ئیسرائیل و ڕژێمی ئەسەد پەیوەندیان هەبووە
24 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە.
- لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون.
رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت بڵاویكردەوە ئیسرائیل لە رێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی ئەسەدەوە هەبووە.
رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت لەزاری ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاوبکردەوە تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە لە نێویاندا عەلی مەحمود عەباس وەزیری پێشووی بەرگری ئەو وڵاتە.
ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون و یەکەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنابوو بەناوی "موسا" لەرێیەوە نامەیان بۆ وەزیری پێشووی بەرگری سووریا ناردوە، ئەوەش دوای بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران و حزبوڵڵا لەسووریا.