ناوچەکە دەکوڵێ ، نۆرەی کێیە .؟

2 كاتژمێر لەمەوپێش



نووسین: خەبات کوردە

ناوچەکە نزیکبووەتەوە لە پلەی کوڵان و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا چەندین گۆڕانکاری گەورە ڕووبدەن.
کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنین بۆ ئەوەی بەرچاو ڕونیمان هەبێ لەبارەی ئەوەی ڕوودەدات!

لە دوای لێدانی سەرکردە باڵاکانی حەماس کە بە عەقڵی بڕیاردەری ڕێکخراوەکە دادەندرێن و لە دەرەوەی کەرتی غەزە ژیان دەکەن ، دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاند کە تەواوی ئەو سەرکردانە گواستراونەتەوە شوێنەکی پارێزراو . کەواتە حەماس لە داهاتوو دەتوانێ جارێکی تر بە ئازادانە بێتەوە ڕوو ؟

کۆنگرەی دەوڵەتانی عەڕەبی و ئیسلامی کە بڕیارە ١٥-٩-٢٠٢٥ لە قەتەر ببەسترێ هیچ کاریگەریەکی دەبێ ؟ جا نازاندرێ لە داهاتوو قەتەر دەتوانێ بە ئەمەریکیەکان بڵێ بنکەی سەربازی عودەید چۆڵ بکەن ، ئەوا زلهێزێکی تر هەیە پارێزگاریمان لێدەکات ؟

تورکیا هێزەکەی لە قەتەر دەکشێنێتەوە ؟
دەوڵەتانی کەنداو لە گەڵ ئەمیری قەتەر باوەش بە یەک دادەکەنەوە ؟

قەتەر هیچی تر پاڵپشتی دارایی و سیاسی ئیخوانەکان دەکات ؟
بڕیارە سەرۆکی ئێرانیش بگاتە قەتەر ، ئایا دەرەنجامەکانی کۆنگرەکە هیچیان پێدەکرێ لە گەڵ جولەکە و ئیسڕائیل ؟ 

یان هەر قاوە خواردنەوە و بەیاننامەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن ؟
تەواوی دەوڵەتانی عەڕەبی ناوچەکە ئامادەییان تێدایە کە دژایەتی سەربازی ئیسڕائیل بکەن بە عێڕاقیشەوە ؟

هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی لە هەگبەکەی دایە ؟
ئیسڕائیل بە جارێ دەتوانێ دژایەتی هەموو دەوڵەتانەی ناوچەکە بکات ؟

چونکە وەکو دەبینین بێجگە لە کەرتی غەزە لە لوبنان و سوریا و یەمەن لە ئێستادا چالاکی سەربازی ڕۆژانە ئەنجام دەدات ، ڕۆژانەش هەڕەشە لە تورکیا و ئێرانیش دەکات و هەندێ جار سەرکردە و پەرپرسە باڵاکانی گروپە شیعەکانیش لە عێڕاق دەکاتە ئامانج .

زوو زووش چاو لە میسڕ و سوپایەکەشی سوردەکاتەوە !
دوور نیە ئیسڕائیل یارمەتی دەوڵەتی قوبرسیش نەدات بۆ ئەوەی سوپای تورک لە وڵاتەکە دەرکەن.

لە ئێستادا قوبرس نزیکترین شوێنە کە F16 کانی تورک بتوانن لە وێوە زەفەربە ئیسڕائیل بهێنن.
هەر بە ڕاست تورکیا و سەرۆکەکەی ئەو توانایە ماددی و سەربازیەیان هەیە کە ڕووبەڕووی ئیسڕائیل ببنەوە؟

لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران ئیسڕائیلەوە ، هیچ گۆڕانکاریەک دەبینن ؟ 
یان ئەو گەلانە فێرن بە زەبری کوتەک نەبێ قەت گۆڕانکاری ناکەن ؟

ڕوسیا و ئۆکرانیا

پێش کۆبونەوەکەی ئالاسکای پۆتین و تڕەمپ ، هەڕەشەکانی تڕەمپ بە جوڵەی چەند کەشتی گەلێکی سەربازی دەستی پێکرد و چاوەڕێ دەکرا هەڕەشەی تەقاندنەوەی چەندین پاپۆڕی بارهەڵگری نەوت و غازی ڕوسی لە لایەن ئەمەریکاوە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردننەوە .

کۆنفڕانسی شەنگهای بەسترا و پۆتین لە خۆی گۆڕا و دڕۆنەکانی گەیشتنە ناو هەر دوو دەوڵەتی پۆڵەندا و ڕۆمانیای سەر بە دەوڵەتانی ناتۆوە !
ئایا ڕوسیا ئەو هێزەی هەیە بەرەیەکی دیکەی شەڕ بکاتەوە ؟ 

بە تایبەتیش ئەگەر ئەو دەوڵەتانە سەر بە ناتۆ بن و دەرگای ئارامی دەوڵەتانی تەواوی ئەوروپاش بن !
ئایا چین دەتوانێ خۆی بخاتە ناو گێژاوی شەڕی سەرتاسەرییەوە و ببێتە سەنەدێک بۆ ڕوسیا ؟

لە کۆتاییدا ڕوسیا و پۆتینیش بە تایبەتی ئامادەن شەڕ ڕابگرن چونکە ڕێژەی خەرج کردنی داهاتی تەواوی ڕوسیا بۆ جەنگ لە ئۆکڕانیا خەریکە سەدا پەنجا تێدەپەڕێنێ ؟
عێڕاق و هەرێمەکەی خۆشمان بەندە بە هەڵچونی هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا لە گەڵ ئیسڕائیل و ئەمەریکا پێکەوە ! 

کەواتە دەتوانین بڵێین ئەگەر گرژیەکانی ئێران و ئسڕائیل لە داهاتودا توند تر بۆوە ، ئەوا هیچ لارییەک نیە کە سەرکردە حیزبی و سەربازیەکانی شیعەش لایەکی سەریان دەخوا !
بە ڕاست بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ئیسڕائیل دەبێتە موسای دووەم ؟ وەکو خۆی بانگەوازی بۆ دەکات !

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار