بەنداوی دوکان لەبەردەم هەڕەشەی تینوێتیدا

7 ساڵ لەمەوپێش



هۆشدارى دهدرێت له دروستبوونى «مهترسی ڕاستهقینه« لهسهر بهنداوى دوکان ئهگهر گرتنهوهى ئاوى زێیهکه لهلایهن ئێرانهوه درێژه بکێشێت.

هاوڵاتی

چاوهڕواندهکرێت بهنداوى دوکان قوربانى و زیانمهندى گهورهى گرتنهوهى ئاوى زێی بچوک بێت لهلایهن ئێرانهوه، ئهگهر ئهو وڵاته بەردەوامبێت لە گلدانەوەی ئاوى زێیهکه که زیاتر له نیوهى ئاوى بهنداوەکە لەو زێیەوە سەرچاوە دەگرێت. هەوڵەکان بۆ ڕیگریکردن لەو مەترسییە هیوابەخش نین.

بهپێی توێژینهوهیهکی دوو پسپۆڕی بواری جوگرافیا له زانکۆی سلێمانی، ئهگهر ئێران بهتهواوی ئاوی زێیهکه بگرێتهوه، گرفتێکی گهورهی کهم ئاوی لهناو دانیشتوانی سلێمانیدا دروستدهبێت که چارهسهری ئاسان نابێت، جگه لهوهی کاریگهری دهبێت لهسهر دانیشتوانی کهرکوک و ناوهڕاست و خوارووی عێراقیش.

ئهو ڕووباره که له خاکی رۆژههڵاتى کوردستانهوه درێژدهبێتهوه بۆ ههرێمی کوردستان، پێش ئەوەی بڕژێتە بهنداوی دوکانهوه، دانیشتوانی پشدهر  سودی لێ دەبینن بۆ ئاوی خواردنەوەو کشتوکاڵ و ئاژهڵداریی و پڕۆژهی بهخێوکردنی ماسی.

سهرهتای ئهم مانگه ئێران له ههنگاوێکی تاکلایهنهدا و له خاکی خۆیهوه ئاوی روبارهکهی گرتهوه، بهمهبهستی پڕکردنی بهنداوی کۆڵهسه که له ساڵی ٢٠٠٧ لهسهر ئهو روبارهو له باشوری خۆرههڵاتی شاری سهردهشت دروستیکردووه، بهمهبهستی گلدانهوهی ئاو تا بۆ بهرههمهێنانی کارهبا بهکاری بهێنێت.

ئهو بهنداوه لهساڵی رابردوودا خرایه کار، ئهوکات و لهههمان ئهم مانگهدا ئێران روباری زێی بچوکی گرتهوه، بهمهبهستی پڕکردنی بهنداوهکه، که گرفتی زۆری بۆ ئاوی خواردنهوهی دانیشتوانی پشدهر و کشتوکاڵ و پڕۆژهکانی بهخێوکردنی ماسی دروستکرد که له کهناری روبارهکه دروستکراون.

گرتنهوهی زێی بچوک لهکاتێکدایه، ئهو روباره بههۆی چهند هۆکارێکهوه له ئێستادا بهتاکه سهرچاوهی ئاوی تاڕادهیهک مسۆگهر دادهنرێت بۆ ههرێمی کوردستان و عێراق، لهکاتێکدا دهسهڵاتدارانی عێراق زهنگی سهرههڵدانی قهیرانی ئاویان لێداوه، بههۆی پڕکردنی بهنداوی زهبهلاحی ئهلیسۆ لهلایهن تورکیاوه لهسهر سهرچاوه ئاوییهکانی روباری دیجله.

هۆکارێکی تر دهگهڕێنرێتهوه بۆ ئهوهی بهنداوی دهربهندیخان بههۆی کاریگهری بومهلهرزهکهی ساڵی رابردووهوه ئهو توانایهی جارانی نهماوه بۆ گلدانهوهی ئاو تا بهشێوهیهکی سهرهکی پشتی پێ ببهسترێت،  بهشێک لهسهرچاوه ئاوییهکانیشى لهلایهن ئێرانهوه گیراونهتهوه، بهو هۆیهشهوه زیاتر پشت به بهنداوی دوکان دهبهسترێت که زێی بچوک دهڕژێته ناوییهوه.

تهواونهکردنی بهنداوی بێخمهش لهسهر زێی گهوره که سهرچاوهیهکی دیکهی ئاوه بۆ ههرێم و عێراق وایکردووه زێى بچوک وهک تاکه سهرچاوهى تاڕادهیهک مسۆگهرى ئاو ناوببرێت کە به رێژهیهکی بهرچاو کهمیکردووه.

محهمهد تاهیر بهڕێوهبهری بهنداوی دوکان به هاوڵاتی وت «ئاستی ئاوی هاتوو بۆ بهنداوى دوکان له ئێستادا له ١٥٤ مهتر سێجاوه کهمبووتهوه بۆ ٥٠ مهتر سێجا و زیاتر لە ١٠٠ مهتر سێجا کهمیکردووه«.

بهنداوی دوکان سهرچاوهی ئاوی خواردنهوهی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یه و هاوکات ئاوی بهنداوهکه رۆژانه بهردهدرێتهوه بۆ کهرکوک و ناوچهکانی ناوهڕاستی عێراق و سهرچاوهیهکی سهرهکی کشتوکاڵ و ئاژهڵدارییه لهو ناوچانهدا.

محهمهد تاهیر پێیوایه مهترسییهکانی گرتنهوهی زێی بچوکه گهورهیه، بهوپێیهی ئێستا روباری دیجله گیرۆدهیه بهدهست بهنداوی ئهلیسۆی تورکیاوهو بهنداوی دهربهندیخانیش توانای جارانی نهماوه بۆ گلدانهوهی ئاو، ئهوهی ماوهتهوه تهنها بهنداوی دوکانه که زێی بچوک سهرچاوهیهکی سهرهکییهتی و ئهگهر بهردهوامی بدرێت به گرتنهوهی کێشهی راستهقینهی لێدهکهوێتهوهو جگه له کهمبونهوهی ئاستی ئاوی بهنداوی دوکان ئهو ئاوهشی تێیدایه پیس دهبێت.

وتیشی «ئهگهر تا مانگی ١٠ گرتنهوهی ئاوی زێی بچوک بهردهوام بێت مهترسی راستهقینه لهسهر بهنداوی دوکان دروستدهبێت، چونکه له ئێستادا بهنداوی دوکان لهرووی ئاوی خهزنکراوهوه کێشهکی ئهوتۆی نییهو له وهرزی باران باریندا ئاوێکی زۆر گلدراوهتهوه«.

مهترسی گرتنهوهی روباری زێی بچوک لهئێستادا بهشێوهیهکی خێرا کاریگهری لهسهر دانیشتوانی پشدهر و زهوییه کشتوکاڵییهکان و ئهو پڕۆژانه دروستکردووه که بهشێوهیهکی سهرهکی پشت به ئاوی ئهو زێیه دهبهستن، بهتایبهتی پڕۆژهکانی بهخێوکردنی ماسی که ژمارهیان به نزیکهی ٢٠ پڕۆژه دادهنرێت.

به وتهی ئهکرهم ئهحمهد بهرێوهبهری گشتی بهنداوهکان سهر به وهزارهتی کشتوکاڵی حکومهتی ههرێم، ئهو ئاوهی ئێران گرتویهتییهوه لهسهدای ٧٠ ی ئاوی زێی بچوکه و دیار نییه تاکهی ئهو رهوشه درێژهی دهبێت.

ئهکرهم ئهحمهد لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی، لهگهڵ ئهوهی کێشهکهی به «کێشهیهکی قوڵ» ناوبرد، بهڵام وتی که بهئاسانی مهترسیی گرتنهوهی ئاوی روبارهکه ناگاته بهنداوی دوکان و ههوڵهکان بۆ چارهسهری کێشهکه بهردهوامه.

تائێستا ههوڵى دهسهڵاتدارانى ههرێمى کوردستان بۆ بهردانهوهى ئاوى رووبارهکه لهلایهن ئێرانهوه که ههر لهساتى یهکهمى گرتنهوهیهوه سامانێکى زۆرى ماسی لهناوچوون بێ ئهنجامن و دیار نییه ئێران جارێکى تر هاوشێوهى ساڵى رابردوو ئاوهکه بهردهداتهوه یاخود نا.

لهو چوارچێوهیهدا رۆژى دوشهممه وهفدێکى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى یاداشتێکیان لهبارهى گرتنهوهى ئاوهکهو زیانهکانییهوه رادهستى کونسوڵگهرى ئێران له سلێمانى کرد و بڕیاریشه وهفدێکى هاوبهشى ئهنجومهنهکه و کونسوڵخانه سهردانى سنورهکه بکهن بهمهبهستى بینینى زیانهکان.

سهعدوڵا مهسعودیان سهرکونسوڵى ئێران له سلێمانى به رۆژنامهنوسانى راگهیاند، دواى سهردانیکردنى لیژنهکه بڕیار لهبارهى ئهو پرسهوه دهدهن، جهختیشیکردهوه که پشکى ههرێمى کوردستان له ئاو پارێزراوهو له چرکهیهکدا 13 مهتر سێجا ئاو دێته ههرێمهوه.

رێژهی له 60%ی ئاوی بهنداوى دوکان و زێی بچوک له ئێرانهوه سهرچاوه دهگرێت، ئهگهر ئاوی زێیهکه بهتهواوی بگیرێتهوه ئاوی بهنداوى دوکان بهڕێژهی 60% کهمدهکات. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار