مالكى داوا دەكات ڕێگری بكرێت لە گەڕانەوەی حزبی بەعس

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- پێویستە پشتیوانی لە ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری بکرێت بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌ندامانی پێشوی حزبی به‌عس.

- بۆ پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوریه‌كان، پێویسته‌ پاڵپشتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بكرێت.

 

نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند بۆ رێگری کردن لەگەڕانەوەی حزبی بەعس پێویستە پاڵپشتی لە دەستەی  لێپرسینەوە و دادپەروەری بکرێت.

نوری مالیكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگەیاند پێویستە پشتیوانی لە ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری بکرێت بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌ندامانی پێشوی حزبی به‌عس.

دەشڵێت: بۆ پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوریه‌كان، ڕێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی بەعس، پێویسته‌ پاڵپشتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بكرێت و به‌هێزبكرێت و ڕۆڵی خۆی له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ و پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ دزه‌كردنی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانی سیاسی و هه‌مو بواره‌كانی تری ژیان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار