پووتین: ئامادەین بۆ گفتووگۆ لەگەڵ بەرپرسانى ئۆکرانیا جگە لە زیلینسکی
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستان بکات بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا، بەڵام هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینیەکەی ڕەتکردەوە.
پووتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆندا ڕایگەیاند، کە ڕووسیا کراوەیە بۆ گفتوگۆ بەڵام لایەنی ئۆکراینی "ئیرادە"ى نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، بۆ ئێستا ڕەتیکردەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ زێلێنسکی بکات، چونکە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بە "ناشەرعی" دەزانێت لە کاتی یاسای سەربازیدا کۆتایی هاتووە، ئەو مافی واژۆکردنی لەسەر هیچ رێککەوتنێک نییە.
پووتین وتیشی: بەڵام لە بنەڕەتدا ئەگەر بیانەوێت بچنە پێشەوە، ڕێگایەکی یاسایی هەیە بۆ ئەنجامدانی، با سەرۆکی ڤێرخۆڤنا ڕادا بەپێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵدا بکات، ئەگەر خواستێک هەبێت دەتوانین هەر کێشەیەکی یاسایی چارەسەری بکەین، بەڵام هێشتا ئارەزووی لەو شێوەیە نابینین.
پوتین هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕۆژئاوا پشتیوانی لە کیێڤ بوەستێت، ئەگەری هەیە لە ماوەی "دوو مانگ" یان کەمتردا، ململانێی نزیکەی سێ ساڵەی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت.