حکومه‌ت له به‌رژوه‌ندى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى گشتى حکومه‌تى عێراق چه‌ند بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد و رایگه‌یاند، هه‌ر پزیشک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا ببێت و گیان له‌ده‌ستبدات، به موچه‌ى ته‌واوى خۆى خانه‌نشینى بۆ که‌س و کارى ده‌بڕدرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا سه‌باره‌ت ڕێوشوێنه‌کانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا، ڕێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ى ئۆکسجین له خاڵه سنورییه‌کانه‌وه بدرێت و ڕێگه‌ش به ژماره‌یه‌ک له تاقیگه ئه‌هلییه باوه‌ڕپێکراوه‌کان بدرێت پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها بریاریشیدا که" هه‌ر پزیشک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا ببێت و گیان له‌ده‌ستبدات، به موچه‌ى ته‌واوى خۆى خانه‌نشینى بۆ که‌س و کارى ده‌بڕدرێته‌وه".
حکومه‌تى عێراق بڕیاریشیدا، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له کاتژمێر 7ى ئێواره‌وه بۆ 6ى به‌یانى جێبه‌جێ بکرێت و بودجه‌ى پێویستیش بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج بکرێت.
هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق، وه‌زاره‌تى ناوخۆ و کارمه‌ندانى پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کانیشى راسپاردووه، ڕێنماییه‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێ بکه‌ن و له ئه‌رکه‌کانیان که‌مته‌رخه‌مى نه‌که‌ن.
به‌پێى دوایین ئاماره‌کان تا ئێستا 47 هه‌زار و 151 که‌س له عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش هه‌زار و 839 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22 هه‌زار و 974ى دیکه‌ش چاکبوونه‌ته‌وه.