میوانێکى ناوه‌خت و سامناک له‌ به‌رمیزه‌

7 ساڵ لەمەوپێش



گوندهکانى بهرمیزهو دهوروبهری له لایهک ماڵوێرانى ئاگری شهڕ بوون، له لایهک تریشهوه بهروبووم و مهڕوماڵاتهکانیان له دهستداوه.

ئەحمەد فارس

رۆژى 31ی ئایار، ههرگیز بۆ کهریم عومهری تهمهن 67 ساڵ رۆژێکى خۆش نهبوو، کاتێک له پڕ دهیان سهربازی سوپاى تورکیا وهکو میوان خۆیان کرد به گوندهکهیانداو ئهو ئێوارهیه لهسهر سفرهى رازاوهى رۆژوهوانى گوندهکه لهناو مزگهوتهکه نانیان خوارد.

بهپێی دابونهریتى گوندی بهرمیزه، لهمانگی ڕهمهزان پیاوهکان لهمزگهوت کۆدهبنهوهو پێکهوه نان دهخۆن ههریهکهو له ماڵهوه سینی خۆی دێنێ و دهیخاته سهر سفره، دواتر رۆژوهوانى له گهنج و پیرو مناڵی گوندهکه لهسهری کۆدهبنهوه، بهڵام ئهو ئێوارهیه جیاوازبوو، میوانێکى ناوهخت و سامناک لهسهر سفره لهگهڵیان نانیان خواردو دواتر داویان لێکردن هاوکاریان بکهن بۆ شهڕێک که هی ئهوان نییه.

کهریم عومهر که بهشداربوویهکى سهر ئهو سفرهیه بوو، پێشتر شاهیدی چهندین روداوی شهڕو ماڵوێرانی بووه که بههۆى بۆردومانهکانى سوپاى تورکیا بۆ سهر پهکهکه لهو ناوچهیه تووشی هاتوون.

شهڕو روبهڕوبوونهوهی ناوچهکه بۆ ئهو پیره پیاوه تازه نین، بهڵام ئهوهى تازه بوو ئهوه بوو ئهو سوپایه رۆژى 31ى ئایار به چهندین ئۆتۆمبێلی سهربازییهوه خۆیان کرد به گوندهکهیاندا.

کهریم عومهر وتى «زۆرمان پێوتن مهیهنه گوندهکهمانهوه، بهڵام ئهوان ههر سوربوون لهسهر هاتنهکهیان و وتیان ههر دێن وحهز ئهکهین بۆ چهند ساتێک بێنه لاتان و نانێک بهیهکهوه بخۆین».

ئهو هێزه بۆ چهند کاتژمێرێک لهناو گوندهکهدا مانهوهو دواى خواردنى نانى ئێوارهى ههمان رۆژ گوندهکهیان بهجێهێشت.

کهریم عومهر که هێشتا دڵهڕاوکێی ئهو رۆژهى لهدڵدایه نهیویست ناوى تهواوی بهێنرێت و داوای کرد له هاوڵاتی ناوى خوازراوی بهێنێت، ئهمهش بههۆى ئهوهى نهوهک دووباره ئهو هێزه بگهڕێنهوه بۆ گوندهکهیان.

ئهو پیاوه به تهمهنه وتى «چهندین ساڵه ئێمه بوینهته قوربانی، شههیدمان داوه بریندارمان داوه به دهیان ملیۆن دیناریش توشی زهرهر و زیان بوین کهچی کهس ناڵێت ماڵتان لهکوێیه ئێمه ئێستا ژیانمان لێ تاڵ بووه«

گوندی بهرمیزه بهدرێژای 41 کم کهوتۆته باشوری ناحیهی سیدهکانی سهر بهقهزای سۆران ژمارهی دانیشتوانی لهئێستادا نزیکهی 250 ماڵ دهبێت دانیشتوانهکهی زیاتر خهریکی کشتوکاڵکردن و ئاژهڵدارین، ئهم گونده سنووری عێراق و تورکیا لێک جیادهکاتهوه واته دواین گوندی سنوره لهنێوان تورکیا و ههرێم. ئهم گونده کهوتۆته دهڤهری برادۆستهوه که ماوهی پێنج مانگه تورکیا بنکهو بارهگای لهو ناوچانه درووستکردووه.

بارهگاکانى سوپاى تورکیا کهمتر له کیلۆ مهترێک له گوندهکهوه دووره، که بهشێکه له زنجیرهک بارهگاى تر که تاکو ناوچهى خواکوڕک درێژ دهبنهوه. بهرمیزه دوایین گوندی سنورى نێوان عێراق و تورکیایهو ههر سێ وڵاته لهیهک جیا ئهکاتهوه، هاوڵاتیان دهتوانن به کهمتر لهکاتژمێرێک به پیاده بچنه ناوخاکی تورکیاوه.

ئهو هێزهى ههفتهى رابردوو چوونه گوندهکهوه (50 بۆ 60) سهرباز دهبوونو نزیکهى 12 ئۆتۆمبێلیان پێبووه له  جۆرهکانى (باجهر، پیکاپ، میستۆبیوشی) لهگهڵ چهند جۆره ئۆتۆمبێلێکی تری سهربازی، چهکهکانیان چهکى ئاسایی بوون و چهکی شان بوون. هێزەکە دواى نانخواردن له کاتژمێر هەشتى شهو گهڕاونهتهوه شوێنهکانی خۆیان.

عهبدولڕهزاق ئهحمهد، موختاری گوندی بهرمیزه، به‌‌هاوڵاتی وت «ئێمه نزیکهی 250 ماڵ دهبین، کلتورى ئێمه وایه ههموو ڕهمهزانێک پیاوهکان دوای نوێژی مهغریب خواردنی خۆیان دێنن و به یهکهوه دهیخۆین، ئهوانیش هاتن لهگهڵ ئێمه نانیان خوارد».

وتیشى «بهڵام ئێمه ژیانمان لهمهترسیدایه، تهنانهت ناتوانین ئاژهڵداری و کشتوکاڵیش وهک پێویست بکهین و بچین بهروبومهکانمان ئاوبدهین، بۆیه ههمووی وشکبووهو زیانی زۆرمان پێکهوتووه«.

لهوکاتهوهى سوپاى تورکیا له کۆتایی ساڵى رابردوو بنکهو بارهگاى لهو ناوچهیه کردۆتهوه، ژیان له دانیشتوانى گوندهکه تاڵ بووه، ئهوان جارێک دووچاری مهترسی شهڕ بوونهتهوه، جارێکیش بهروبووم و مهڕو ماڵاتهکانیان له دهستداوه.

موختارى گوندهکه وتى «ئێمه ناتوانین لهگوند بچینه دهرهوه، تائێستاش زیاتر له 20 سهر مانگاى گوندهکه چونهته نزیک بارهگاکانى سوپاى تورکیاو بێسهرو شوێنن، چونکه ئێمه ناتوانین بچینه بهدوایاندا لهبهر مهترسی بۆ سهر ژیانی خۆمان».

وتیشى «ئهگهر وابڕوات ژیان زۆر سهخت دهبێت کهسمان وا ناتوانین بهئاسانى لێره بژین، چونکه ئێمه زۆربهمان ژیانمان لهسهر ئاژهڵداری و کشتوکاڵکردنه«

ئهم شهڕهى که ئێستا بهرۆکى ناوچهکهى گرتوه، نزیکەى شەش مانگه بهردهوامه، بهڵام تاو ئهو کاتهى سوپاى تورکیا له بهرمیزه دهرنهکهوت، کهس به موعاناتى خهڵکى ئهو ناوچانهى برادۆستى نهزانى.

برادۆست کەناوچەیەکى شاخاوییەو سەر به ناحیەى سیدەکانى هەرێمى کوردستانه، بەشوێنێکى ستراتیژى گرنگ دادەنرێت، بەو پێیەى دەکەوێته سێگۆشەى سنورى نێوان عێراق و ئێران و تورکیاوه. گونده سنورى شاخاوییەکانى ئەو ناوچەیه چەندین ساڵى درێژه لەژێر کۆنتڕۆڵى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکه) دایه که له ساڵى 1984 ەوه شەڕى چەکدارى دژ به تورکیا راگەیاندووه.

بەپێی میدیاکانى نزیک له پەکەکه، ئامانجى تورکیا له هێرشکردنه سەر برادۆست، دروستکردنى بنکەیەکى سەربازى هەمیشەیی و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ناوچه ستراتیژییەیه که ساڵانێکى درێژه لەژێر کۆنتڕۆڵى گەریلادایه. پێگەى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک هەهڵکەوتووه، که هەر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى تەواوى ئەو ناوچەیەى بەدەستەوه بێت به ئاسانى دەتوانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشەى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات. بهڵام لهم شهڕهدا دانیشتوانى ناوچه کوێستانیهکان گهورهترین باجیان داوه.

ئیحسان چهلهبی بهڕێوهبهری ناحیهی سیدهکان به‌‌هاوڵاتی ڕاگهیاند «ساڵی ڕابردوو 120 ماڵ بۆماوهی چهندین ڕۆژ ئاوارهو سهرگهردان بون و گهنجێکیش لهو گونده بههۆی بۆردومانی تورکیاوه شههید بووهو بهدهیان ملیۆن دینار زهرهرمهند بونه، ئێمه داوکارین لهپهکهکه چهقی شهڕ و ململانێ لهناوچهی ئێمه کۆتایی پێ بهێنێت، بۆ ئهوهى بیانوی تورکیا نهمێنێت و شهڕ لهم ناوچانه کۆتایی پێبێت».

«سوپاى تورکیا لهکاتى چونیان بۆ گوندى بهرمیزه داوایان لهدانیشتوانی ناوچهکه کردبوو هاوکاریان بکهن بۆ بهرەنگاربونهوهیان بهرامبهر به پهکهکه، بهڵام دانیشتوان ڕهتیان کردبوهوه«. ئیحسان چهلهبی بهڕێوهبهری ناحیهی سیدهکان وایوت.

به پێى رێککهوتنێکى پێشتر لهنێوان ههردوو وڵاتى تورکیاو عێراق، نابێت هیچ کام لهو دوو وڵاته سهروهریی خاکى یهکتر پێشێل بکهن و بچنه سنورى یهکدییهوه، بهبڕواى چاودێرانى سیاسى ئهو رێککهوتنه لهلایهن تورکیاوه شکێنراوهو سهروهرى خاکى عێراق  پێشێلدهکرێت.

«ئهوه چهند ساڵێکه  تورکیا خاکی عێراق دهبهزێنێت و عێراق بێ ههڵوێسته، هیچ شتێکی وامان نهدیتوه که شایانی باسکردن بێت، چونکه ئهرکی عێراقه سهروهریى خاکی خۆی بپارێزیت». کهریم بهحری پهرلهمانتاری پێشووی ههرێم بۆ هاوڵاتی وایوت

وتیشی «هاتنی هێزێکی وهکو تورکیا بۆ ناو خاکی وڵاتێک بهبێ ڕێککهوتن، شکاندنی سهروهریى ئهو وڵاتهو شکاندنى ئهو رێککهوتنهیه که کاتى خۆى لهنێوان تورکیاو عێراق ئهنجام دراوه که هیچ کامیان سنورى یهکتر نهبهزێنن»

ئهو پهرلهمانتارهى پێشووى ههرێمى کوردستان ترسى خۆى لهوه نهشاردهوه که تورکیا زیاتر پهلبهاوێت، وتى «لهبهرچاومان ڕوونه که ئهردۆغان دهڵێت من دهچمه ناوخاکی سوریاو عێراق، پرسیش بههیچ کهس و لایهنێک ناکهم و موڵهتیان لێوهرناگرم، دیاره گلۆپی سهوزی بۆ ههڵکراوه لهم دوو وڵاتهش بهتایبهتی ناوچه کوردنشینهکان کراوهته ئامانج»

لەگەڵ چڕبوونەوەى ئۆپەراسیۆنى ئاسمانى و زەمینى سوپاى تورکیا بۆ سەر سنورى برادۆست، پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکه جەخت لەبەرگریکردن لەو ناوچەیه دەکاتەوه که پێگەیەکى سەرەکى گەریلاکانیەتى. تورکیا تادێت ههڕهشهکانى زیاتر دهکات و دهڵێت بهمزوانه له خواکورک و برادۆستهوه دهگهنه قهندیل.

کهریم بهحری پهرلهمانتارى پێشووی ههرێمى کوردستان که خۆى خهڵکى ناوچهى برادۆسته، وتى «راسته ههرێم تواناى بهرپهرچدانهوهى سوپاى تورکیاى نییه که ئهندامه لهنا تۆ، بهڵام دهبوایه سهبارهت به بۆردوومانهکان یان هاتنی سوپا بۆ ناوخاکی عێراق، ئهگهر هیچ نهبوایه دهبوو ئیدانهی بکات و داوا لهعێراق بکات که ههڵوێست وهربگرێت بهرامبهر پاراستنی سهروهری خاکی خۆی».

سنورى برادۆست که بەسەدان گوند له خۆدەگرێت، لەدۆڵی گەلی عەلی بەگەوه درێژدەبێتەوه بۆ چۆمان و رۆژهەڵاتی کوردستان و شنۆ و مەرگەوەر و سۆما و سەڵماس له خۆدەگرێت، لەوێشەوه درێژدەبێتەوه بۆ هێڵی شەهیدان شەمزینان و بارزانیش له خۆ دەگرێت، هەروەها دیاناش دەکەوێته سنوری ناوچەی برادۆستەوه. بەهۆى شەڕ و بۆردومانى ئاسمانییەوه زۆربەى گوندەکانى ئەو سنوره چۆڵ بوون و له ئێستاشدا بەشێک لەو گوندانه لەژێر دەستى سوپای تورکیادان.

له ئێستادا بهشێکى ئهو ناوچانه کهوتوونهته ناو ئاگری شهڕهکهوهو ژیانیان تییاندا زهحمهت بووه هاوشێوهى گوندى بهرمیزه.

کهریم عومهر لهگهڵ ئهوهى جهخت لهوه دهکاتهوه  هاتنى سوپاى تورکیایان بۆ گوندهکهیان پێخۆش نهبووه، ههروهها دهڵێت «ناتوانین بهشێوهیهکى ئاسایی ئاژهڵهکانمان بهخێو بکهین بههۆى تۆپبارانى سوپاى تورکیاوه، دوو مانگ لهمهوه بهر دوو چێلم ههبوو نزیکى بارهگاکانى تورکیا بوونهوه، ئیتر ئێمهش نهمان توانی بچین بهدوایاندا، ئێستاش نازانم چێلهکانم چیان لێهات، که نرخهکانیان نزیکهی پێنج ملیۆن دینار بوون»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار