ئیسرائیل و قوبرس دژی تورکیا ڕێککەوتنێک ئەنجام دەدەن
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
ئیسرائیل بەهەماهەنگی لەگەڵ یۆنان و قوبرس ڕێککەوتنێک ئیمزا دەکەن لەسەر گواستنەوەی غازی سروشتی دەریای ناوەراست لەدژی تورکیا.
ئەمڕۆ ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەسینای پایتەختی یۆنان دەکات بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ یۆنان و قوبرس.
ڕێککەوتنەکە بریتییە لە دروستکردنی بۆری غازی سروشتی بەدرێژایی ١٩٠٠ کم کە تێچووەکەی دەگاتە ٦ ملیار دۆلار.
پرۆژەکە کێڵگەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە بە بازارەکانی ئەوروپا لەڕێی یۆنان و ئیتاڵیاوە.
رێککەوتنەکە لەکاتێکدایە کە گرژییەکان قووڵبونەتەوە لە ناوچەکەدا دوای رێککەوتنەکەی تورکیا و لیبیا کە نیگەرانی لای یۆنان و قوبرس دروستکرد.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەنجامدانی چەند پەیوەندییەک لەگەڵ هەردوو وڵات، بڕیاریاندا رێککەوتنەکە ئەنجام بدەن لە دژی هەماهەنگی تورکیا و لیبیا لەسەر دەرهێنانی غاز لە دەریای ناوەڕاست.
میدیای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە رێککەوتنەکە رێککەوتنێکی رووکەشییە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام رۆڵی یۆنان و قوبرس لە بەردەم تورکیا بەهێز دەکات، کە بە پێی رێککەوتنامەکەی لەگەڵ لیبیا بەشێکی زۆری ناوچەی دەریای ناوەڕاست بۆ خۆی دەبات و غازەکەی دەردەهێنێت.