ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كدا به بێ به‌شداری كورد كرایه سه‌رۆكی سووریا، حزبی به‌عس و په‌رله‌مان و سوپاش هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
6 كاتژمێر لەمەوپێش
سزاسه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر دیمه‌شق رێگری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دروستده‌كه‌ن.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دوای روخانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، له هه‌نگاوێكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی شێوه شه‌رعییه‌تێك، ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا بڕیاریدا ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ قۆناغی گواستنه‌وه بكاته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له‌و كۆنگره‌یه‌شدا پێهاته‌ی كورد له سووریا به‌شداری نه‌كرد، ئه‌وانه‌شی كه به‌شداربوون ته‌نها لایه‌نگر و دۆستی ئه‌حمه‌د شه‌رع بوون له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان، هه‌ر له كۆنگره‌كه چه‌ندین بڕیار ده‌ركران، كه كۆی بڕیاره‌كان هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كانی پۆل برێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی عێراق بوو كه له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ریكردن، بڕیاره‌كانیش بریتین له كاركردن به ده‌ستوری ساڵی 2012 راگیرا و هه‌ریه‌ك له حزبی به‌عس و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و سوپای سوریا و كۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د پێكیهێنابوون، به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆش له‌كۆنگره‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی كورد له سووریادا كراوه.
له وته‌یه‌كیشدا به‌وبۆنه‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع رایگه‌یاند ئه‌وله‌ویه‌تیان پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بوژانه‌وه‌ی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریایه بۆ پێگه‌ی خۆی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه تا ئێستاش یاسایی نییه و ناتوانرێت ئه‌و هه‌ناگاوه‌ش شه‌رعییه‌ت به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ببه‌خشێت تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان كه ره‌نگه چه‌ند ساڵێكی پێبچێت و دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ده‌ستنیشانكردنی حكومه‌ت، به‌و جۆره‌ی له ده‌ستووره نوێكه‌دا دیاری ده‌كرێت، بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاته كاتییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع شه‌رعییه‌تی ته‌واوی نابێت چونكه یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی سووریا كه كورده به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌كردووه، به‌و پێیه‌ش ناتوانرێت بڕیاره‌كانی داهاتووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كاتییه به یاسایی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌ی كه سووریا به‌رێوه ده‌بات له پێكهێنانی وه‌زره‌ته‌كانی، به هیچ جۆرێك ره‌چاوی پێكهاته‌كانی سووریای نه‌كردووه و كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌دا دابه‌شكراون كه هاوپه‌یمان و لایه‌نگری شه‌رع بوون، پشكی شێریش به‌ر ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كه‌وتووه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
له پێكهێنانی وه‌زره‌تی به‌رگریش كه پۆستی وه‌زیر به مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره دراوه،و یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان، تا ئیستا چه‌ندین بڕیاری ده‌ركردووه كه كه‌س نازانێت چ پاڵپشتییه‌كی یاساییان هه‌یه وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی چه‌ندین كه‌س بۆ پله‌ی باڵا كه له نێویاندا حه‌وت كه‌سی بیانی هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ئه‌بوقه‌سره‌یه‌ش بوو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو هێزی سه‌ربازی له‌دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا بێ ئه‌نجامبێت.
چاودێرانیش پێیان وایه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌كاروباری سووریا و هه‌ژموونی ئه‌نقه‌ره به‌سه‌ر ئه‌و میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌ی كه ئێستا له سووریا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، هه‌رگیز نابێته مایه‌ی ره‌خساندنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش له‌و وڵاته‌دا، هه‌موو پیلانه‌كانی توركیا‌ش بریتین له به‌شداریپێكردنی سوپای نوێی سوریا له شه‌ڕی دژ به هێزه‌كانی سووریا دیموكرات، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگه‌ش پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی درودرێژ بخایه‌نێت و هێنده‌ی تر هاوڵاتیانی سوریا دو‌چاری ئێش و ئازار و ئاواره‌یی زیاتر بكاته‌وه.
ئه‌و سزایانه‌ش كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه به‌سه‌ر سووریادا سه‌پێندراون، به‌ربه‌ستێكی تره له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی كاتی ئه‌و وڵاته و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه جیاجیاكان كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كاولی كردوون، هه‌ریه‌كه‌شیان لابردنی سزاكان بۆ سه‌پاندنی ئه‌جیندا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی تره و پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، كه شه‌رعییه‌تی له‌ژێر پرسیاردایه، دو‌چاری سه‌ر‌لێشێوانی ته‌واو بكات و نه‌توانێت ده‌سه‌ڵاتێكی جیاواز له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د پێشكه‌ش بكات و كه‌مێك له نه‌هامتییه‌كانی گه‌لی سووریا كه‌مبكاته‌وه.