دواى وه‌رگرتنى موچه پزیشکان بایکۆتیان شکاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پزیشکانی سلێمانی بڕیاریاندا لە سبەینێوە یەکشممە بایکۆتی دەوام بشکێنن و بگەڕێنەوە ناو نەخۆشخانەکان.
لە نووسراوێکدا سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی سلێمانی کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و رایانگەیاندووە،"وەک هەستکردن بە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بڕیارماندا بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆی رابگرن و لە سبەینێوە ٥-٧-٢٠٢٠، بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان".
راشیانگه‌یاندووه" ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نیا له‌به‌ر خه‌ڵک و ئه‌و بارودۆخه خراپه‌یه که ئێستا پارێزگاى سلێمانى تێدایه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار