پارێزگارى سلێمانى: کار بۆ دابه‌زینى زیاترى نرخى به‌نزین ده‌که‌ین
7 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که کار بۆ دابه‌زینى زیاترى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدا که نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ پارێزگار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه هه‌وڵمانداوه که وه‌ک پارێزگاکانى تر‌ى عێراق حسه‌ى به‌نزینمان هه‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقیه‌وه دابین بکرێت و نرخه‌که‌ى 450 دینار بێت بۆ هه‌ر لیترێک، به‌ڵام به‌غدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ته‌نها بۆ یه‌کجار ده‌توانن بینێرن و بۆ هه‌ر لیترێکیش 600 دینار داده‌نێن ".
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له‌ئێستادا به‌نزین به 645 دیناره له وێستگه‌کانى سوته‌مه‌نى زۆربه‌ى شوێنه‌کان و کار بۆ دابه‌زاندنى نرخه‌که‌ى ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کى تره‌وه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه.
له دواى کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌که له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک بڕیاری گرنگمان تایبه‌ت به‌نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی ده‌رکردو هه‌وڵده‌ده‌ین نرخی به‌نزین دیاری‌بکرێت، به‌ڵام بۆ دیاریکردنی نرخه‌که کاتێکمان دیاریکردوه پێویستی به‌لێکۆڵینه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "بڕیاردراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگری له‌بازرگانه‌کان نه‌کرێت بۆ هێنانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌و مه‌رجه‌ی نرخه‌که‌ی هه‌رزان بێت و کوالێتیشی باش بێت، هه‌ربازرگانێکیش ده‌یه‌وێت بازرگانی بکات کارئاسانی بۆ ده‌که‌ین".
وتیشی"بڕیارێکی دیکه‌مان تایبه‌تبوو به‌فراوانکردنی کۆنترۆڵکردنی کوالێتی به‌نزین به‌تایبه‌ت له‌وشوێنانه‌ی بۆمان دێت، هه‌روه‌ک جه‌ختیشمانکرده‌وه که ده‌بێت له‌ناوخۆشدا کۆنترۆڵبکرێت و هاوکات سزای توندی به‌نزینخانه‌کانیش بدرێت له‌سه‌رپێچیکردنیان".
هاوکات جه‌ختیشکرایه‌وه که"کوالێتی به‌نزین له‌کۆنترۆڵی ته‌واودایه، پێویسته ده‌رگاش به‌ڕوی بازرگانه‌کاندا وڵا بکرێت بۆ هێنانی به‌نزین به‌و مه‌رجه‌ی نرخی هه‌رزان و کوالێتیشی به‌رزبێت".
لیژنه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که سێ پلانیان خستۆته به‌رده‌م پارێزگار بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر کامیان بێت بتوانرێت نرخه‌که جێگیربکرێت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌جێگیرکردنی بکه‌ن، دوه‌میش بریتیه له‌وه‌ی به 600 دینار بفرۆشرێت و سێیه‌میش ڕێگه‌دانه به بازرگانه‌کان تا به‌نزین هاورده بکه‌ن.
هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه" که پارێزگاری سلێمانى له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاندوه، کۆنترۆڵی نرخی به‌نزین له‌سلێمانی کراوه‌و له‌مه‌ودواش چیتر ڕێگه به‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ناده‌ن، په‌یامێکیش ئاراسته‌ی ئه‌و بازرگانانه ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێت به‌نزین هاورده‌ی سلێمانی بکه‌ن".
ماوه‌ى دوو هه‌فته زیاتره، نرخى به‌نزین گرانبووه، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومى هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى ڕوونیان له‌سه‌ر هۆکارى گرانبونى به‌نزین نه‌داوه.