په‌رله‌مان تۆپی دەرماڵە ده‌خاته‌وه گۆڕه‌پانى حکومه‌ت
7 ساڵ لەمەوپێش
فراکسیۆنه‌کان پرسی ده‌رماڵه ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست حکومه‌ت و داواده‌که‌ن «شه‌لم کوێرم» ده‌رماڵه‌کان نه‌بڕێت
ئارا ئیبراهیم
پەرلەمانی کوردستان بڕگەی بڕینی دەرماڵە لە ناو پڕۆژە یاسای چاکسازی لە بودجەو دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەردەهێنێت و بڕیارە دوای پەسەندکردنی یاساکە حکومەت خۆی هەستێت بە بڕینی ئەو دەرماڵانەی کە بە «شایستە»ی نازانێت.
دووشەممەی رابردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەو بڕگەی بڕینی دەرماڵەیان لە پڕۆژە یاساکە دەرهێنا، بەمەش تۆپەکەیان خستەوە گۆرەپانی حکومەت، ئەگەرچی لە سەرەتادا حکومەت ئەو پڕۆژە یاسایەی ناردبوو بۆ پەرلەمان.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «به‌پێى ئه‌و پڕۆژە یاسایه هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ک نابڕدرێت، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌رماڵه لهسهڵاحیاتى حکومه‌ت خۆیدایه بیبڕێت، کە به نایاسایى وه‌رده‌گیرێت، بۆ نمونه ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى له دائیره‌ى کاره‌با ئه‌وه‌ى که‌سێک به سه‌ر عه‌مودى کاره‌با هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و که‌سێکیش که له فه‌رمانگه‌یه‌ک کار ده‌کات وه‌ک یه‌ک وه‌ریده‌گرێت، ئه‌مه دادپه‌روه‌رى تێدا نییه«.
وتیشی «لەگەڵ ئەمەشدا حکومه‌ت ناتوانێت شه‌لم کوێرم ده‌رماڵه ببڕدرێت، ده‌بێت رێنمایى و په‌یڕه‌وى بۆ ده‌ربکات».
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریه‌وه بەهاوڵاتی دراوە، دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکده‌هێنێت بۆ ئه‌و رێنماییانه‌ى تایبه‌ت به ده‌رماڵه له‌رابردوودا ده‌رکراون و دواى لێکۆڵینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى یاسایین ده‌هێڵدرێنه‌وه و ئه‌وانه‌شى نادادى تێدایه ده‌بڕدرێت.
بڕیارە لیژنه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم داواى راپۆرت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان بکات تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌کان، به‌پێى شوێنى کارى فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه‌کان به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه جارێکى تر رێکده‌خرێته‌وه.
لە لایەکی ترەوە مادده‌ى سێ له پڕۆژه یاساکه تایبه‌ته به خانه‌نشینى پله باڵاکان، دوو پێشنیار خراوه‌ته‌ڕوو، که یه‌کێکیان تایبەتە بەو پلە باڵایانەی کە ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاترە بەو مەرجەی 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، کە بەڕێژهى له‌سه‌دا 60 ى موچه‌که‌یان خانه‌نشین بکرێن.
دووه‌م پێشنیار ئه‌وه بووه که سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران خانه‌نشینى بیانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان کەمترە لە 50 ساڵ له‌سه‌دا 40 ى موچه‌که‌یان، خانەنشین بکرێن.
ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى گۆڕان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و یاسایه، حکومه‌ت ئیلزام کراوه که پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵبگرێت و نه‌یهێڵێت، وتیشى «ئه‌وه‌ى له‌و پڕۆژه‌یه‌دایه و ده‌کرێته یاسا، به‌شێکى بچوکى چاکسازیى حه‌قیقییه، چاکسازییه گه‌وره‌که له مه‌له‌فى نه‌وت ده‌بێت بکرێت».
پڕۆژه یاساى چاکسازیى خانه‌نشینى، له 24 مادده پێکهاتووه، دوو مادده بۆ پڕۆژه‌که زیادکراوه که یه‌کێکیان جێگیرکردنى بڕى موچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نییه که نابێت له 400 هه‌زار دینار که‌متر بێت.
عیزه‌ت سابر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هاوڵاتی، وتی «راى جیاواز هه‌بووه له‌سه‌ر خاڵه‌کانى پڕۆژه یاساکه، به‌ڵام گفتوگۆى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى جێى گفتوگۆن، یه‌کلاده‌بێته‌وه«.
ئه‌و خاڵەشیى لە پڕۆژه یاساکه به «گرنگ» وه‌سفکرد که خانه‌نشینى مه‌ده‌نى کراوه‌ته 400 هه‌زار دینار.
له پڕۆژه‌که‌دا ئه‌وه جێگیر کراوه که حکومه‌ت ده‌بێت پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبگرێت، عیزه‌ت سابر وتی «دۆخى دارایى باشتر بووه‌و نرخى نه‌وتیش به‌رزبووه‌ته‌وه».
وهزارهتهکهکان ده‌رماڵه‌ى جیاوازیان له‌ڕابردوودا بۆ کراوه‌و حکومه‌ت به‌ڕێنمایى نوێ ده‌رماڵه‌کان رێکده‌خاته‌وه و په‌رله‌مان پرسى دهرماڵهکانى له‌خۆى دورخستۆته‌وه.
مه‌دینه ئه‌یوب، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتی وت «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار له‌م خوله‌وه نه‌مێنێت، به‌ڵام له پڕۆژه‌یاساکه‌دا به‌شێوه‌یه‌کى ئاره‌زوومه‌ندانه ماوه‌ته‌و په‌رله‌مانتار ده‌توانێت له‌دواى کۆتاییهاتنى خوله‌که، خانهشینیهکهى ڕهتبکاتهوهو بگه‌ڕێته‌وه بۆ پیشه‌و کارى پێشوی».
له 56%ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران له ده‌رماڵه‌کان پێکهاتووه‌و له 44% ى وه‌ک موچه‌ى ئیسمییه.
«به‌پێى پڕۆژه یاساکه، پێویسته ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ستانداردى عێراقى هاوتا بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بڕیارى کۆتایى نییه‌و له‌ناو په‌رله‌مان به ده‌نگدان ئه‌و ماددانه په‌سه‌ند ده‌کرێن که هه‌موارکراونه‌ته‌وه«. شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان وایوت.
شێرکۆ جه‌وده‌ت به هاوڵاتی وت «به‌پێى خه‌مڵاندنى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌ئێستاشدا زیاتر له ١٠٠ ملیار دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه قورسایى ئه‌و
داهاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه له بندیوار و خانه‌نشینى سه‌ربازى نایاسایى و فره موچهیدایه«.