى لإبن قدامه (2/304)، الإنصاف (3/316)، والموسوعه الفقهیه الکویتیه (27/240) بکرێ. 2- سه‌یرى صه‌حیحى بوخارى فه‌رمووده‌ى ژماره (324)، موسلیم فه‌رمووده‌ى ژماره (390) بکرێ.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى ئه‌مشه‌و په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و له به‌شێکی دیکه‌یدا باسى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى کرد‌و وتى:" حکومه‌تى هه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره"، به‌ڵام باسى ورده‌کارى قه‌رزه‌کانى نه‌کرد و ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌شى کۆتایى په‌یامه‌که‌یدا وتى:" حکومه‌ت 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌م دابه‌شکارییه ناته‌واوه‌ى له بودجه‌ى هه‌رێمدا هه‌یه هۆکارى به‌شێکى قه‌یرانه‌که‌ى ئێستایه". ناوبراو وتیشى:"ناکرێ هاووڵاتى ئاو و کاره‌باى نه‌بێت، قوتابخانه‌ى باشى نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌بێت، ڕێگه‌وبانى نه‌بێت، به گشتى کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌بێت." ئه‌مه‌یش له کاتێکدا که هاوڵاتى ته‌نانه‌ت مووچه‌که‌یشى نییه. هاوکات، مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که نابێت ٪80ى بودجه بۆ ٪20ى مووچه خۆران بچێت، وتیشى:" حوکمڕانى ته‌نیا دابه‌شکردنى مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه به هاووڵاتى و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه، بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێک گه‌ر له دۆخێکى باشى ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌کانمان بۆ مووچه ته‌رخان بکرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک. ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: به‌رێز رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، لێدوانى داوه گوایه به‌رێز ( ئاوات شێخ جه‌ناب) وه‌زیرى دارایى و ئابورى رێگرى کردوه له‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌کانى سلێمانى داتا‌و زانیارى داھات بده‌ن به لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زی. به پێویست و گرنگمان زانى ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕاى گشتى لێ ئاگاداربێت: ١- لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌پێى یاسا به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى نه‌ناسێنراوه، تاوه‌کو ھاوکارى پێویستى بکات و زانیارى بداتێ. ٢- به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک، چونکه به‌پێى یاساى پارێزگاکانى ھه‌رێمى کوردستان ژماره (٣)سالى ٢٠٠٩ ھه‌موارکراو پاڵپشت به بڕگه‌کانى ماده‌ى ٦ پێویسته نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تمان بکرێت و ھه‌ماھه‌نگى دروست بکرێت، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانى کوردستان که به‌رزترین ده‌زگاى یاسادانان و چاودێرییه به‌ھه‌مان ڕێسا کارده‌کات، واته ئه‌بوایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ھه‌مان ئاراسته بجوڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌ماھه‌نگى بکرێت، (به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم (سلێمانى )ئه‌م رونکردنه‌وه‌ى بۆ لیژنه به‌رێزه‌که‌تان داوه که داواکاریه‌که‌تان داوایه‌کى نایاساییه). ٣- جێگاى سه‌رسوڕمانه که ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاگادارنه‌بێت که‌ته‌واوى زانیارى له‌سه‌ر داھات و خه‌رجى له خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ( سلێمانى ) نیه‌و خه‌زێنه‌کان ته‌نھا ئاگادارى خه‌رجیه مه‌ڵبه‌ندیه‌کانن و زانیارى ورد‌و دروستیان لانیه. ٤- پرسى لامه‌رکه‌زى له دوتوێى به‌رنامه‌ى حکومه‌تدایه که ھى ھه‌مو لایه‌نه‌کانه به‌تایبه‌ت سێ لایه‌نى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت، بۆیه نه‌داھێنانێکى نوێیه‌و لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکارى به‌رنامه‌که‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، واته ھه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت. ٥- ئه‌نجومه‌نه به‌رێزه‌کانى ھه‌رسێ پارێزگاى ھه‌ولێر و سلێمانى و دھۆک گه‌واھى ئه‌وه ئه‌ده‌ن که به‌رێز وه‌زیرى دارایى و ئابورى داکۆکیکارێکى سه‌رسه‌ختى پره‌نسیپى لامه‌رکه‌زیه و ھه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له کاره له پێشینه‌یه‌کانى به‌رێزیانه.