رۆژئاڤا کرایه‌ یەک سیستەمی هاتووچۆ و گواستنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دەستەی ئیدارەی ناوخۆ و ژینگە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی گواستنەوە لە شار و شارۆچکەکانی رۆژئاڤای کوردستان کۆبوونەتەوە و کۆتاییان هێناوە بە دواین رەشنوس بۆ دروستکردنی یەک سیستەمی هاتووچۆ و گواستنەوە لە هەرێمەکەدا.

دەستەی ئیدارەی ناوخۆ و ژینگە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، یاساکە ئاسانکاری بۆ شێوازی گواستنەوە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری دەکات و میکانیزمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکانیشی دیاریکردوە.

ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکان دەکات و لەلایەن ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبردرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار