شەرع داوای لە ڕووسیا کردوە ئەسەدى ڕادەست بکات

23 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی سوریی ئاگادار لەو دانوستانانەی کە لە دیمەشق لە نێوان بەرپرسانی سوریا و شاندێکی ڕوسیادا ئەنجام درا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزى وتووە، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێ لە سوریا، ئەحمەد شەرع، داوای کردووە ڕوسیا ئەو کەسانەیان ڕادەستبکات کەچونەتە ئەو وڵاتە بەشار ئەسەد و یاریدەدەرە نزیکەکانی.
ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەوەشى خستوەتەڕوو دیمیتری پێسکۆف وته بێژی کریملین ئامادەنەبووە هیچ لێدوانێک بدات لەسەر ئەوەى ئایا، ئه م داوایه له میانی کۆبوونەوەکەى ڕۆژی سێشه ممه له نێوان شەرع و میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەى ڕوسیا باسکراوە یاخود نا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، شاندەکە پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکە لە "ساتێکی گرنگدایە" بۆ پەیوەندییەکانی ڕووسیا و سووریا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گفتوگۆکانی - لەگەڵ ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوە ئەسعەد شەیبانی  بە باش و کردەیی و بنیاتنەرانە وەسف کرد.
بۆگدانۆف ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەیی خۆی بۆ لایەنی سوریا دەربڕی بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرو ڕاستەوخۆی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان.
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای ڕووسی و لایەنی سوری بۆ بەکارهێنانی بەندەری تارتووس، بۆگدانۆف وتی کە ئەمە پرسێکی تەکنیکی و بازرگانییە کە پەیوەندی بە کارەکانی کۆمپانیا ڕووسییەکە لە بەندەرەکەدا هەیە.

سەردانەکەی شاندی ڕووسیا کە لە بۆگدانۆف و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیف، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆمار پێکهاتبوو، یەکەم سەردان بوو لە جۆری خۆیدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەم.
لەو ڕۆژەدا ئەسەد ڕووی کردە ڕووسیا، کە پێشتر یەکێک بوو لە لایەنگرانی دیار و بە تایبەتی لە ساڵی 2015 هێزەکانی بۆ پشتیوانی لە سوپای بەشار ئەسەد دەستوەردانیان لە سووریا کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار