کونسوڵى نوێى ئه‌مریکا له هه‌رێم بناسه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێگه‌ى فه‌رمى کونسوڵى ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌کاربوون و له چه‌ندین وڵاتى دیکه کاریان کردووه.
کونسوڵى ئه‌مریکا له هه‌رێم رایگه‌یاندوه"زۆر خۆشحاڵین به پێشوازیکردن له کونسوڵى گشتى نوێ ڕۆب وۆڵه‌ر و جێگره‌که‌ى که‌یتى کایزه‌ر. هه‌ردووکیان به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌زموونى ئاشنابوون به کلتورى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و له هه‌مان کاتیش‌دا به ئاڕاسته و شێوازى مانادار و به هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ده‌بن له بونیادنان له‌سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌کانى نێوانمان له ئاشتى و ئاساییش و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوری".
داواشى له هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کردوه ئه‌و شتانه‌ى پێیان باشه کونسوڵى گشتى نوێ و جێگره‌که‌ى له ماوه‌ى کارکردنیان له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى بده‌ن به کۆمێنت بۆمان بنووسن.
چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ژیانى کونسوڵى گشتى نوێ و جێگره‌که‌ی:
ڕۆب واڵه‌ر وه‌کو کونسوڵى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له #ھه‌ولێر
له رێکه‌وتى ١ ته‌موزى ٢٠٢٠ ده‌ست به‌کاربوو. به‌ڕێز واڵه‌ر, که ئه‌ندامێکى پیشه‌گه‌ره له دپلۆماتکارانى پێشکه‌وتوو, پێشتر وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى کاروبارى عێراق وجێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به وه‌کاله‌ت بۆ کاروبارى عێراق و ئێران خزمه‌تى کردووه. پێش کارکردن له نوسینگه‌ى #عێراق, به‌ڕێز واڵه‌ر له ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٨ دا وه‌کو راوێژکارى کاروبارى سیاسى و ئابوورى له نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێف خزمه‌تى کردووه و ساڵى کۆتایى وه‌کو جێگرى سه‌رۆکى نێرده به‌وه‌کاله‌ت کارى کردووه. له ساڵى ٢٠١٢-٢٠١٥ کونسوڵى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى #ئه‌مه‌ریکا بووه له دوبه‌ی. له ساڵى ٢٠١١-٢٠١٢ وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ئوردن له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى خزمه‌تى کردووه. له کاره‌کانى تر‌ى خزمه‌تى دپلۆماسیدا ده‌ره‌وه‌دا له #پاریس و #به‌غداد و ئۆرشه‌لیم و په‌یمانگاى خزمه‌تگوزارى دپلۆماسى له تونس و جه‌دده کارى کردووه. له ساڵى ٢٠١٠ خه‌ڵاتى جه‌یمس کلیمێنت ده‌نى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاى پێ به‌خشراوه بۆ دپلۆماتکاره نایابه‌کان که له ناوه‌ڕاستى ته‌مه‌نى پیشهییاندان. به‌ڕێز واڵه‌ر بڕوانامه‌ى دکتۆراى له دیراساتى ووڵاتانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا ھه‌یه له کۆلێژى کینگز له زانکۆى له‌نده‌ن و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له دیراساتى رۆژھه‌ڵاتى نزیکدا له زانکۆى بریگهم یۆنگ به پله‌ى نایاب به‌ده‌ستھێناوه. به‌ڕێز واڵه‌ر زمانى عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسى و ئیسپانى ده‌زانێت.
کاترین کایزه‌ر، جێگرى به‌رپرسى یه‌که‌م (جێگرى کونسوڵى گشتی):
کاترین (که‌یتی) کایزه‌ر له مانگى ٧ ى ٢٠٢٠ وه‌ک جێگرى کونسوڵى گشتى ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. پێش هه‌ولێر له‌م پۆست و شوێنانه کاریکردووه: له ساڵى ٢٠١٨ وه وه‌ک جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ئۆفیسى #میسێ و له مانگى ٦ ى ٢٠١٩ ه‌شه‌وه وه‌ک به‌ڕێوبه‌رى ئۆفیسه‌که به وه‌کاله‌ت؛ ڕاوێژکارى ئابورى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له #تونس؛ سه‌رۆکى به‌شى ئابورى و سیاسى له ئۆفیسى ده‌ره‌کى #لیبیا؛ به‌رپرسى سیاسى و سه‌ربازى له هۆبه‌ى میسڕ؛ به‌رپرسى به‌شى کاروبارى گشتى له له‌هۆر، #پاکستان؛ به‌رپرسى به‌شى سیاسى له عه‌مان، #ئوردون؛ هه‌روه‌ها به‌رپرسى به‌شى ڤیزه له ئۆساکا، #یابان. که‌یتى پێش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بکات به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌کو مامۆستا و رێکخه‌رى پڕۆگرامه‌کانى مۆزه‌خانه و دیزاینه‌رى چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندى وێنه کاریکردووه و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له ئه‌نترۆپۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه له زانکۆى #فلۆریدا به‌ده‌ستهێناوه و بڕوانامه‌ى ماسته‌ریشى له خوێندنه یابانیه‌کان له سکوڵى خوێندنه ئه‌فریقى و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له زانکۆى له‌نده‌ن هه‌یه و به ئاستى جیاواز زمانه‌کانى #یابانى و #عه‌ره‌بى ده‌زانێت. که‌یتى وهگرى خه‌ڵاتى "ده‌بڵیو ئاڤه‌ڕێڵ هاریمه‌ن دیسێنت"ه بۆ ساڵى ٢٠١٠ که له لایه‌ن ڕێکخراوى خزمه‌ته بیانیه‌کانه‌وه ده‌به‌خشرێت.