لە ساڵ ڕۆژی راگواستنی قەڵادزێدا

3 مانگ لەمەوپێش



 سابیری سه‌ندیكا له‌ ئه‌مریكا

لەرابردوودا پشدەر بەگشتی و شاری قەڵادزێ، بەتایبەتی لە گشت شۆڕشەکاندا، ھەمیشە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و ئابووریی بووە بەپێی ھەڵکەوتەی جوگرافی لە باشووری کوردستان، ھەر ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆیی ھەبووە لەسەر دانیشتووانی ئەم ناوچەیە و زەمینەی کارکردنی لەکایەی سیاسەت و ئەدەب و ھونەر و فەرھەنگدا فراوانتر کردووە و دانیشتوانی ئەم سنوورە بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشکی شێریان بەرکەوتووە لە خەبات و خۆڕاگریی و قوربانیدان کە مێژوو تۆماری کردوون، بۆیە ھەمیشە نەیارانی گەلەکەمان ئەم ناوچەیەیان بە ناوەندێکی مەترسیدار زانیووە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان کە بەداخەوە رژێمی بەعس لە ٢٦/٦/١٩٨٩ دەستیکرد بە راگواستنی شاری قەڵادزێ و دەڤەری پشدەر بەگشتی.

راگواستن زامێکی ئەوەندە گەورەیە کە ھەرگیز سارێژ نابێت و شوێنەوارەکانیشی بۆ ھەمیشە بەجەستەی ماندوو و شەکەتی ئەم دەڤەرەوە دەمێنێتەوە. راگواستن بوو بە ھۆکاری ئەوەی کە بەدەیان نووسەر و ھونەرمەند و سەرمایەدار و کەسایەتی و سیاسیی ئەم شارە پەرتەوازەبن بەسەر شارەکانی ترداو تەنیا جارجار بەشداربن لە بۆنە خۆش و ناخۆشەکانی ئەم سنوورەدا .. جگە لەوەش چەندین کاردانەوەی تری نەرێنی لێکەوتۆتەوە کە چارەسەرکردنیان زۆر ئەستەمە.

حکومەتی عیراق ١٠٠ هەزار كوردی ئاگاداركردۆتەوە كە شارەکەیان جێبهێڵن سوپای عیراق شارێكی كوردی گەمارۆ دەدات كە دانیشتوانەكەی نزیكەی (100,000) كەسن و (17) رۆژ مۆڵەتی داوەتە خەڵكەكە تا شارەکە بەجێبهێڵن، چونكە لەگەڵ زەوی تەختی دەكات, حكومەتی عیراق وا لە كوردەكان دەڕوانێت كە كەمینەیەكی یاخیبوون، بۆیە بڕیاری داوە سەرجەم دانیشتووانی باكووری شاری قەڵادزێ بگوازێتەوە بۆ باشووری وڵات. سەدام حوسێن دەڵێت: جولەکە رقیان لە من و عەبدوالناسر بوو، هەروەها رقێکی تریان لەعیراقە، چونکە لە سەردەمی نەبوخود نەسڕ و بابل لەو سەردەمەدا دیلە جوولەکەکانیان بەرەو بابل برد، مەناحیم بیگن-ی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسڕائیل وەک رقێک لە عیراق ساڵی ۱۹۸۱ هێرشی کردە سەر کورەی ئەتۆمیی عیراق کە ناونرابوو بابل وەک وەبیر هێنانەوەیەک کە لە عیراقدا نزیکەی پێنج هەزار ساڵ بەرلە ئێستا بەرامبەر جولەکە کراوە.

لە رۆژی هەینی وتاربێژی مزگەوتی گەورەی شارەکە مەلا محەمەد دەڵگەیی چاوی بە سەرۆك كۆمار دەكەوێت، بەڵام سەدام حسێن رەتیکردەوە كە بڕیارەکە هەڵبووەشێنێتەوە, خەڵکەكە نازانن بۆ چ شوێنێك رادەگوێزرێن, مەترسییەكان لەوەدایە كە لەوانەیە بۆ ناوچە بیابانییەكان دووربخرێنەوە, مەلا دەڵگەیی دەڵێت لەوانەیە لە خێمەدا نیشتەجێ ببن لە نزیك سنووری كوێت, هەروەها هەندێک سەرچاوە رایانگەیاندووە لەو باوەڕەدان راگواستنەكە بۆ دوو كەمپ بێت لە نزیك سلێمانی و هەولێر و كەمپێك لە نزیك شاری تكریت. لەکاتی راگواستنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و ئاوەدانییەکانی تری دەڤەری پشدەر لە ساڵی ١٩٨٩ دا کە دەبوایە بە تایبەتی خەڵکی شاری قەڵادزێ بە پارەی خۆیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بە کرێ بگرن و بە زۆرەملێ رووبکەنە ئۆردوگا زۆرەملێکانی سلێمانی و هەولێر ! لای من بۆ خۆشەویستی شارەکەم قه‌ڵادزێ دەڵێم جوانی شار ئەدەب و هونەرو وەرزش … لایەنە كوردایه‌تی و رۆشنبیری و ئەدەبییەکانە سەردەمی بەعس ئەوانە هەموو لە برەودابوون، ئێستا شارێکی فەرامۆش کراو و بێ ناز، هەموومان دەزانین هۆکەی چییە و کێ تاوانبارە، بۆیە دەڵێم با رژێمی بەعسمان بیرنەچێتەوە کە شارەکەمانی کاول کرد. نەفرەت لەوانەش بکەین کە دەرگاکانی رۆشنبیریی و هونەریان لە شاردا داخست .

هەڵوێست و ناوبانگی مەلا محەمەد دەڵگەیی مەلا دەڵگەیی كە ناوبانگی دەركردووە به‌ دژایەتی كردنی كیمیابارانی شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رایگەیاندووە ئامادەیە بۆ مردن نەوەك رازی بێت بە وێران كردنی شارەكەی. ساڵ هات و ڕۆیشت بەڵام هێشتا بەشێک لە قەڵادزێ هەر کەلاوەیە و وەکو خۆی ماوەیەوە، بەڵام لای من کەلاوەکانیش جوانە، چونکە دنیایەک بیرەوەریم لەگەڵ شوێنی کەلاوەکان و قەڵادزێی جاراندا هەیە، بەڵام نیگەرانم لەوەی وەک پێویست ئاوڕ لە قەڵادزێ نەدراوەتەوە و حکومەتی کوردستان و حزبە کوردییەکان بەگشتی کەمتەرخەم و بێ وەفا بوون بەرامبەر بەو شارە کە لانکەی شۆڕش و خەباتی هەموو قۆناغەکان بووە و رووخاندنەکەشی باجی ئەو هەڵوێستانەی بوو.

Email.: [email protected]

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار