پاسداران حوکمى ئێران‌و به‌شێک له‌ناوچه‌که‌ ده‌کات

حه‌شدى شه‌عبى عێراق له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى سوپاى پاسداراندا مامه‌ڵه‌ ده‌کات‌

3 ساڵ لەمەوپێش



 

 

هاوڵاتى

 

کۆمارى ئیسلامى ئێران لهڕۆژى حوکمڕانیى بهسهر ئهو وڵاتهدا بیرى لهباڵێکى سهربازیى بۆ پاراستنى خۆى بهناوى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) کردوهتهوهو ئێستا ئهو باڵه پهلوپۆى بۆ وڵاتانى وهک عێراق و سوریاو لوبنان و یهمهن هاویشتووه.

لهشێوازى دامهزراندن و بهڕێوهبردنى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) دهردهکهوێت ئهو سوپایه لهبنهمادا حکومهتێکه لهناو حکومهتى ئێران و بگره وڵاتانى دیکهش، چونکه بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى سوپاى پاسداران "ئهرکى سهرهکیى ئهو هێزه چهکدارییه پارێزگارییه لهبهرژهوهندییهکانى دهسهڵاتى ئیسلامى و کۆمارى ئیسلامى لهئێران و ههر شوێنێک کهپێویست بکات واته ئهو سوپایه سنورێکى روون و ئاشکراى بۆ جموجۆڵهکانى نییهو خۆى دهستکراوه کردووه لهههوڵهکانی".

زۆربهى شارهزایان پێیانوایه ئهو هێزه کهدهبوو سهروهریى خاکى ئێران بپارێزێت، بهڵام ئهمڕۆ بهدهستوهردانهکانى لهوڵاتانى دیکهدا بووهته هۆى ئهوهى سهروهریى خاکى ئێران و وڵاتان بخاته مهترسیى گهورهوه، چونکه لهعێراق هاوشێوهى خۆى دروستکردووه که پێى دهوترێت (حهشدى شهعبی) و لهسوریا هاوشێوهیهکى دیکهى بهناوى (جهیشى وهتهنی) و لهیهمهن بهههموو شێوەیهک هاوکاریى گروپى (ئهنساروڵڵا)ى سهر بهحوسییه شیعهکانى یهمهن دهکات و جگه لهدروستکردنى ئهم هاوشێوانه هاوکاری هێزه چهکدارهکانى (حزبوڵڵا)ى لوبنان  و چهکدارهکانى فهلهستینیش دهکات.

سوپاى پاسداران مێژوویهکى پڕ لهکێشهو ناکۆکیی

روحهڵڵا خومهینى، رێبهرو دامهزرێنهرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دواى سهرکهوتنى بهسهر دهسهڵاتى پاشایهتى لهڕێکهوتی 11ى شوباتى 1979  دواى سێ مانگ و لهڕێکهوتی 22ى نیسانى 1979 بڕیارى دروستکردنى سوپایهکى چهکداریى بۆ پاراستنى (کۆمارى ئیسلامی) لهئێران دهرکردو ئهم بڕیارهشى لهسهرتادا بووه هۆى ناکۆکى لهنێوان ژمارهیهک سیاسهتمهدارو فهرمانده سهربازییهکان.

 بۆیه لهماوهى ساڵێکدا نزیکهى پێنج فهرماندهى ئهو سوپایه یان لابران یان دهستیان لهکارکێشایهوهو دواجار بهفهرمانى خومهینى لهساڵى  1981 یهکێک لهپاسهوانه تایبهتهکانى بهناوى موحسین رهزایی، کهئێستا سهرۆکى ئهنجومهنى دهستنیشانکردنى بهرژهوهندییهکانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه بهفهرماندهى گشتی سوپاى پاسداران دهستنیشان دهکات.

بههۆى دروستبوونى ناکۆکى لهسهر چۆنیهتیى بهڕێوبردن و دهستنیشانکردنى فهرماندهى گشتى سوپاى پاسداران عهلى خامنهیی، رێبهرى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لهسهر راسپاردهى خومهینى بۆ ماوهى چهند مانگێک تاسهرهتاى ساڵى  1980 سهرپهرشتیى ئهو سوپایه دهکات و دواتر خامنهیى بهمهبهستى خۆپاڵهوتن بۆ ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى ئێران دهستبهردارى ئهرکى سهرپهرشتیى سوپا دهبێت.

خامنهیى دواى مهرگى خومهینى لهساڵى  1989 بهڕێبهرى شۆڕشى ئیسلامى لهئێران دهستنیشان دهکرێت و دواتر ههڵدهبژێردرێت و بهپێى گۆڕانکارییهکانى دهستورى ئهو وڵاته لهههمان ساڵداو لهڕیفراندۆم بۆ دهستورى ئێران، عهلى خامنهیى دهسهڵاتى فهرماندهى گشتى هێزه چهکدارهکان و سوپاى پاسدارانى پێدهدرێت.

بهپێى خاڵى یهکهمى پهیڕهوى ناوخۆى سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئهو سوپایه بهفهرمانى رێبهرى کۆمارى ئیسلامى ئهرکى پارێزگارییه لهشۆڕشى ئیسلامى و بهرفراوانکردنى دهسهڵاتى ئیسلامى و ههوڵدهدات بۆ بهدیهێنانى  ئامانج و دهسهڵاتى یاساکانى خوداو لهو چوارچێوهیهشدا ههماههنگى و هاوکاریى هێزه چهکدارهکانى ئێران دهکات.

لهپاسهوانیى خومهینى بۆ پاسهوانى کۆمارى ئیسلامی

موحسین رهزایى کهپێشتر پاسهوانى تایبهتى پارێزگاریى له روحهڵڵا خومهینى بووه لهتهمهنى (27) ساڵیدا بهفهرمانێکى خومهینى و لهسهر بڕیارى لیژنهیهکى سێ کهسى کهئهو لیژنهیهش فهرمانى خومهینیان جێبهجێکردووه لهساڵى  1981 بهڕهسمى دهبێته فهرماندهى گشتى سوپاى پاسداران و بۆ ماوهى زیاتر له (16) ساڵ و تاساڵى  1997 لهو پۆستهدا دهمێنیتهوه و دواتر بهمهبهستى خوێندن دهست لهکاردهکێشێتهوه، بهڵام بهفهرمانى عهلى خامنهیى و عهلى ئهکبهر هاشمى رهفسنجانی، سهرۆک کۆمارى ئهوکاتى ئێران دهکرێته سهرۆکى ئهنجومهنى دهستنیشانکردنى بهرژهوهندییهکانى کۆمارى ئیسلامى و هاوکات دهست بهپڕۆسهى خوێندن دهکاتهوهو دهبێته خاوهنى دکتۆراى ئابوریى لهزانکۆى تاران.

دهستبهکاربوونى رهزایى وهک فهرماندهى سوپاى پاسداران ناڕهزایهتیى لێدهکهوێتهوهو بههۆکارى شکستى ژمارهیهک ئۆپهراسیۆنى گهورهى وهک داگیرکردنى بهسڕه لهعێراق لهچوارچێوى ئۆپهراسیۆنى (کهربهلاى 4 و 5) بووهو هاوکات رهزایى تۆمهتباره بههاوکاری و ههمانگیى نهکردن لهگهڵ سوپاى رهسمیى ئێران که به(ئهرتهش) ناسراوه، کهدژایهتیى ئهو فهرماندانهى رهخنهیان لهشێوازى بهڕێوەبردنى سوپاى پاسداران ههبووهو بههۆکارى سهرهکی بهرزبوونهوهى کوژراوانى جهنگى ههشت ساڵهى نێوان ئێران و عێراق لهقهڵهمدهدرێت.

خامنهیى دواى دهستلهکارکێشانهوهى رهزایى لهنامهیهکدا دهنووسێت کاره شارهزایانهو پسپۆڕانهکانى ئهو له (16) ساڵى بههێزکردنى سوپاى پاسداران جێگهى پێزانینه، چونکه بووهته مایهى سهرسوڕمانى وڵاتانى زلهێزى جیهان لهپێگهى سوپاى پاسداران و تواناکانیدا.

پێکهاتهو دهسهڵاتى سوپاى پاسداران

ناوى تهواوى ئهو هێزه (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی)یه کههێزى (ئاسمانی، دهریایی، بۆشایى ئاسمان، قودس، بهسیج) لهخۆ دهگرێت و ههریهکه لهم هێزانه ئهرکى دیاریکراوى خۆیان لهچوارچێوهى سوپاکهدا ههیهو تهنانهت کارى ئابوریى و بازرگانیى دهکهن و ههندێک سهرچاوهى ئامارى ئێران ئاماژه بهوهدهکهن (40%)ی ئابوریى وڵاتهکه لهژێر کۆنتڕۆڵى ئهو سوپایهدایه که بهملیارەها دۆلار دهخهمڵێنرێت.

لهبهرانبهردا سوپا رهتیدهکاتهوهو دهڵێت ههموو سهرچاوه داراییهکانیان ناگاته (1%)ی ئابوری ئێران.

دهسهڵاتهکانى سوپاى پاسداران بهشێوهى ههرهمییهو عهلى خامنهیى که رێبهرى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه هاوکات فهرماندهى گشتیى هێزه چهکدارهکان و سوپاى پاسدارانه لهلوتکهى ئهو ههرهمهدایه و دواى ئهو فهرماندهى گشتى سوپاو دواتر وهزیرى ئهو سوپایهو سهرۆکى ناوهند زیاترین دهسهڵاتیان ههیه.

پاسداران بووهته سوپایهکى بازرگانیی

ناوهندى (خاتهمولئهنبیا) یان خاتهم که سهر بهسوپاى پاسدارانهو دواى جهنگى نێوانى ئێران و عێراق لهسهر دهستى عهلى خامنهیى دامهزرێندراوه بهگهورهترین کۆمپانیاى بهڵێندهرایهتیى زۆربهى پرۆژهکانى ئابورى و بازرگانییهکانى حکومهت لهئێران لهقهڵهم دهدرێت و سهرجهم پرۆژهکانى حکومهت بۆ (ئاو، نهوت، غاز، بهنداو، رێگاوبان) جێبهجێ دهکات.

ههر ئهمهش بووهته هۆى ئهوهى لهساڵى  2010  سزاى نێودهوڵهتیى بهسهر ئهو ناوهندهدا بسهپێت و تائێستا ئهو سزایانه بهردهوامه.

  محهمهد باقر قاڵیباف، سهرۆکى ئێستاى پهرلهمان لهئێران و حهسهن دانایى فهڕ، باڵیۆزى پێشووى کۆمارى ئیسلامى ئێران لهعێراق بۆ ماوهیهک فهرماندهى ئهو ناوهنده بوون.

لهلایهکى دیکهوه بهشێک لهمیدیاکانى ئێران داهاتى ساڵانهى ئهو سوپایهیان به  (12) ملیار دۆلار خهمڵاندووهو جگه لهوهى خاوهنى دهیان بهندهرو خاڵى سنوریى نایاسایى و تۆمهتبارى دهکهن بهکارى قاچاخى و نهدانى باج بهحکومهت.

قهرارگاى رهمهزان

ئهو ناوهنده یهکهم ناوهندى دهرهوهى سهر بهسوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بووه لهسهردهمى جهنگى نێوان عێراق و ئێران که لهسهر دهستى موحسین رهزایى دامهزێنراوهو ئهرکى هێرشى پارتیزانى و چهکداریى بههاوکاریى ئۆپۆزسیۆنى کورد لهباشورى کوردستان بووه بهمهبهستى زیانگهیاندن بهحکومهتى بهعس لهعێراق.

ئهو ناوهنده رۆڵى بهرچاوى بینیوه لههاوکاریى هێزهکانى سهر بهفهیلهقى بهدر لهعێراق کهئێستا وهک حزبى (ئهنجومهنى باڵاى ئیسلامى عێراق) دهناسرێن و هادى عامرى و ئهبومههدى موههندیس لهسهرکردهکانى ئهو فهیلهقه بوون که بهفهیلهقى نۆ ناودهبرێت و بهپێى سهرچاوهکان ئهو دوو سهرکردهیه لهژێر فهرمانى حهسهن دانایى فهڕ جموجۆڵهکانیان لهدژى رژێمى بهعس لهعێراق رێکخستووهو ههر ئهمهش بووهتههۆى ئهوهى دامهزراندنى حهشدى شهعبى لهعێراق وهک لقێک لهسوپاى پاسدارانى ئێران لهقهڵهمبدرێت.

قهرارگاى رهمهزان لهئێستادا بهرفراوانترهو بنکهى سهرهکیى داڕشتنى سیاسهت و تاکتیکى سوپاى قودس-هو بۆ ماوهیهکیش لهلایهن ئیرەج مهسجدی، باڵیۆزى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لهعێراق سهرپهرشتیى کراوه.

سولهیمانى و سوپاى قودس

سوپاى قودس یان (فهیلهقى قودس) ناوهندێکى سهربازیى سهر بهسوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه که لهسهردهمى جهنگى نێوان ئێران و عێراق لهساڵى  1980  بهمهبهستى پارێزگاریکردن لهئێران و هێرشکردنه سهر دوژمنانى لهدهرهوهى سنورى وڵاتهکهى دامهزراوه، ئهو هێزه بهرپرسیار بووه لهسهرکوتى نهیاران و ئۆپۆزسیۆنى دهرهوهى کۆمارى ئیسلامى ئێران بهبێ گهڕانهوه بۆ دهزگاى ههواڵگریى کۆمارى ئیسلامى ئێران (ئیتڵاعات).

ئهمهش دهبێتههۆى ناکۆکیى نێوان فهیلهقى قودس و ئیتڵاعات، بۆیه عهلى خامنهیى و رهفسنجانى وهک دوو بهرپرسى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران بهمهبهستى رێکخستنهوهى ئهو هێزهو کارو چالاکییهکانى لهدهرهوهى ئێران بهتایبهت لهلوبنان، عێراق، ئهفغانستان، بۆسنیا و ههرزهگۆڤینا لهساڵى 1998 قاسم سولهیمانى که پێشتر فهرماندهى هێزهکانى (ساروڵڵا)ى سوپاى پاسداران بووه بهفهرماندهى فهیلهقى قودس دهستنیشان دهکهن.

ههر ئهمه دهبێتهمایهى زیادبوونى جموجۆڵهکانى ئهو هێزهو لهلایهکى دیکهوه بههۆى پهیوهندیى تایبهتى نێوان خامنهیى و سولهیمانی، ئهو فهرماندهیه بۆ کارو چالاکییهکانى هێزى قودس نهگهڕاوهتهوه بۆ فهرمان و بڕیارهکانى فهرماندهى گشتیى سوپاى پاسداران و بهپێى پلان و بڕیارى خۆى ههڵسوکهوتى کردووه کهشێوازى سهرهکیى کارى ئهو لهسهر بنهماى (یهک وڵات و یهک دۆسیه و یهک فهرمانده) پێناسه کرابوو، چونکه لهناو سوپاى قودسدا دهبێت ههموو بهرپرسانى دیکه تهنها لهخزمهتى ئامانجى فهرماندهکهیاندا بن.

سوپاى قودس ههشت کهس لهچوارچێوهى ناوهندێکدا سیاسهت و پلانهکانى دادهڕێژن کهبریتین لهئیسماعیل قائانی، فهرماندهى ئێستاى سوپاى قودس، ئیرەج مهسجدی، باڵیۆزى ئێستاى ئێران لهعێراق، حهسهن دانایى فهڕ، باڵیۆزى پێشووى ئێران لهعێراق، حهسهن کازمى قومی، باڵیۆزى پێشووترى ئێران لهعێراق، ئهحمهد سهبوری، بهرپرسى ههماههنگیى جێگرهوهی فهرماندهى سوپاى قودس، محهمهد جهلال مائاب، بهرپرسى نۆژهنکرنهوهى ئارامگاى ئیمامهکانى شیعه لهعێراق، حهسهن پلارهک، راوێژکارى تایبهت و ئهندامى ئهنجومهنى فهرماندهیى سوپاى قودس.

بهسهرنجدانێکى کورت لهناوو ناونیشانى کهسانى بهڕێوبهرو داڕێژهرى پلانى فهیلهقى قودس دهردهکهوێت کهعێراق دۆسیهى سهرهکیى ئهو فهیلهقهیهو سهرنجى لهسهر عێراقه، بۆیه بهپێى ئهو بهڵگانهو ناسنامهى ئهو کهسانهى کهدامهزرێنهرى حهشدى شهعبى لهعێراق بوون تێگهیشتن لهوهى حهشد لهعێراق لقێک بێت لهسوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران قورس نییه.

سهرکوتى کورد لهسهر دهستى سوپاى پاسداران

دواى سهرههڵدانى گهلان لهئێران لهساڵى  1979 ئۆپۆزسیۆنى کورد لهڕۆژههڵاتى کوردستان که دیارترینیان کۆمهڵهو دیموکرات و خهباتى ئیسلامى بوون دژى سیاسهتهکانى کۆمارى ئیسلامى ناڕهزایهتییان پیشانداو ئهمهش کاردانهوهى توندى سوپاى پاسدارانى لێکهوتهوهو بۆ ماوهى سێ ساڵ تاساڵى  1989 جهنگى قورس لهنێوان پێشمهرگهکانى ئهو هێزانهو چهکدارانى سوپاى پاسداران روویدا که بهپێى ئاماره نافهرمییهکان نزیکهى (10) ههزار کهس لهههردوو لایهن کوژراون و لهو ژمارهیهش ههزارو  (200) زیندانیى کوردى سهر بهحزبهکانى رۆژههڵات و چالاکوان و تێکۆشهرى کورد لهسێدارهدران یان گولـلهباران کران، کهئهمهش بیرهوهرییهکى ناخۆش و وێنهیهکى ناشیرینی لهسهر سوپاى پاسداران لهلاى کورد لهڕۆژههڵاتى کوردستان دروستکردووه.

لهعێراق جهنگ و لهئهفغانستان هاوکاریى ئهمهریکا

ساڵى 2001 هێزهکانى ئهمهریکاو بهریتانیاو سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران وهک پشتیوانییهک بۆ هێزهکانى ئهفغانستان بهههماههنگى تهواو توانیان دواى هێرشکردنهسهر ئیمارهتى ئیسلامى لهشارى ههرات لهئهفغانستان شکست بهگروپى تاڵیبان بێنن و ئهو گروپه لهو شاره گهورهیهى ئهو وڵاته بکشێتهوهو کۆتایى بهئیمارهته ئیسلامییهکهى بهێنرێت.

هاوکاریى سهربازیى نێوان ئهمهریکاو بهریتانیاو سوپاى پاسدارانى ئێران بووه که ئهوکات قاسم سولهیمانى و یهحیا رهحیم سهفهوی، سهرپهرشتیى ههماههنگیى چهکدارانى سوپاکهیان بۆ ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهکه کردووه لهکاتێکدا ئێران و ئهمهریکا یهکتر بهدوژمن و نهیارى سهرهکیى ناودههێنن و قاسم سولهیمانى بهفهرمانى دۆناڵد ترهمپ سهرۆکى پێشوى ئهمهریکا لهبهغدا بهفڕۆکهى بێفڕۆکهوان کوژراو ئهم دوو وڵاته به بهردهوامى لهعێراق ناکۆکییان ههیهو ههندێکجار یهکتر تۆمهتبار دهکهن بههێرشکردنه سهر بنکهو پێگهکانى یهکترى.

پهلهاویشتنهکانى سوپاى پاسداران

سوپاى پاسداران لهڕێگهى دروستکردنى هێزى چهکدارهوه دهیهوێت نموونهى خۆى دروستبکاتهوه وهک حهشدى شهعبى لهعێراق، جهیشى وهتهنى لهسوریاو ئهنساروڵڵا لهیهمهن، ئهمه جگه لهوهى هاوکاریى گروپه چهکدارهکانى حزبوڵاى لوبنان، حهماس و فهتح لهفهلهستین دهکات.

 بۆیه ئهو هێزه لهلایهن ئهنجومهنى ئاسایشى نێودهوڵهتییهوه سزا دراوهو ئهمهریکا وهک رێکخراوێکى تیرۆریستى لهقهڵهمى داوه، لهکاتێکدا لهناوخۆى ئێرانیش وهک حکومهتى یهکهم ناودههێنرێت، چونکه دهسهڵاتهکانى لهحکومهتى رهسمیى ئێران زیاترهو ئاستى جموجۆڵهکانیشى لهبوارى تهکنهلۆژیاى سهربازیی، بازرگانی، ههواڵگریى و..) لهحکومهت زیاتره.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار