به‌هۆى نه‌بوونى بیناوه‌ چوار ساڵه‌ مۆزه‌خانه‌ى که‌له‌پورى کورد داخراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

مۆزه‌خانه‌ى کهلهپورى کورد لهسلێمانى بههۆى نهبوونى بیناوه ماوهى چوار ساڵه داخراوهو بهو هۆیهشهوه سهدان کهلوپهل و ئاسهوارى کلتوورى ترسی لهناوچوونیان ههیه، بهڕێوبهرى مۆزه‌خانه‌ى کهلهپورى کورد دهڵێت» لهوڵاتى ئێمه رێز لهکلتورو کهلهپورى خۆمان ناگیرێت».

بهڕێوبهرێتى کهلهپورى کورد لهسلێمانى، لقێکى تایبهتى ههیه بهناوى کهلهپورى کورد کهتایبهته بهو کهرهستانهى لهکۆندا بۆ پیشهسازى سهرهتایى و کاروبارى رۆژانه بهکارهاتون، ماوهى 44 ساڵه کراوهتهوه.

چوار ساڵه بههۆى کۆنى بیناکهوه داخراوه، که پێشتر زۆر کهس سهردانى ئهو شوێنهیان دهکرد بۆ بینینى کهلوپهلهکان.

بیناى مۆزه‌خانه‌ى کهلهپورى کورد، لهخانوویهکى کۆندایه که لهساڵى 1901 لهلایهن بنهماڵهى حاجى فهقێ شاڵى دروستکراوهو ئێستا موڵکى حکومهته، لهگهڵ ئهوهى کۆمهڵێک کهرهستهى بهنرخى کهلهپورى تایبهتى تێدایه، بهڵام له 2015وه داخراوه.

بهوتهى بهڕێوهبهرى مۆزه‌خانه‌ى کهلهپورى کورد، هۆکارى داخستنی بۆ ترس لهداڕووخانى بیناکهو لهناوچوونى کهرهسته کهلهپورییهکان دهگهڕێتهوه.

محهمهد بهکر، بهڕێوبهرى مۆزه‌خانه‌ى کهلهپورى کورد، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»کۆنى بیناکه واى کردووه له 2015وه تائێستا داخراوهو زۆر جار داواى بینایهکى ترمان کردووه، بهڵام  هیچمان بۆ نهکراوه«.

ئهوهشى ڕاگهیاند» بهداخهوه لهوڵاتى ئێمه گرنگى بهکلتورو کهلهپورى خۆمان نادرێت، رێز لهکلتورى خۆمان و کهلهپورمان ناگیرێت، که ئهو شتانه مێژویهکیان ههیهو ورده ورده لهناودهچن».

محهمهد بهکر، جهختى لهوهشکردهوه: زۆرجار داوامان لهڕۆشنبیرى سلێمانى و پارێزگار کردووه کهبینایهکى تریان بۆ دابین بکهن، چونکه بیناکه مهترسى روخانى ههیهو بهوهش ههموو کهلوپهلهکان لهناودهچن.

ههر لهو بارهیهوه، ئیبراهیم ئهحمهد، بهرێوهبهرى گشتیى کهلهپورى کورد، به هاوڵاتى  راگهیاند»ههوڵى زۆر دراوهو ههمووى بێئهنجام بووه، بهردهوام لهههوڵداین بۆ دابینکردنى بینایهکى تایبهت بۆ ئهم بهشهمان و پاراستنى ئهو ههموو پارچه کهلهپورییانهى که ههریهکهیان مێژووى سهردهمێک و جۆره ژیانێک دهگێڕێتهوه«.

ئیبراهیم ئهحمهد،  وتیشى» سیاسهتى کلتورییمان نییه، بۆیه تهنیا ههوڵى تاکهکهسى ههیهو ئهم شوێنانه گرنگى پێنادرێت و ههوڵنادهن بپارێزرێن».

لاى خۆشیهوه، بابهکر دڕهیى، بهڕێوبهرى گشتیى رۆشنبیرى سلێمانى، ئهوه دهخاتهڕوو، لهتوانایاندا نییه بیناى نوێ بۆ دروستبکهن و لهوبارهیهوه به هاوڵاتى ڕاگهیاند «لهگهڵ پارێزگار و لایهنه پهیوهندیدارهکان لهگفتوگۆداین  بۆئهوهى کهلوپهلهکان بگوازینهوه بۆ بینایهک لهسهراى سلێمانى بۆ پاراستنى ئهو بهرههمانه«.

ههروهک وتیشى «ئێمه خۆمان تائێستا بینایهکى جوانمان نییه، بهڵام بهنیازى دروستکردنى بینایهکین لاى خۆشمان لهو دوو شوێنهدا یهکێکیان دابین دهکهین بۆ ئهم بهشهو پاراستنى ئهو کهلوپهلانه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار