پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران دابه‌ش ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌نیازه به‌م نزیکانه ئه‌و پاره‌یه دابه‌شبکات که‌به‌غدا بۆ جوتیاران ناردوویه‌تى، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایی په‌له‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت پاره‌ى ساڵانى رابردوو واژۆیه‌کى عادل عه‌بدولمه‌هدى ماوه.
کۆى گشتى شایسته‌ى دارایى جوتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵى 2019 (181) ملیار دیناره، که له‌برى (354) هه‌زار ته‌ن گه‌نم ده‌درێت به‌جوتیاران که‌ماوه‌ى ڕابردوو براوه‌ته سایلۆکان، به‌غدا (105) ملیار دینارى ناردووه بۆ هه‌رێم و به‌شێکى دابه‌شکراوه، به‌ڵام هێشتا (76) ملیار دینارى دابه‌شنه‌کراوه.
فه‌تحى محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» لە ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى که‌ماوه له‌برى گه‌نمى جوتیاران هه‌مووى به‌یه‌که‌وه دابه‌شده‌کرێت که بڕى (76) ملیار دیناره«.
وتیشى»دابه‌شکردنه‌که‌ى به‌پێی ڕیزبه‌ندى جوتیاره‌کان ده‌بێت».
له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى ساڵانى رابردووه‌وه، فه‌تحى محه‌مه‌د وتى «ئه‌و پرسه کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت و په‌یماندراوه که‌بنێردرێت، چونکه ئه‌و به‌شه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیه‌وه بۆ شتێکى تر خه‌رجکراوه، بۆیه ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووه‌و کاتى ده‌وێت، هۆکارى دواکه‌وتنه‌که‌شى تائێستا نه‌زانراوه«.
به‌غدا پاره‌ى گه‌نمى ساڵانى 2014 و 2015 و 2016ى جوتیارانى هه‌رێم قه‌رزاره که بڕه‌که‌ى (555) ملیار دیناره‌و هێشتا دیارنییه که‌ى ده‌ینێرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند، وه‌ک لیژنه‌ى دارایى به‌دواداچونیان کردووه له‌وه‌زاره‌تى دارایى و بازرگانى و کێشه‌ى نییه، ته‌نیا سه‌رۆک وه‌زیران ماوه‌و په‌یمانى ئه‌وه‌یداوه له‌مه‌جالێکدا سه‌رفى ده‌کات، چونکه فشارى زۆرى له‌سه‌ره‌و پاره‌ى زۆرى ناردووه بۆ هه‌رێم.
وتیشى «هیواى زۆرمان پێیه، ئومێد ده‌که‌ین هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بێت، چونکه پاره‌که هه‌یه ته‌نیا بڕیارێکى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌وێت».
لاى خۆیه‌وه، فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا، به هاوڵاتى وت «ئیش زۆر کراوه، ته‌نیا واژۆیه‌کى عادل عه‌بدولمه‌هدى ماوه، هیچ کێشه‌ی نییه‌و ئومێد ده‌که‌ین زۆر نه‌خایه‌نێت و ئه‌و بڕه‌ش بنێردرێت».