‎عومەر ئۆمسن، دواین پیلانی فیتنە گێڕی ئەردۆگانە ؟

3 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

کەتیبەی غوڕەبای فەڕەنسیەکان بە بچوکترین گروپی ئیسلامی توندڕەوی ڕەش پێستە فەڕەنسیەکان دادەندرێ لە ناو بەرەی تەحریر ئەلشامی جۆلانی ( هەتەشە ) .

‎ئەو گروپە تەواوی ئەندامەکانی ئیسلامیە پێست ڕەشە بە ڕەگەز ئەفریقیەکانن و زۆر تێکەڵاوی گروپەکانی تر نابن لە بەر عورف و عادات و جیاوازیە کەلتوریەکانیان ، لە ناویشیاندا هەندێ ژنی سپی پێستی فەڕەنسیش لە خۆ دەگرن .

‎لەو کاتەوەی کە گەیشتونەتە سوریا ڕێک لە سەر سنوری تورکیا و لە پارێزگای ئیدلیب ، نزیک شارۆچکەی حارم کەمپێکی دورە دەستیان بۆ خۆیان پێکهێناوە و زۆر کەمیش بەشداری شەڕەکانی ناو هەتەشەیان کردوە .

‎بۆ چی ئەو گروپە بە نیشانە گیران ؟

‎چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە ژنێکی فەڕەسی سپی پێست لە لایەن ئەو گروپەوە ڕفێندراوە و هێزەکانی ئاسایش داوای دەکەنەوە ، چونکە تاوانبار کراوە بە جاسوسی بۆ فەڕەسیەکان .
‎دوای ئەوەی ئۆمسن ڕازی نەبوو کە ژنەکە ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بە دیمەشق بکات ، شەڕ و ئاڵۆزیەکی توند ڕویدا و ئۆزبەکیەکانیش لە ترسی پاکتاو کردنی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی ناو سوریا ، چونە بەرەی ئۆمسنەوە و هێزەکانی ئاسایشیش کەوتنە هەڕەشەی هێز کۆکردنەوە ، بەڵام ئەمشەو بە ڕێککەوتنێکی عەشایەریانە شەڕەکە ڕاگیرا .

‎ئەو شەڕە بۆ هەڵگیرسا و کێ هۆکار بوو ؟

‎ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە تایبەتیش فەڕەنسیەکان چاک دەزانن کە کۆکردنەوەی ئەو گروپە چەکدارە توندڕەوە بێگانانە لە سوریا ئەردۆگان و حکومەتەکەیەتی ، ئێستاش دەیەوێ کە زۆر لە دیمەشق بکات کە لە سوریا نیشتەجێ بکرێن و ببنە خاوەن پاسپۆرتی سوری لە ژێر هەر ناوێک کە بۆ خۆیان هەڵیدەبژێرن بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە ئاسانی تورکیا بۆ هەر وڵاتێکی پێویستی پێیان بوو بە ئازادی بیان گوازێتەوە و کەشێکی نائارامیان پێ دروست بکات .

‎ئەو گروپە وەکو لە سەرەوە ئاماژەم پێدا بە بچوکترین و کەمترین چەکداری شەڕکەری ناو گروپە بێگانەکانی سوریا دادەندرێن و خاوەنی چەکی زۆر قورس نین و لاوازن لە ڕوی سەربازیەوە ، بەڵام کاتێ ئۆزبەکەکان بوونە پاڵپشتی عومەر ئۆمسن ، خێرا شەڕەکە ڕاوەستا .

‎خاڵی هەر گرنگیش لەو ئاژاوەیە ئەردۆگانە کە ویستی بە فەڕەنسیەکان بڵێ ، ئەوەتا ئەوانە بەهێز بوونە و کەس توانای ئەوەی نیە چەکیان بکا و بیان گەڕێننەوە بۆ ئەوەی فەڕەنسا دادگاییان بکات بە یاسای تیرۆر .

‎ئەردۆگانیش دەیەوێ بە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بڵێ : تکایە ڕێم بدەن با سوپاکەی دیمەشق و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ پڕ چەک بکەم بۆ ئەوەی لە دوا ڕۆژدا ئەو گروپانە یەک نەگرن و لە دیمەشق هەڵنەگەڕێنەوە .

‎بەڵام بێدەنگی ئەمەریکا و ئیسڕائیل و هاوپەیمانەکانیان هەر زوو لە ئەردۆگانیان گەیاند کە دەستەکەت کەشفە ئۆغڵوم .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار