ئێم جەی هۆڵدینگ؛ پێشەنگ و خزمەتگوزار
.jpg)
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، کۆمپانیا پێشەنگەکەی بواری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، ئۆفەرێکی نوێ و نایابی بۆ ئەوانەی خوازیارن ببن بە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە بەبێ پێشەکیی و تەنها بە قیستی مانگانە، دەتوانن ببنە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی دڵخوازی خۆیان.
ئەم هەنگاوە بە یەکەمین ئۆفەری لەو جۆرە لە مێژووی شاری سلێمانیدا دادەنرێت.
ئەو کەسانەی خوازیارن ببنە خاوەنی شوقەیەکی مۆدێرن لە پڕۆژەکانی ئێم جەی هۆڵدینگ، دەتوانن بەبێ پێشەکی و بەبێ هیچ بڕە پارەیەکی سەرەتا، ڕاستەوخۆ دەست بە پڕۆسەی کڕین بکەن، بە قیستی مانگانەی ١٠٠٠ دۆلار. هەروەها، شوقەکەش ڕاستەوخۆ دەکرێت بە ناوی کڕیارەوە.
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ لە ئێستادا ٧ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە باکووری شاری سلێمانی و لە شوێنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی شارەکەدا بنیاد دەنێت، کە دەکەونە سەر دووسایدی هەواری شار و تەنیشت پارکی هەواری شار. سەرەڕای بەهاداریی و فەزای کراوەی شوێنەکە، هەروەها بە درەخت و سەوزایی تەنراوە
ئەم هەنگاوە لە درێژەی هەوڵەکانی کۆمپانیاکەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خستنەڕووی ئۆفەری جۆراوجۆر لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین چین و توێژی کۆمەڵگە سوودمەند ببن و ببنە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی شایستە.
چاودێرانی بازاڕی خانووبەرە ئەم ئۆفەرە نوێیە بە هەنگاوێکی گرنگ و بوێرانە دادەنێن لە بازاڕی کێبڕکێکاری خانووبەرەدا، بە تایبەت کە دەرفەت ساز دەکات بۆ کڕیاران تاوەکو ببنە خاوەنی موڵکێکی بەنرخ بەبێ پێدانی بڕێکی زۆر وەک پێشەکی.
ئێم جەی هۆڵدینگ، بە ڕوئیایەکی نوێوە کاردەکات و ئامانجی جوانکردن و گەشەکردنی شاری سلێمانییە.

.jpg)